بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان‌و دیموكراته‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، چوار كاندید “دوانیان دیموكرات‌و دوانیان كۆماریخواز” له‌ریزی پێشه‌وه‌دان، هیلاری‌و ساندرێز له‌دیموكراته‌كان‌و ترامپ‌و كروز له‌كۆماریخوازه‌كان.
هیلاری كه به‌ژنێكی داكۆكیكار له‌مافی ژنان ده‌ناسرێت، ئه‌گه‌ر بیباته‌وه یه‌كه‌مین ژن ده‌بێت له‌مێژودا كه ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. ساندێرز كه هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی چه‌پ‌و سۆسیالیستییه ئه‌گه‌ر بیباته‌وه سورپرایزێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ریكا كه هه‌میشه له‌ئاستی ئیداره‌و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ریشدا پشتی له‌چه‌پ‌و روی له‌راست بوه. ترامپ بیباته‌وه وه‌ك باڵیۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق كریستۆفه‌ر هێل ده‌ڵێت “له‌دژی هه‌مو جیهان ده‌بێت” جگه له‌سپیپێستانی ئه‌نگلۆسه‌كسۆن. ئه‌گه‌ر تید كروز بیباته‌وه یه‌كه‌مین به‌ره‌گه‌ز لاتینی ده‌بێت كه له‌و وڵاته‌دا ده‌بێته سه‌رۆك.
تێد كروز.. ئینجیلییه‌كی توندڕه‌و
كۆماریخوازه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016دا، كاندیده‌كانیان به‌توندڕه‌وی‌و كۆنزه‌رڤاتیڤ‌و هه‌واداری ئه‌وپه‌ڕی راست ده‌ناسرێن، ئێستا كه ترامپ‌و كروز له‌ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كانیدی كۆماریخوازه‌كان به‌هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر به‌كۆچبه‌ران‌و پابه‌ندبونیان به‌پرۆتستانته‌وه ده‌ناسرێن.
رافائێل تێد كروزی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، كه یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌رسامه به‌ونستۆن چه‌رچل، كه وێنه‌یه‌كی ئه‌وی له‌سه‌ر قۆڵ‌و باسكی تاتۆ كردوه، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ناوداره‌ی به‌ریتانیا كه سه‌رسه‌ختانه شه‌ڕی له‌سه‌ر جیهانی رۆژئاوا كرد‌و سه‌ركردایه‌تی كردنی به‌ره‌ی رۆژئاوای له‌دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كرد.
كروز سه‌ر به‌باڵی هه‌ره راستڕه‌و و كۆنزه‌رڤاتیڤی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و له2000و 2001دا له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی “جۆرج ده‌بلیو بوش – دیك چینی”دا بو، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ئیداره‌ی بوشی كوڕیش راوێژكاری سیاسه‌تی ناوخۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بو. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ئه‌وه له‌مێشكیدا چه‌سپاوه كه هه‌ق‌و راستی لای كۆنزه‌رڤاتیڤ‌و راستڕه‌وه‌كانه كاتێك كه ته‌مه‌نی 8 ساڵان بوه دایك‌و باوكی له‌گه‌ڵ خۆیان بردویانه‌و به‌شداری كه‌مپه‌ینی لایه‌نگری له‌رۆناڵد ریگانیان كردوه‌و هه‌مو هه‌وڵ‌و كۆششیان بۆ تێكشكاندنی جێمی كارته‌ر بوه. رۆنالد ریگان كه به‌دامه‌زرێنه‌ری باڵی هه‌ره راستڕه‌وی كۆماریخوازو كۆنزه‌رڤاتیڤه‌كان‌و تێكشكێنه‌ری راسته‌قینه‌ی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات داده‌نرێت به‌لای كروزه‌وه نمونه‌ی باڵا‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌سه‌ڵات‌و توانای له‌بن نه‌هاتوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌م كاندیده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، باوكی كوبایی‌و دایكی ئیرله‌ندییه، باوكی كروز ساڵی 1957 له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له‌كوبا هه‌ڵات‌و به‌بێ زانینی زمانی ئینگلیزی‌و له‌گه‌ڵ 100 دۆلاردا كه به‌فانیله‌كه‌یه‌وه دوریی بوی روه‌و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵات، ئه‌و له‌زانكۆی ته‌كساس ده‌ستی كرد به‌خوێندنی بیركاری‌و ماتماتیك، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی ژیان‌و خوێندنه‌كه‌شی ده‌ربهێنێت قاپ‌و قاچاغی ده‌شۆری‌و كاتژمێری 50 سه‌نتی له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رده‌گرت، دواتریش بو به‌قه‌شه. دایكیشی به‌ره‌گه‌ز ئیرله‌ندی بو. تێد كروز له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه كه “من كوبایی‌و ئیرله‌ندیم‌و پرۆتستانت ده‌رچوم”.
