سه‌رده‌شت عوسمان كێ‌بوو…؟
وێستگەکانی ژیانی سەردەشت
نوسینەوەی ژیاننامەی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان کارێکی ئاسان نیە، چونكهگهنجێك كه‌له‌ته‌مه‌نی5 ساڵیدا چۆته بهرخوێندنو هێشتا بیست‌و سێبههاریتهواو نه‌كردبێت‌و سه‌ختی ژیان‌و خوێندن له‌سه‌ر شانیبێت،ده‌بێت ژیاننامهیچیبێت و چی بنوسرێتەوە ؟ جگهلهشهونخونی به‌دیار فانۆسو هیلاكیو ماندوبونیو راكردن به‌دوایی تهواوكردنیخوێندن و کارکردن و دابینکردنی پێداویستیەکانی، بۆیه‌لێره‌دا به‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌ژیانی تایبه‌تی ئاشناتان ده‌كه‌ین: ( سه‌رده‌شت عوسمان حسن حمد ) لەدایک بوی ٢٥-١٢-١٩٨٧ ی هەولێر، گەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێرە،مناڵی دەهەمینی خێزانەکەیەتی کە دوای خۆی دوو برای بچوکتریشی هەیە، خێزانەکەی جوتیارێكی راگوێزراو و چه‌وساوه‌ی ده‌ستی رژێمیگۆڕبهگۆڕی ده‌شتی شهمامكیههولێرە کە لەکۆتاییەکانی ساڵی هەشتاکان کەوتنە بەر شەپۆڵی راگوازتن و لە گوندی گردعازەبانەوە گواسترانەوە بۆ هەولێر .
سەردەشت لەو هەڵومەرجە لەدایک بوو، له‌یه‌كه‌م چاوكردنه‌وه‌ی نیگاكانیئاشنا بوون به‌زوڵم‌و زۆرداری‌و برسیهتیو نهبونیو ئاوارهییو ده‌ربه‌ده‌ری ، لەیەکەم نیگاوە دیمەنە ناخۆش و ناشیرنەکانی ژیانی بینی، كاتێك چاوهكانیشیماندوو بوو، ده‌ستیبرد بۆ قه‌ڵه‌م، بۆ ئهوهیخهمی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێته كۆڵ‌و رووداوه‌كان وه‌كو خۆیبگوازێتهوهو كۆتایی بهبێمافیو نایه‌كسانی‌و چهوسانهوهبێت. بۆ ئهوهیگهنجانی مهملهكهتهكهیهیواو خواسته‌كانیان ورد‌و خاشنهكرێ، بۆ ئهوهیمناڵانی كوران‌و باداوه‌و تهعجیلو كانیسپیكه و ئیمام قاسم و ئازادی و رەحیماوە له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یان قوڕو تۆز‌و خۆڵ بهچاوهجوانو ناسكه‌كانیان ئاشنا نه‌بێت، بۆ ئهوهیپهككهوتوانیگهڕهكی كرێكاران‌و كوردستان‌و ئازادیرێزیان لێبگیرێت، بۆ ئهوهیكهرامهتیههمووان لهبارهگایكۆمهڵدا پارێزراوبێت، ئه‌فسوس مهرگهوهڕهكانیتاریكیچاویان بهههستو نهستیپڕ لهبهرائهتو ئینساندۆستیو هیواو ئاوات‌و به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لێك هه‌ڵنه‌هات، كه‌سه‌رده‌شت له‌به‌رنامه‌ی خۆیداینابوو .
– له‌ته‌مه‌نی 5ساڵیدا به‌شێوه‌ی(گوێگر) ده‌چێته‌به‌ر خوێندن‌و له‌قوتابخانه(نیگاری سهرهتایتێكهڵاو)لهگهڕهكیكرێكارانیشاریههولێر ده‌ستده‌كات به‌خوێندن، به‌ڵام له‌به‌ر زیرهكیو هۆشیاری، مامۆستایان‌و ده‌سته‌ی كارگێڕیقوتابخانه نهیانتوانیلههاوپۆلانیدایبڕێننو به‌ده‌رچوو ئه‌ژماریانكرد .
