
1-كۆبونەوەو زیاد بونی بەرپرسیارێتی : پیاوان دوای پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لەڕوی كۆمەڵایەتی و خێزانداری و داراییەوە ئەركی سەرشانی كەمێك زیاتر دەبێت لەچاو ئەو كاتەی كە ژیانی هاوبەسی پێكنەهێنانەوە.
2-جیاوازی ڕاو بۆچون: هاوسەرەكان دوای ئەوەی لەیەك ماڵدا بەیەكەوە دەژین ئەوە ئەگەری دەركەوتنی ڕای جیاواز لەنێوانیاندا دەبێت.
3-خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری گۆڕانكاری بەسەر دێت و وەك پێش هاوسەرگیری نابێت ،زۆر گرنگە بۆ مانەوەی خۆشەویستە هەمیشەی لەنێوان دوو هاوسەردا هەوڵبدەن ڕێزی یەكتری بگرن بۆ ئەوەی خۆشیەویستی نێوانیان هەمیشە زیندوو بێت.
4-مرۆڤ لەژیانی هاوبەشدا بەختەوەر دەبێت ئەگەر هەردوولا هەوڵبدەن و ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیان بزانن.
5-هەندێكجار لەژانی هاوسەرگیریدا مرۆڤ بەتەواوەتی خاوەنی ئازادی خۆی نابێت چونكە چیتر لەگەڵ مرۆڤێكی دیكە ژیان دەباتە سەر ،بۆ ئەوەش پێویستە هەمووكات هاوسەرەكان لەیەكتری تێبگەن بۆ ئەوەی لەكێشە بەدووربن.
سەرچاوە: .mbc
لەعەرەبیەوە:چراخان ئاسۆ