تێد كروز كه بوه به”پرۆتستانت”، به‌ئینجلییه‌كی سه‌رسه‌خت ده‌ناسرێت‌و پێیوایه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به”عیسای مه‌سیح‌و ئینجیلی پیرۆز” نه‌بێت پێویسته ئه‌مه‌ریكا جێگه‌و باوه‌شی بۆ نه‌كاته‌وه. ئه‌و رایگه‌یاندوه “هانی هه‌مو پیاوو ژنێك ده‌ده‌م كه یه‌كشه‌ممان بچن بۆ كه‌نیسه”.
له‌ڕوی ئابوریه‌وه ئه‌و هه‌وادارێكی گه‌وره‌ی بازاڕی ئازاده، كه سه‌رده‌مانێك ئابوریناسانی ناوداری وه‌ك میلتۆن فریدمان‌و فریدریس هایك مامۆستای بون‌و وانه‌یان پێوتوه‌ته‌وه.
تێد كروز كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌یاسادا، به‌یه‌كێك له‌پارێزه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت‌و ئه‌ندامی كۆمپانیای یاسای مۆرگانه، یه‌كه‌مین راوێژكاری یاسایی ده‌وڵه‌ت به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانیایی‌و گه‌نجترین راوێژكاری یاسایی له‌ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، ئه‌و یه‌كێكه له‌سێ ئه‌ندامه به‌ڕه‌گه‌ز لاتینییه‌كانی ئێستای سه‌نای ئه‌مه‌ریكا.
كروز له‌ئاستی ناوخۆدا دژی ئیعدام‌و منداڵ له‌باربردنه، هه‌وادارێكی سه‌رسه‌ختی چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌و رایگه‌یاندوه كه له‌دژی هه‌ر یاسایه‌ك ده‌نگ ده‌دات كه ببێته هۆی چه‌ك هه‌ڵنه‌گرتنی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها دژی هاوسه‌رگیری هۆمۆكانه، پێداگری له‌وه‌ش ده‌كات كه چاودێری بخرێته سه‌ر گفتوگۆكانی ته‌له‌فون له‌ئه‌مه‌ریكادا. له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شدا، هه‌ڵوێستی توندی دژ به‌ئێرانه‌و پێیوایه كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
تێد‌و ترامپ، هه‌رچه‌نده هه‌ردوكیان دو كۆماریخوازی توندڕه‌ون‌و به‌شه‌ڕه‌نگێزترین كاندیدی راستڕه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێن، به‌ڵام هه‌ر كامیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كانیدی حزبه‌كه‌یان به‌رده‌وام شیر‌و تیر له‌یه‌ك ده‌سون، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتوه به‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌یسبوك‌و تویتهرو ئینستاگرامیشه‌وه سوكایه‌تی به‌هاوسه‌رو خێزانی یه‌كتر بكه‌ن، ترامپ له‌په‌یجی تایبه‌تی تویته‌ره‌وه وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی‌و هاوسه‌ری كروزی له‌گه‌ڵ كۆمێنتێكدا داناوه كه “وێنه‌یه‌ك هه‌زار قسه ده‌هێنێت”، وه‌ك گاڵته‌كردن به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كروز. له‌به‌رامبه‌ریشدا كروز له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه‌ڵامی ترامپی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی “دۆنالد، پیاوی جوامێر په‌لاماری ژن نادات، هاوسه‌ره‌كه‌ت نازداره، هایدیش (هاوسه‌ری كروز) خۆشه‌ویستی ژیانی منه”.