پلهكانیخوێندیسهرهتایبهخێراییو بهبێدواكهوتن بڕی ، دواتر چووه قوناغیناوهندیو له‌ناوه‌ندی( شه‌هید صالح یوسفی) درێژهیبهخوێندنداو بهبێدواكهوتن به3ساڵ قوناغیناوهندیشیتهواوكرد، دواتر له(ئامادهییئازادیكوڕان )هه‌ر له‌نێو شاریههولێر به3ساڵ قۆناغی ئامادهییبهسهركهوتویتهواو كرد‌و لهبهشیئینگلیزیكۆلیژیزمانی زانكۆییسهڵاحهدین وه‌رگیراو له‌م چوار ساڵهیخوێندنیشیدا، بووهجێگای خۆشهویستیخوێندكارانو مامۆستایان‌و فهرمانبهرانیكۆلێژ. سەردەشت لە ماوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی و ئامادەی، زۆربەی ساڵەکان سودی لە پشوی هاوین وەرگرتوە و کاری تێدا کردوە بۆ ئەوەی بژێوی خوێندنەکەی و پێداویستیەکانی دابین بکات ،لەسەرەتای دورست کردنی پارکی هەولێر کرێکاری تێدا کردوە،ماوەیەک لەگەڵ ماڵ پورێکی ئیشی بۆیە و سبوغی کردوە ،ئەمە جگە لەچەندین ئیشی تاقەت پروکێنیتر کە لەبەرامبەر جەستەی بچوکی ئەو زۆر قورس و گران بوو .
سەردەشت، ئارەزووی گوێگرتنی لە گۆرانیەکانی هونەرمەندان عباسی کەمەندی و مەزهەری خالقی و شەجریان و داریوش و تایەر تۆفیق و زەکەریا عبدللە و زۆرێک لەگۆرانیە فارسی و غەربیەکان بوو، هەروەها زۆرێک لە دەستنوسەکانی نوسەرانی کورد بەختیار علی و مەریوان وریا قانع و هیوا قادر و فاروق رەفیق ….دەخوێندەوە،هەروەها لە نوسەرانی تورک زمان بە ئۆرهان پاموک سەرسام بوو .
– سهردهشتیجوانهمهرگ خولیایەکی زۆری بۆ خوێندنه‌وه‌ی نوسین و بەرهەمەکانی نوسهرانیگهورهیئینگلیزی هەبو،چاودێرێکی وورد و بە سەلیقەی نوسەرانی ئەدەبیاتی ئینگلیزی بوو،خوێندنەوە و چاودێریکردنی ووردی دەست نوسەکانیان پاڵپشتیەکی زۆری بوو بۆ هاتنە نێو بواری مێدیا و راگەیاندن، له‌ساڵی2004 بەرەسمی هاتە ناو دنیای نوسین‌و کارکردن لە دەزگا راگەیاندنەکان، لەماوەی کارکردنیشیدا لهنوسینو به‌دواداچونه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا، هه‌میشه به‌دوایی ئه‌و پرسیار‌و گومانانه عه‌وداڵ بووه كه‌مێشكی نه‌وه‌ی نوێی پێوه سه‌رقاڵكردووه‌و ویستویه‌تی وهڵامیئهو پرسیار‌و گومانانه بۆ نهوهیئیستا ئاشكرابكات، بۆیهلهماوهیهكیكورتی كاریرۆژنامهنوسیدا، بۆته چاوتێبڕینیدۆستو دوژمن‌و چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاندن داواییهاوكاریو رێنوێیلێدهكهن بۆ كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان،سەرەڕای نوسین و بەدواداچونەکانی لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەی کوردستان و ناردنی هەواڵ و بەدواداچون لەسەر بارودۆخی عێراق و کوردستان بە بڵاوکراوە ئینگلیزییەکان، لەهەمان کاتیش‌دا بەرەسمی ئەندامی دەستەی نوسەرانی هەفتەنامەی ( ئاشتینامە ) بوو،کە بە ئیمکانیاتێکی ماددی زۆر کەم کاری دەکرد تەنها لەپێناوی ئەوەی ئازادی و سەربەخۆی خۆی لە نوسین و بەدواداچونەکانی لەدەست نەدات لەکاتێکدا چەندین دەزگایتر ئیمکانیاتی خەیاڵیان دەخستە بەر دەستی ،بەڵام پێدان و بەخشینەوەی پلە و پۆست و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنهوهكان ته‌ن نهیانتوانیرێگا له‌و په‌یامه بگرن کە سەردەشت کاری لەسەر دەکرد و بڕواپ پێی هەبوو.
