“ئەمەی خوارەوە نووسینێکی کورتی بیرمەندی ئیرلەندی تێری ئیگڵتۆنە سەبارەت بە رۆڵی دامەزراوەی زانکۆ و لێکجوداکردنەوەی زانکۆ و زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەکارهێنانی زانکۆ وەک کارگەیەکی بەرهەمهێنانی دەستی کار و سوودوەرگرتن لە ڕەمزە رووناکبیرییەکان وەک کەرەستەیەک بۆ وەبەرهێنان. وتارەکە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوبۆتەوە”
تێری ئیگڵتۆن:
ئایا زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان به‌ره‌و بزربوون ده‌چن له زانکۆکانماندا؟ وادیاره ئه‌مه پرسیارێکی پوچ و نالۆژیکییه. هاوشێوه‌ی پرسیار ده‌رباره‌ی بزربوونی کحول له مه‌یخانه‌کان. یاخود پرسیار ده‌رباره‌ی بزربوونی غرور و شانازی به‌خۆکردنێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هۆڵیود. هه‌روه‌ک چۆن مه‌یخانه‌کان به‌بێ کحول نابن، زانکۆکانیش به‌بێ زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان نابن. زانکۆکان چی‌یان لێده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر خوێندنی مێژوو و فه‌لسه‌فه و بابه‌ته هاوشێوه‌کانی لێده‌ربهێنیت، جگه له کارگه‌یه‌کی ڕاهێنانی میکانیکی یاخود په‌یمانگایه‌ک بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمپانیاکان. بێگومان زانکۆ به‌پێی پێناسه کلاسیکییه‌که‌ی چه‌مکه‌که نابێت و کارێکی خه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یه ئه‌گه‌ر سووربین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ناوی بنێین “زانکۆ”.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، ئایا ده‌کرێت زانکۆیه‌ک هه‌بێت به مانای گشتگیری وشه‌که، کاتێک زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له گۆشه‌گیری و دابڕاوییه‌کی ته‌واودابن له پسپۆڕییه‌کانی دیکه؟ خێراترین ڕێگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌م زانستانه -ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی نه‌یانخه‌نه لاوه- ئه‌وه‌یه که بیانکه‌یته زیاده‌یه‌کی بواری خوێندن، به‌بێ گرنگیپێدانێکی گه‌وره. “پیاوانی ڕاسته‌قینه” یاسا و ئه‌ندازیاری ده‌خوێنن. له‌کاتێکدا ئایدیا و به‌هاکان جێده‌هێڵن بۆ “ترسنۆکه‌کان”. پێویسته زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له‌نێو دڵی هه‌ر زانکۆیه‌کدا بێت که شایه‌نی ئه‌وه‌بێت ناوی زانکۆی لێبنرێت. پێویسته خوێندنی مێژوو و فه‌لسه‌فه، هاوشان له‌گه‌ڵ بڕێک زانین ده‌رباره‌ی ئاداب و هونه‌ره‌کان، بدرێته فێرخوازان و خوێندکارانی ئه‌ندازیاری و یاسا، به‌هه‌مان شێوه وه‌ک چۆن ده‌درێت به کۆلیژه‌کانی ئاداب. ئه‌گه‌ر زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار نه‌که‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م بواره له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵه شتێکی دیکه‌دایه که به به‌شێکی جیانه‌کراوه له خوێندنی باڵا داده‌نرێن.
کاتێک بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ده‌ی 18 زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له‌م فۆڕمه‌ی ئێستادا ده‌رکه‌وت، که پێیده‌گوترا “پسپۆڕییه مرۆڤایه‌تییه‌کان”، ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو. پێویستبوو په‌ره‌پێده‌ر و پارێزه‌ری کۆمه‌ڵه به‌هایه‌ک بێت که له چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانه‌کانی چینی بۆرژوازیدا نه‌بوون. ده‌توانین بڵێین “زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان” و “سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازی” له‌ڕووی زه‌مه‌نی ده‌رکه‌وتنه‌وه وه‌ک دووانه‌یه‌ک وه‌هان. ئه‌گه‌ر تۆ بتویستایه پارێزگاریی له کۆمه‌ڵه به‌ها و ئایدیایه‌ک بکه‌یت له چوارچێوه‌یه‌کدا، پێویستبوو له‌سه‌رت له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵه داموده‌زگایه‌کدا بیت که ناسراوه به زانکۆکان. که دواتر ئه‌و داموده‌زگایانه بوونه به‌شێک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆژانه‌مان. به‌داخه‌وه ئه‌م دابڕاوییه له‌نێو چوارچێوه‌ی زانکۆ‌دا، وه‌های کردووه خوێندنی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان ناچالاک بێت. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕێگه خۆشکه‌ربووه هاتاوه‌کو زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له بابه‌ت و تایتڵێکی ڕه‌خنه‌ییه‌وه سه‌باره‌ت به گشت ڕیتواڵ و ئایدیا کۆنه‌کان کاری خۆی بکات.
