لاڤین نوری نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی “شاباش” بڵاوكردەوە.
خانمە گۆرانیبێژ، لاڤین نوری نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی “شاباش” لە كەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیر بڵاوكردەوە، كە تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن هەڵكەوت زاهیر دانراوە، فەرشاد رۆستەمی كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی بەشیر ئازادە.
ئەم بەرهەمەی لاڤین نوری چوارەمین بەرهەمیەتی كە بڵاویبكاتەوە، ساڵی رابردو دو بەرهەمی بەناوەكانی “دڵی من” و “مەجبور” بڵاوكردەوە، ئەمساڵیش بەرهەمێكی عەلی مەردانی نوێ كردەوە.
لاڤین نوری خەڵكی شاری كەركوكە، تازە دەستی بە كاری هونەری كردوە و دەركەوتوە، ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێكی دیكە لە داهاتودا.