– سهردهشتیجوانهمهرگ، مرۆڤدۆستی‌و میهرهبانیلهحهد به‌ده‌ربوو، لهئاههنگیدهرچونیزانكۆیلهبهر نهخۆشیدایكیلهكاتێكدا خۆشترین رۆژیژیانیبوو ئاههنگهكهجێدههێڵێتو روودهكاتهنهخۆشخانه، بۆ ئهوهیلهنزیكهوهئاگاداریدایكیبێت كه‌ئه‌و رۆژهباریتهندورستی ته‌واو نه‌بوو،لەکاتێکدا دایکی بەزۆر دەینێرێتەوە و زانکۆ و دەڵێ من تەندورستیم باشە و برۆرەوە ئاهەنگی دەرچونت ،بەڵام ئەو تەنها بۆ وێنە گرتنەکە دەچێت و دواتر دەگەرێتەوە ماڵەوە و ناچیتە ئاهەنگەکە لەبەر دایکی، باوکیشی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەکات هەموو باوکێک لەکوڕی خۆی توڕە دەبێت و ناخۆشی دەکەوێتە نێوانیان،بەڵام لەماوەی ٢٣ ساڵی تەمەنی سەردەشتدا بۆ یەکجاریش بیرم نایەت لێی تورە ببم و دەستم لێی بەرز کردبێتەوە .
سه‌رده‌شتی ئازیز، زۆر سه‌رسام بوو بهغاندیو ماندێلا‌و گیڤارا،هەمیشە دەستنوس و ژیان و بیۆگرافیای دەخوێندنەوە و بەژیانی سادە و ساکار و شۆرشگێریان سەرسام بوو، هەر بۆیەش خۆشی لە ژیانیدا نهبوونیو برسییهتیو بێ جل‌و به‌رگی قبوڵ بوو،نه‌ك نامهردیو سه‌ردانواندن بۆ ژیانیشاهانهی سه‌ركزی، به‌ده‌یان كهڕهتو ده‌یان هه‌فته بهگیرفانیخاڵیگوزهراندی و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌ستكردیشت بۆ كه‌س نه‌كرد ،لەکاتی رفاندن و تیرۆرکردنیشی هەموو سەرمایەی ژیانی کە لەنێو جانتا تایبەتیەکەی بوو ( ١٢هەزار دیناری عێراقی ) و وێنەیەکی خۆی و دایکی بوو .
رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو سەردەشت عوسمان، حه‌زو ئاره‌زووی یاری‌و تۆپ تۆپێن بوو،زیرەک و لێهاتوش بوو لەم بوارەدا ، بۆیهلهماوهیهكیكورتتدا لهقۆناغیئامادهیی پهیوهندیدهكات بهتازهپێگهیشتوانییانهیههولێرو دوایی تاقیكردنه‌وه، به‌یه‌كێك لهیاریزانهسهرهكییهكانیتازهپێگهیشتوانی یانهیههولێر ده‌ستنیشان ده‌كرێت، به‌ڵام دوایی چوونیبۆ زانكۆ و سه‌رقاڵی بهخوێندنو كاریراگهیاندن نهیتوانیبهردهوام بێت، به‌ڵام هه‌میشه تهماشاكهرو چاودێرێكیوردییارییهكان بوو، هاندەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنە و یاریزان میسی بوو .
