نه‌شته‌رگه‌ری دانانه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی (به‌ئینگلیزی: Hymenorrhaphy) نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی دوای له‌ده‌ستدانی. ئامانج له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه رودانی خوێنه له‌كاتی په‌یوه‌ندی سێكسی، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌شارستانێتییه‌كانه‌وه وه‌ك “به‌ڵگه‌ی پاكیزه‌یی” داده‌نرێت.
بانجورا له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا كه رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌شڵێت، چاوی به‌ده‌یان كه‌س له‌قوربانیانی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌وتوه. دوپاتیشیكرده‌وه، توندوتیژی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی‌و به‌ئاستێكی فراوان‌و به‌جۆرێكی رێكخراو ئه‌نجامده‌درێت، به‌رێژه‌یه‌كی زۆریش له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی ململانێ له‌سوریا‌و عێراق له‌گه‌شه‌كردندایه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، داعش توندوتیژی سێكسی‌و مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌ت كردوه‌ته كارێكی رێكخراو وه‌ك یه‌كێك له‌لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی بیروباوه‌ڕ‌و كاره‌كانی‌و، وه‌ك شێوازێك له‌شێوازه‌كانی تیرۆر بۆ هێنانه‌دی ئامانجه سه‌ره‌كییه ستراتیجییه‌كانی به‌كاریهێناوه.
رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه راشیده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی داعش قوربانییه‌كان له‌جلوبه‌رگه‌كانیان داده‌ماڵن‌و ریزیان ده‌كه‌ن به‌ر له‌وه‌ی بازرگانییان پێوه‌بكه‌ن له‌بازاڕه‌كانی كۆیله فرۆشتندا‌و دواتریش بۆ پارێزگاكانی تر ده‌یانگوازنه‌وه.
پێشتر راپۆرتێكی تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌شوباتی رابردو ئاشكرایكرد كه هه‌ندێك له‌چه‌كداره شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌سوریا هه‌وڵیان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی داوه بۆ باشكردنی توانا سێكسییه‌كانیان‌و، هاوسه‌ره‌كانیان ناچاری كاری سێكسی دڕندانه‌و ناسروشتی كردوه.