23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌وێکی وه‌ک هه‌نوکه ،بادینان شۆڕه‌سوارێکی گلا ، که‌هێشتا مایبوو ئه‌سپی خۆی له‌ناو گۆڕه‌پانی غارغارێنی کوردایه‌تی تاو بداتن ، هێشتا مایبوو مه‌ره‌که‌بی ناو پێنووسی سه‌ر گیرفانی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی پێ بنووسێ ، هێشتا مایبوو به‌ده‌سته‌باریک و نه‌رمه‌کانی نه‌خشه‌ی کوردستان له کرماشان هه‌ڵبواسێنێ ، مایبوو ئاڵای کوردستان له که‌رکوک بچه‌قێنێ ، مایبوو خه‌ونی یه‌کگرتنه‌وه بسه‌پێنێ .
که‌چی ئه‌وان له‌شه‌وێکی ساماڵیدا ، له‌جیاتی گوڵ بده‌ن له‌به‌رۆکی کاک ره‌ئوفی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می شاخ ، هه‌ستان گوله‌یان نا به‌سنگیه‌وه . له‌جیاتی بۆن و به‌رام بده‌ن له‌روومه‌تی کاک ره‌ئوفی نووسه‌ری ناو کاته ترسناکه‌کانی ئه‌نفال ، هه‌ستان خوێنیان کرد به‌ده‌م و چاوی سپییه‌وه .
ئه‌وان به ساردکردنی جه‌سته‌ی شه‌هید ره‌ئوف وایان زانی ئیتر ئاسمانی بادینان بێ ئه‌ستێره ده‌بێت ، ئه‌دی ئه‌وه نیه سه‌ید ئه‌کره‌م له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو نهێنی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵماڵین ،وایان زانی به‌هاری بادینان بێ گوڵ ده‌بێ ئه‌دی ئه‌وه نیه شێروان شێروانیه‌ک چه‌پكێ گوڵی له‌ده‌ستایه و رووی جوانی خۆی داوه‌ته چیای بێخێر و گاره و شیرین .
بنوو هاوڕێ و برای شیرین ، دڵنیابه ئاواتی تۆ ته‌واوێکی هاتۆته دی ، دوێنێ له‌مه‌هاباد و کرماشان ، ئیمرۆش له‌دیابه‌کر و له‌ماردین له وان و له بتلیس شایی و لؤغانی کوردانه ، له کۆبانێ له سه‌رێکانی کچانی یه‌په‌ژه گوتیان به‌سه چه‌وساندنه‌وه ،به‌سه ته‌عریب و بێ ناسنامه ، به‌سه سێداره چه‌قاندن بۆ نه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدو پێشه‌وا قازی ، به‌سه هه‌تککردنی ژنانی ئه‌نفال و ئێزدیانی شه‌نگال..
ئەم پەخشانە لە ئەکاونتی فەیسبوکی عباس نادر وەرگیراوە