–هێمنی و کەم قسەکردن و بێ دەنگی ،سیمایەکی بەرجەستەی شەخصیاتی سەردەشت عوسمان بوو،وەکو خۆی باسیدەکرد ( نایەوێت بە قسەی بێ سود ژینگە پڕ بکات لە ژاوەژاو) لەکاتی قسە و گفتۆگۆکانی هەوڵیدەدە بە کەمترین کات و کەمترین رستە قسەی دڵی خۆی بکات بۆ ئەوەی کەس بێزار نەبێت،لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیاریش هەوڵیدەدا بە چەند ووشەیەک قناعات بە بەرامبەرەکەی بهێنێت ، بکوژانی ئازادی زۆر باش بلیمهتیو هۆشیاریو زیره‌كی ئه‌و گه‌نجه‌یان خوێندبویەوە، كه‌چۆن ده‌بێته چرایهكیروناكی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی. چۆن ده‌بێته بهربهستێكیگهورهلهبهردهم نایه‌كسانی‌و ناعهدالهتیو زوڵم‌و زۆرداری، دهیانزانیكه قه‌ڵه‌مێك كه‌سه‌رده‌شت بهدهستیهوهگرتووه، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شكاندنی بته‌كان .
سەردەشت عوسمان ، ده‌یزانی ئه‌و رێگایهیگرتویهتییهبهر، بێ مهترسینییه، ئه‌و دهیزانیههر شه‌ش لاكانیتهندراوه به‌هێڵی سوور،به‌ڵام وێرانیكۆمهڵگاكهیو بوونیدهیان دیاردهینهمۆ و ناشارستانی،ویژدانیئازاردهدا و هەمیشە لە بیرکردنەوە بوو بۆ ژیانێکی باشتر،سەرەنجام دوای ئەوەی هەڕەشە و فشارەکان نەیانتوانی لە پەیامە ئازادیخوازەکەی پەشیمانی بکەنەوە لە بەیانی رۆژی سێ شەممە( ٤-٥-٢٠١٠ )لەلایەن هێزێکی تایبەت و پلان بۆ داندراو لەبەر چاوی پۆلیس و خەڵکێکی زۆر لە بەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی صلاحەددین لەشاری هەولێر، لەکاتی چونی بۆ دەوامی کۆلێژ بەزۆر و لێدان دەخرێتە ناو سیارەکی جۆری کیا و دوای ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر بە گوللەیەک لەنێو دەمی( وەکو ئاماژەیەک بۆ بێدەنگ کردنی )، تیرۆر دەکرێت ،لەکاتی رفاندیشی باسی دەرچونەکەی لە دەستی بوو تا پێشکەشی زانکۆی بکات و لەدەستی بەردەبێتەوە و هاوڕێکانی دوای خۆی هەڵیدەگرنەوە، دوای دوو رۆژ تەرمەکەی لەشاری موصڵ فڕێدەدرێت ، کە تەنها ١٢ هەزار دیناری عێراقی و وێنەیەکی خۆی و دایکی و ناسنامەی کۆلێژەکەی لەنێو گیرفانیدا بوو .
سه‌رده‌شت عوسمان،چوه ریزی پیاوهمهزنهكانی دنیا‌و بۆ هه‌تایه ناوی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، سەردەشت و ئازادی دوو ووشەی لێکدراون لەفەرهەنگ و لەکتوری خەڵکی عێراق و کوردستان .
بەشدار عوسمان
٤-٨-٢٠١٣