دیمانه: بارزان ئه‌كره‌م – سایتی ئاشتی
رێباز عه‌بدولله ئه‌بوبه‌كر، به‌رواری 7-9-1991 له دایك بووه، گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێره به‌شداره له یارییه‌كانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، به پێی ئه‌و ئاسته باشه‌ی نیشانی ده‌دات له یارییه‌كان له رزگاركردنی یانه‌كه‌ی، چه‌ندین جار تۆڕه‌كه‌ی له گۆڵی مسۆگه‌ر پاراستووه، بۆیه ئێستا به یه‌كیك له باشترین گۆڵپارێزكانی كوردستان داده‌نرێت چاوه‌رێ ده‌كرێت داهاتووێكی گه‌شتری هه‌بێت ئێستا هانده‌رانی هه‌ولێر هیوایه‌كه‌ی زۆریان پێیه‌تی بوونی ئه‌وه له یارییه‌كان دڵ نه‌واییه‌كی زۆریان پێده‌دات به‌شێوه‌ییه‌كی فه‌رمی 1-1-2015 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كردووه. رێباز گوتی: سه‌ره‌تای یاری كردنم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2003 له تازه پێگه‌یشتووانی بروسك، توانیم له گه‌ڵ یانه‌كه‌م ببمه پاڵه‌وانی خولی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم و جارێكیش پله‌ی سێیه‌م، كوره‌كه‌ی عه‌بدولله ده‌ڵێت: هیوام ئه‌وه‌یه له ئه‌وروپا وه‌رزش بكه‌م و بتوانم ناوی كورد به‌رزتر بكه‌م، چونكه وه‌رزش له‌وێ جیاوازتره له‌گه‌ڵ ئێره له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌و وتی: حه‌ز به‌كاری قوڕس ده‌كه‌م له یاریشدا گۆڵپارێزی قوڕسترین بنكه‌ی یاری كردنه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌موو كات بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه وا له هێرش به‌ره‌كان بكه‌م لێم بترسن، به‌ڵام له هیچ هێرش به‌رێك ناترسم، هه‌رگیز یاری بروسك و زێره‌ڤانیم له یاد ناچێ كاتێك به هه‌له‌ی من دووچاری شكست بووین و پله‌ی یه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا، زێره‌ڤانیش بووه پاڵه‌وان، رێباز: په‌یوه‌ندیم زۆر باشه له‌گه‌ڵ كاپتن فاخیر له كاتی راهێنانه‌كاند، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك برا گه‌وره‌یه‌ك هاوڕێیه‌كی باش له گه‌ڵمه، له ئێستادا خولی كوردستانی زۆر باش ده‌بینرێ، هیچ سالێك وه‌كو ئه‌م ساڵ نییه ململانێكان به‌هێز بووه، ته‌نها له ڕووی جه‌ماوه‌ره‌وه لاوازه و ژماره‌ی هانده‌ران كه‌من هیواداریشم كه‌ناله‌كانی خۆمان بتوانن یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بگوازنه‌وه، سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به جان لویجی بۆفۆنی ئیتالی ده‌شڵێت هه‌موو كات ڕێڕه‌وێك بووه بۆ من زۆركات هه‌وڵده‌ده‌م زۆرترین سوودی لێ ببینم.