هاوكات تێد كروز رایگه‌یاند كه “ترامپ كیم كارداشیانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكایه”، به‌و پێیه‌ی ئه‌و زیاتر پاڵه‌وانی فه‌یسبوك‌و تویتهرو ئینستاگرامه‌و هاوشێوه‌ی كیم كارداشیان بوه‌ته جێی قسه‌و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه كارداشیان 22 ملیۆن لایكی هه‌یه له‌فه‌یسبوكداو ترامپیش 7 ملیۆن‌و 500 هه‌زار لایكی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا تێد كروز ته‌نها یه‌ك ملیۆن لایكی هه‌یه.
دۆنالد ترامپ.. پیاوی بازاڕ‌و عه‌وام
ته‌مه‌نی 70 ساڵه، ئه‌مه‌ریكیه‌كی بازرگان، نوسه‌ر، سه‌رمایه‌دار‌و پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنه. به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی ترامپ‌و له‌سیما دیاره‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی‌و موڵك‌و زه‌وی‌و زاره.
ترامپ یه‌كێكه له‌برانده دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك گازینۆو هۆتێل‌و بورجی ئاسمان روشێن‌و شوێنی گه‌شتیاریی‌و گۆڕه‌پانی یاری گۆلف‌و موڵكی گه‌وره‌یه، به‌پێی گۆڤاری “فۆربس”ی تایبه‌ت به‌ملیۆنه‌رو ملیاردێره‌كان، ترامپ یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكاو جیهان كه له‌ساڵی 2015دا سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی به 4 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، ناوبراو هێشتا خوێندكاری زانكۆ بوه كه بوه به‌خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار.
ترامپ كه به‌قژ داهێنانه تایبه‌ته‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه‌و به‌درێژایی چه‌ندین ساڵه گۆڕانكاری تێدا نه‌كردوه، له‌زانكۆی په‌نسیلڤانیا بڕوانامه‌ی له‌بواری ئابوری‌دا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌وه ده‌ناسرێت كه له‌قسه‌كردن‌و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینه‌ككانیدا ته‌واو راشكاو‌و بێ پێچ‌و په‌نایه‌و زۆرجاریش به‌زمانی عه‌وام ده‌دوێت.
ناوبراو كه تا ئێستا له‌ریزی پێشه‌وه‌ی كاندیده‌كانی كۆماریخوازه‌كانه بۆ چونه پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌گه‌ڵ كاندیدی دیموكراته‌كان، به‌لێدوانه تونده‌كانی به‌رامبه‌ر به‌كۆچبه‌ران‌و موسڵمانان‌و ئێران ده‌ناسرێت، ئه‌و پێیوایه كه پێویسته رێگه له‌كۆچی موسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا بگیرێت‌و دیوارێكیش له‌نێوان ئه‌مه‌ریكاو مه‌كسیكدا دروستبكرێت تا بوار به‌هاتنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای لاتین بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نه‌درێت.
