لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوسەرەكەی كەبودوەند رەخنە لەبێ‌ وەڵامی بەرپرسانی ئێران دەگرێت

هاوسەرەكەی كەبودوەند رەخنە لەبێ‌ وەڵامی بەرپرسانی ئێران دەگرێت

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

muhamad kabuwandmuhamad kabudwandدوای تێكچونی باری تەندروستی محەمەد سدیق كەبودوەند، كە بەهۆی مانگرتنەوە لەخواردن لەزیندانەوە گواستراوەته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانە، هاوسەرو خێزانەكەی رەخنە لەبەرپرسانی ئێران دەگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی وەڵامیان نادەنەوە.

 پەریناز باخەوان حەسەنی، هاوسەری كەبدووەندی رۆژنامەنوس‌و سەرۆكی رێكخراوی داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەكوردستان، بە(بی بی سی) راگەیاند كە بەهۆی مانگرتنەوە، رێژەی خوێنی هاوسەرەكەی دابەزیوە‌و پزیشكەكانی هۆشداری دەدەن كە ئەگەری زۆرە دڵی لەلێدان بكەوێت. بەڵام بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان بەداواكانی ئه‌وان نەداوەتەوە، ئەو وتی “كەبودوەند 9 ساڵە لەزینداندایە‌و یەك ساڵی ماوە حوكمەكەی تەواو بێت‌و ئازاد بكرێت، ئەگەر بەرپرسان بیانەوێ‌‌و گیانی مرۆڤیان بەلاوە گرنگ بێت، دەتوانن كارێك بكەن”.

محەمەد سدیقی كەبودوەند كە لەساڵی 2007ەوە لەزینداندایە، نزیكەی سێ‌ هەفتە لەمەوبەر وەك ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەخراپیی هەلومەرجی زیندان مانی لەخولاردن گرت‌و ماوەی دو رۆژە بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە لەژێر چاودێری پزیشكیییدایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە