هونەرمەند لەنجە عەلی گۆرانی خۆشەویستی پێشکەشی ڕۆحی ڕۆژی خوشکی دەکات کە لەماوەی ڕابردوودا لە دووکان خنکا و دەڵێت “ڕۆح و تەمەنی ڕۆژی خوشکم هاتووەتە ناو منەوە”.
لەنجە ڕایگەیاند “ئەم بەرهەمە نوێیەم ناوی شینی خۆشەویستییە و لە لایەن هونەرمەند نەوژین محەمەدە ئاواز دانراوە و هۆنراوەکەی نوسراوە نزیکەی ١٠ مانگە کاری تێدادەدەکەین، دابەشکردنی میوزیکەکەی لە لایەن ئارژەنگی سەیفی زادەیە، ئەم کارە جیاوازە لە هەموو کارەکانی دیکە چونکە لە ڕۆحی خۆمەوە نزیکە، ئەم کارە بەهۆی ئەو کارەساتەی بەسەرمدا هات دواکەوت و کاری کلیپی ئەم بەرهەمە لە تاران کراوە و هەڵبەت کارێکی تازە دەبێت”.
ئەو هونەرمەندە باسی لەوەکرد کە کلیپەکەی جیاوازە و گوزارشت لە تێکستی گۆرانییەکە دەکات، هەروەها وتیشی “ئەم گۆرانییە پێشکەشە بە ڕۆحی ڕۆژەی خوشکم، کە خۆی گوێی لەو گۆرانییە بوو، هەمان ڕۆژ کە کۆچی دوایی کرد من کلیپەکەم بەدەستگەیشت و هەستەکەم دڵخۆشبێت ئێستا بەو کارە”.
وتیشی کە ڕووداوەکە زۆر ناخۆش بووە بەڵام هەستەکات ڕۆحی و تەمەنی ڕۆژی خوشکی هاتووەتە ناو جەستەیەوە.