جیاوازی هه‌یه له‌نێوان قه‌یرانی دارایی‌و قه‌یرانی موچه. هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو قه‌یرانه‌كه‌ی هه‌یه پێكه‌وه، بۆیه به دۆخێكی دژوار‌و نه‌خوازراودا ده‌ڕوات. له قه‌یرانی دارایی خه‌تای هه‌رێم نیه، به‌ڵام له قه‌یرانی موچه هه‌رێم خۆی به‌رپرسیاره..چۆن؟
كاتێك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ناو خاكی توركیادا به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان رۆیشت، هێزه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی توركیا حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان هه‌راسان كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تیش بۆ ئه‌مه گوتی: هێزی پێشمه‌رگه هێزی هه‌رێمێكی فیدڕاڵی عێراقه‌و به‌شێكه له‌سوپای ئه‌م وڵاته‌و ئێمه وه‌كو سوپای عێراق رێگه‌مان پێداوه‌و ئه‌مه‌ش له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق بۆ كورد سه‌لمێندراوه.
قسه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا راسته، بۆ دارایی‌و نه‌وت فرۆشتن‌و باج‌و گومرگیش ئه‌م پاساوه راسته. هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوی ده‌وڵه‌تی عێراقه، سیاسه‌تی فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان(الامم المتحده)، سیاسه‌تی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش(ئه‌مریكا، روسیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، چین) یه‌كپارچه‌یی عێراق‌و سه‌روه‌ری عێراقه، خۆشتان ده‌زانن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دنیا بهڕێوهدهبهنو سیاسه‌تی جیهانی لای ئه‌وانه‌و كاركردنی نێودهوڵهتیو ئیقلیمی هه‌رگیز به‌بێ ئه‌وان ناكرێت. به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هات بۆڕی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆی نارده ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سیاسه‌تی ئابوری خۆی له‌عێراق جیاكرده‌وه، رایگه‌یاند خۆی نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت، به‌مجۆره بیانوی قانونی‌و دهستوریو سیاسی دایه ده‌ست حكومه‌تی عێراق كه بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت فشاری له‌سه‌ر دروست بكات، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چۆن قبوڵ ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌تێك قوتی به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی ببڕێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك جاری وایه دانیشتنی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر روداوێك به‌یان‌و لێدوانی فه‌رمی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ی چۆنه له‌سه‌ر برسیهتیو ههژاریو بێ موچه‌یی خه‌ڵكی كوردستان قسه به‌ده‌وڵه‌تی عێراق ناڵێن؟ چونكه قه‌یرانه‌كه خۆت دروستت كردووه، ناردنی نه‌وت به‌بۆڕی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت كه ناوی (عێراقه؟) مانای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نێودهوڵهتیو یاساكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌رێمێك چۆن ده‌توانێت گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی دیكه ئیمزا بكات به‌بێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی..
