په‌رله‌مانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات پڕۆژه یاسای خانه‌نشینی موزایده‌ی سیاسیه، به‌رپرسی رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌گه‌نده‌ڵی ده‌ڵێت “ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌نگاوێكی یه‌كجار گرنگه. خزمه‌تێكی گه‌وره به پڕۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك‌و ماڵی گشتی ده‌كات”.
ئا: مه‌زهه‌ر كه‌ریم
له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای چاكسازیكردن له‌موچه‌ی بن دیوار‌و خانه‌نشینی نایاسایی‌و پله‌تایبه‌ته‌كان له‌په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی جیای بۆ ده‌كرێت. عومه‌ر عینایه‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسای خانه‌نشینی نایانگرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خانه‌نشین كراون، با هه‌ر حكومه‌ت خۆی چۆنی خانه‌نشین كردون، ئاواش بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی هاتۆته په‌رله‌مان موزایده‌ی سیاسیه‌و هیچی دیكه نیه”.
وتیشی “ئه‌و پڕۆژه یاسایه جارێك له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی‌و لیژنه‌كانی دیكه‌وه ده‌هێنرێته په‌رله‌مان، ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت. ئێستا نامه‌وێت له‌وباره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی خۆم بڵێم”.
له‌لای خۆیشییه‌وه په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سۆران عومه‌ر به‌ئاوینه‌ی راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رابردوی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌ماندایه‌و په‌رله‌مانتاران چاوه‌ڕوانی بۆچون‌و تێبینی لیژنه‌كانن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه.
فه‌رمان ڕه‌شاد به‌رپرسی ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكه‌و جێبه‌جێ كردنییه‌وه بۆ ئاوێنه وتی “له‌كۆنه‌وه رێكخراوه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن. ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌ی بایۆمه‌تری حكومه‌ت بو، به‌ڵام شكستی هێنا. هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ ته‌رخانكرد بو، به‌ڵام سودی نه‌بو”.
وتیشی “ئێمه پێمانوایه ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌نگاوێكی یه‌كجار گرنگه. خزمه‌تێكی گه‌وره به‌پڕۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك‌و ماڵی گشتی ده‌كات. په‌رله‌مانی عێراق كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه بۆ یاسای خانه‌نشینی، پێویسته ئه‌و مه‌رجانه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت. به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه ده‌ریده‌خات كۆمه‌ڵێك له‌په‌رله‌مانتاران به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خستۆته پێشی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا ده‌بینرێت له‌په‌رله‌مان كه رێگریه‌ك هه‌یه بۆ چاكسازی”.
ئه‌وه‌ش ده‌لێت “به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه، هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێ ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌كبخه‌ن‌و رێگه نه‌ده‌ن چاكسازی بكرێت، به پاساو‌و ڕێگای جیاجیا شه‌رعیه‌ت بده‌نه جێبه‌جێ نه‌كردنی پڕۆژه یاساكه. پاساوه‌كانیشیان بریتیه له‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌دوای ته‌واوكردنی كاری په‌رله‌مانتاری نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری پێشویان‌و خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌ی به‌غدا دروستیكردوه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاكسازی‌و داواكاریه‌كانی ناوخۆیش چاكسازی ده‌وێت به‌وهۆیه‌وه دواجار ئه‌و پڕۆژه یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی وت “جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه یاساكه ڕه‌نگه دوابكه‌وێت، به‌ڵام له‌نه‌تیجه‌دا هه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێیان وایه ده‌بێت حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌په‌رله‌مانه‌وه كاری له‌سه‌ربكرێت. په‌له‌مانتاران ده‌بێت له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و خۆیان پاساویان هه‌بێت بۆ رێگه‌گرتن له‌چاكسازی، ئه‌وكات ناتوانن چاكسازی له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كاندا بكه‌ن. خه‌ڵكی پێیان ده‌ڵێن ئێوه ناتوانن ده‌ست له‌ئیمتیازاتی خۆتان هه‌ڵبگرن، چۆن ده‌توانن چاكسازی بكه‌ن؟”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد “له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه‌دا ئێمه یاداشتێكمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، نه‌كه‌وێته ژێر باری هیچ پاساوێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و ده‌سكاری نه‌كرێت. ڕۆحی ئه‌و یاسایه بریتیه له‌چاكسازی كردن له‌یاسای خانه‌نشینی‌و ده‌رماڵه”.
وتیشی “له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانیش له‌سه‌رخه‌تین، به‌وردی چاودێری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ده‌كه‌ین. هه‌ركاتێك زانیمان ئیراده‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ڕێگری لێبكات، ئه‌وكات ئێمه ڕایگشتی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه”.