بێرنی ساندرێز.. پیاوێكی سۆسیالیست
ته‌مه‌نی 75 ساڵه، باوكی له‌جوله‌كه كۆچبه‌ره‌كانی پۆڵه‌نداو دایكی جوله‌كه‌یه‌كی نیویۆركی بوه، ساندێرز له‌قوتابخانه‌ی عیبری خوێندویه‌تی‌و له‌ساڵی 1963و 1964دا له‌كێڵگه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی “كیبۆتس” له‌ئیسرائیل كاری كردوه. له‌زانكۆی شیكاغۆ خوێندویه‌تی‌و هه‌ر له‌و قۆناغه‌یشه‌وه بوه به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی سۆسیالیستی گه‌لی لاوان كه سه‌ر به‌پارتی سۆسیالیستی ئه‌مه‌ریكا بوه‌و له‌وكاته‌وه چالاكانه هه‌وڵی بۆ یه‌كسانی‌و پشتیوانیكردنی بزاڤی مه‌ده‌نی ره‌شپێستان داوه‌و سه‌رسه‌ختانه دژی جه‌نگی ڤێتنام بوه.
ساندێرز له‌ساڵی 1990ه‌وه به‌ئه‌ندامی كۆنگرێس هه‌ڵبژێردراوه. رۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست” سه‌ركه‌وتنی ئه‌وی به”یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی سۆسیالیستێك” ناوبرد له‌ئه‌مه‌ریكادا.
ساندێرز له‌ساڵانی 1991و 2002دا له‌دژی هێرشكردنه سه‌ر عێراق بو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2003دا له‌دژی داگیركردنی عێراق بو.
ته‌نها كانیدیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكایه كه وتویه‌تی پاش بون به‌سه‌رۆك هه‌رچی خێرا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساندێرز به‌پێچه‌وانه‌ی كاندیده‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه له‌بری پشتبه‌ستن به‌پشتیوانانی دارایی گه‌وره، پشت به‌پشتیوانی بچوكی چینه مامناوه‌ندیه‌كان‌و كرێكاران ده‌به‌ستێت. ساندێرز خۆی به‌سۆسیالدیموكرات ناوده‌بات‌و ستایشی سۆسیالدیموكراته‌كانی مۆدێلی سكه‌ندناڤی ده‌كات.
هیلاری كلینتۆن.. ژنێكی فێمێنیست
هیلاری كلینتۆن ته‌مه‌نی 69 ساڵه، دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌كۆلیجی “ولزلی” له‌بواری زانستی سیاسی، ساڵی 1969 چوه‌ته كۆلیجی یاسای زانكۆی ییل‌و له‌وێدا بو كه بۆ یه‌كه‌مجار به”بیل كلینتۆن” ئاشنا بو. ئه‌و ساڵی 1973 دكتۆرای یاسای له‌هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ستهێنا‌و له‌وكاته‌وه بوه ئه‌ندامی پارتی دیموكرات.
هیلاری له‌ئاركانزاس له‌گه‌ڵ بیل كلینتۆن كه تازه پێینابوه كاری سیاسه‌ته‌وه، نوسینگه‌یه‌كی پارێزه‌رایه‌تی داده‌نێن‌و ده‌بنه دو پارێزه‌ری ناودار، ئه‌م دوانه ساڵی 1975 هاوسه‌رگیرییان كرد‌و ساڵی 1976 بوه ئه‌ندامی زانكۆی ئاركانزاس‌و دامه‌زراوه‌ی یاسایی Rose law.
هیلاری له‌ساڵی 1993ه‌وه تا ساڵی 2001 خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بو، له‌ساڵی 2001ه‌وه بوه سیناتۆری ویلایه‌تی نیویۆرك‌و له‌هه‌ڵبژاردنی 2008دا بوه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی‌و دواتر كشایه‌وه‌و پشتیوانی خۆی بۆ ئۆباما راگه‌یاند. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵیش‌دا پاش بونی ئۆباما به‌سه‌رۆك، هیلاری وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناساند. ساڵی 2013 به‌فه‌رمی ده‌ستی له‌پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه كێشایه‌وه‌و جۆن كیری بوه جێنشینی.
ئه‌گه‌ر هیلاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی بباته‌وه، ده‌بێته یه‌كه‌مین ژن له‌مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا كه ببێته سه‌رۆك.
سەرچاوە:ئاوێنە