له زه‌مه‌نێکه‌وه بۆ زه‌مه‌نێکی دیکه و له دوایین هه‌فته‌کانی ساڵی 1960 له به‌ریتانیا، ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کانه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه و بووه مشتومڕێکی نێو کۆمه‌ڵگه و باسی له ئایدیا به‌راوردکارییه‌کانی نێوان “ئێستا چۆن ده‌ژین؟” و “ده‌بێت چۆن بژین؟” ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا ده‌یبینین بریتییه له مه‌رگی زانکۆکان وه‌ک ناوه‌ندێک بۆ بزووتنه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی. له سه‌رده‌می (مارگرێت تاتچه‌ر)ه‌وه، کاری ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کان بووه به خزمه‌تکردنی دۆخی باڵاده‌ست، نه‌وه‌ک ته‌حه‌داکردنی. ئه‌مه‌ش به ناوی (دادپه‌روه‌ری، ڕیتواڵه‌کان، خه‌یاڵ، خۆشگوزه‌رانی مرۆڤایه‌تی، بیرکردنه‌وه‌ی ئازادانه و دیدگای ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ داهاتوو)ه‌وه ڕوویداوه. ئێمه ناتوانین زۆر به ساکاری ئه‌مه بگۆڕین به زیادکردنی خه‌رجیی ده‌وڵه‌ت له بواری زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کاندا، له‌بری ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یکات که هیچ خه‌رجییه‌کی نییه بۆ ئه‌م بواره. به‌ڵکو ئێمه به سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌یگۆڕین که بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌رباره‌ی به‌ها و پڕه‌نسیپه مرۆڤایه‌تییه‌کان پێویسته له‌نێو دڵی گشت شتێکدا بێت که له زانکۆ‌دا ده‌گوزه‌رێت. کاره‌که ته‌نها له‌وه‌دا قه‌تیس نابێت که بتوانرێت “ڕامبرانت [شێوه‌کاری هۆڵه‌ندی]” و “ڕامبۆ [شاعیری فه‌ڕه‌نسی]” بخوێندرێت.
له کۆتایدا، ته‌نها به یه‌ک شێوه ده‌توانین به‌رگریی له زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان بکه‌ین، که بریتییه له جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی به‌دیلی نییه. ئه‌مه‌ش به مانای سووربوون دێت له‌سه‌ر ڕۆڵه زیندووه‌که‌ی سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندنیی به خوێندنی ئه‌کادیمییه‌وه هه‌یه. ئه‌مه زۆر باشتره له ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین ده‌رباره‌ی که‌میی ته‌مویل و ده‌ستگیرۆیی، هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی که ده‌وڵه‌ت نه‌ختێک زیاتر ئه‌رکی نه‌کێشاوه و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابینبکات.
چۆن ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌کی زانستی بگه‌ین به‌وه؟ ئه‌گه‌ر له لایه‌نی مادییە‌وه باسمان لێبکردایه، کاره‌که هه‌رگیز به‌دینه‌ده‌هات. خواستی حکومته‌کانیش بریتییه له که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی خوێندنی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان، نه‌وه‌ک زیادکردنی ئه‌و ڕۆڵه.
پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه: ئایا هه‌ندێک وه‌به‌رهێنان له خوێندنی “شیلێی [شاعیری ئینگلیزی سه‌ده‌ی 18]”دا وامان لێده‌کات پاشه‌کشه بکه‌ینه دوای ڕکابه‌ره ئابوورییه‌کانمانه‌وه؟
ناکرێت زانکۆ به‌بێ زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان گوزارشت له ناوه‌که‌ی خۆی بکات. به‌و واتایه‌ی زانکۆکان و سه‌رمایه‌داریی پێشکه‌وتووخواز له‌ڕووی پڕه‌نسیپه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کدا ناسازێن. کاریگه‌ره سیاسییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته زۆر قوڵتره له پرسیار ده‌رباره‌ی به‌های ئه‌و کرێ و ڕسوماته‌ی خوێندکار ده‌یدات به زانکۆ.
و: بابان