خانمە گۆرانیبێژ بانە شیروان، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی “شێتم”ی بڵاوکردەوە.
بانە شیروان، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپی “شێتم”ی بڵاوکردەوە، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی کلیپەکەی لەلایەن حەسەن کویوجو بۆ ئەنجامدراوە.پێشتر بانە لەبارەی ئەم بەرهەمەیەوە وتبوی، “یەکێکە لە تایبەتترین بەرهەمەکانم، ماوەیەکی زۆرە نوسیومە و تۆمارمکردوە، بەڵام بەهۆی دروستکردنی کلیپەکەیەوە دواکەوت، دڵنیام بەدڵی هەوادارەکانم دەبێت”.
بانە، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، و توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی “بڕۆ”، بۆ یەکەمین جارە کلیپێکی تایبەت بەخۆی بڵاودەکاتەوە.