له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و شه‌ڕی داسه‌پاوی رژێمی توركیا به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له باكووری كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان لێدوانێك ده‌دات :
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه گه‌لی كوردمان له باكووری كوردستان كێشه ڕه‌واكه‌ی كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ڕه‌گێكی قوڵی هه‌یه و له ئه‌نجامی نكۆڵی كردنی گه‌لی كوردمان له باكوور رۆژ له دوای رۆژ تێكۆشین و خه‌بات درێژه‌ی هه‌بووه ، هه‌موو شێوازه‌كانی به‌رخودان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردمان له توركیا دا گیراوه‌ته‌به‌ر به‌ڵام به داخه‌وه رژێمه داگیركا‌ر و خۆ ویسته‌كان هه‌میشه ویستوویانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خه‌بات و به‌رخودانه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن له‌م ئه‌نجامه‌ش له دواهه‌مین شێوازی دژایه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌وڵه‌تی تورك نایهه‌وێت كێشه‌كانمان له رێگه‌ی سه‌رده‌میانه و خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی بچێته پێشه‌وه و جۆره‌ها میكانیزم به‌كارده‌هێنێت بۆرێگری كردن له به ئامانج گه‌یشتنی داواكاریه‌كانی گه‌لی كورد .
له دوای ئه‌وه‌ی ئومێدێك هاتبووه كایه‌وه كه پرۆسه‌ی ئاشتی بچێته پێشه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه توركیا به هه‌ڵگیرساندنی شه‌رێكی بێ ئامان له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌وه به هه‌ڵگرتنی مافی پارێزبه‌ندی به ته‌واوی مه‌رامه‌كانی خۆی به‌ده‌رخست كه نایهه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه سیاسیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكرێن .
ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه گه‌لی كورد له باكووری كوردستان له خه‌باتدا ناسله‌مێته‌وه و به هه‌مو شێوه‌یه‌ك تێده‌كۆشێت بۆ به ده‌ستخستنی مافه‌كانی هاوكات ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان پێچه‌وانه‌ی ویسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه . له‌م روانگه‌یه‌وه‌ش داوا ده‌كه‌ین له پێناو به‌یه‌كه‌وه ژیان به ئاشتیانه گفتوگۆ ببێته پێوه‌ر و تیایدا گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی توركیا له ژێر سایه‌ی رێكه‌وتنێكدا به یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ن .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
23/5/2016