ئێمه بینیمان كاتێك هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی نارده ده‌ره‌وه چۆن عێراق به‌یه‌ك دوو كه‌یسی یاسایی توركیای هه‌راسان كرد، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئێمه ته‌نها له 17% ده‌ده‌ینه‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌وه‌ی دیكه ده‌نێرینه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا. واته نه‌وتی خۆت ته‌نها به‌شی له 17% وه‌رده‌گریه‌وه كه له ده‌ستورو موازنه‌ی حكومه‌تی عێراقدا هاتووه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی زۆر رون‌و بێ گرێوگۆڵه بۆ هه‌رێمی كوردستان. دیار نه‌بونی بازاڕی فرۆشتنی نهوتو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه نه‌وتی كوردستان ده‌كڕن مانای ئه‌وه‌یه به‌قاچاخ نه‌وت ده‌فرۆشی، ئه‌مه‌ش دووره له‌ره‌هه‌ندی دهستوریو یاسایی‌و شه‌رعی، واته كه نه‌وت ئه‌نێریته بازاڕه‌كانی جیهانی چۆن ده‌كرێت بڕیاری نێوده‌وڵه‌تیت له‌پشت نه‌بێت، بۆ نمونه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشه‌وه نازی په‌یدا كرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌به‌ر جه‌نگی داعش‌و قوربانی گه‌لی كورد‌و پێشمه‌رگه، بابه‌تی نه‌وتت له‌گه‌ڵ باس ناكه‌ن، ئه‌گینا بڕوا بكه‌ن به‌پێی یاساكانی خۆیان له‌دنیا شه‌رمه‌زاریان ده‌كردی به‌ناوی مافیای نهوتو قاچاخی نه‌وت. چونكه ده‌ستكاری كردنی بازاڕی جیهانی وزه‌و نهوتو سوته‌مه‌نی پێویستی به بڕیاری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی جیهانه. بۆیه‌ش فشار له حكومه‌تی عێراق ناكه‌ن سه‌باره‌ت به ناردنی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. چونكه خۆت به‌ده‌ستی خۆت به‌هانه‌ت داوه ده‌ست. راسته ئێمه كێشه‌ی بونیادیو گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه وه‌كو كه‌ركوك، پێشمه‌رگه، ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ده‌سه‌ڵات، …هتد، به‌ڵام كێشه‌ی موچه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌بوو. بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی ده‌نارد. پاره‌ی ده‌نارد بۆ هه‌رێم.
وه‌ك سه‌ره‌تا گوتم جیاوازی هه‌یه له‌نێوان قه‌یرانی دارایی‌و قه‌یرانی موچه، بۆ نمونه سعودیه كه رۆژانه(10) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، ئه‌مریكا به‌م هه‌موو زهبهلاحیه ئابوریه، توركیا به‌م هه‌موو گهشتیاریو پیشه‌سازیه، ده‌وڵه‌تانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به‌م هه‌موو پره‌نسیپه ئابوریه رێكخراوه، خاوه‌نی قه‌یرانی دارایین، به‌ڵام خاوه‌نی قه‌یرانی موچه‌و په‌ره‌پێدانی شارهوانیو پارێزگاكانیان نین. له‌م دنیایه ئه‌وه به‌س كوردستانه قه‌یرانی موچه‌ی به‌م سه‌ختیه هه‌یه. لێره‌دا به دوو گریمانه كۆتایی به‌م بۆچونه‌مان ده‌هێنین:
یه‌كه‌م: چۆن ده‌كرێت ئابوری خۆت له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی جیابكه‌یته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی دوو ساڵی موچه‌و بودجه‌ی پهرهپێدانت له گیرفانت نه‌بێت، تۆ كه نه‌توانی پاره‌ی یه‌ك مانگی موچه دابه‌ش بكه‌یت، ئه‌ی چۆن راسته‌وخۆ بۆڕی نه‌وت ئه‌نێریته ده‌ره‌وه‌و ئابوری سه‌ربه‌خۆ رائهگهیهنیت. راوێژكار‌و پسپۆره‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌چ عه‌قڵێك موجازه‌فه‌ی وا گه‌وره به بژێوی‌و ئابوری‌و ئایندهی ئه‌م هه‌رێمه‌وه ده‌كه‌ن. كه‌س هه‌یه له‌دنیادا به‌م راده‌یه كورت بین‌و نه‌خوێنده‌وار.
دووه‌م: پاره‌ی گومرگ‌و داهاتی ناوخۆ‌و بۆڕی نهوتو كه‌شتیه نه‌وتیه‌كان زۆر له‌موچه‌و بودجه‌ش زیاتره‌و به‌ش ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی ناوخۆوه سزای سیاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێت، بۆ ئه‌م گریمانه‌یه ده‌بێت میلله‌ت خۆی وه‌ڵام بداته‌وه‌و شیكاركردنی لای نوسینه‌كه‌ی من نیه.