لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئەبوكاروان: ئەم پێنچ لایەنە فاشل بون لەحكومڕانیدا

ئەبوكاروان: ئەم پێنچ لایەنە فاشل بون لەحكومڕانیدا

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

indexئەبوكاروان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكی فراكسیۆنی شیوعی رایگەیاند” ئەگەر لەداهاتودا پرسی دەستورو و سەرۆكایەتی هەرێم بەعەقڵ و مەنتق چارەسەر نەكرێت ئەوا بارودۆخەكە بەرەو خراپتر دەبات”.

 ئەبوكاروان سەرۆكی فراكسیۆنی شوعی لەپەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت” پێشتریش ئەوەمان وتوە كە پشتگیری داخوازی رەوای گەلەكەمان و خۆپیشاندەران دەردەبڕین كە بەشێوەیەكی مەدەنیانە دەری دەبڕن، ئێمە چەندین جار دوپاتمان كردۆتەوە ئەگەر لەداهاتودا پرسی دەستورو و سەرۆكایەتی هەرێم بەعەقڵ و مەنتق چارەسەر نەكرێت ئەوا بارودۆخەكە بەرەو خراپتر دەبات و هەرێمی كوردستان بەرەو چارەنوسێكی نادیار دەبات، ئێستاش ئەوە دەبینین كە هێواش هێواش دیاردەكانی دەركەوت”.

وتیشی” من لای خۆمەوە بەكارهێنانی توند و تیژی دژی هاوڵاتیان مەحكوم دەكەم كە تێیدا هاوڵاتیان شەهید و بریندار بكرێن، ئەوەش بەبۆچونی من دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی قۆرخكردنی دەسەڵات لەلایەن هاوپەیمانی حكومڕانی پێنچ حیزبەكەوە, وە ململانێی تەسكی حیزبایەتی كە ئەم هاوپەیمانیە فاشل كردوە بۆیە بەرپرسیارێتیان لەئەستۆیە بەئەندازەی جیاواز لەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا رودەدات، ئەمانە هەوڵیانداوە بۆ ئەوەی بەرامبەر ناشرین بكەن و خۆیان بەسەركەوتو لەقەڵەم بدەن، لەكاتێكدا كە ئەمە ئاراستەیەكی خراپە، وە هەمولایەكیان ناشرین بون بەتایبەت ئەو پێنچ حیزبە”. 

سەبارەت بە حكومڕانی هاوپەیمانی پێنچ لایەنەكە ئەبو كاروان وتی” ئەم پێنچ لایەنە فاشل بون لەحكومڕانیدا، تۆ ئەگەر تەماشای حكومەت بكەیت چوار لایەنەكە لەپارتیەوە تەماشا دەكەن لەكاتێكدا پارتی 5 وەزیری هەیە، پارتی دیموكرات پەرلەمان بەهی خۆی نازانێت و بەهی ئەوانی دەزانێت و كارەكانی پەرلەمانی پەكخستوە‌و بۆیە ئەم بارودۆخەیان خولقاندوە”.

من سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەكان دەكەم و هیوای چاكبونەوەی بریندارەكانیش دەخوازم، داواكارم لەگەنجەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان چیتر بەئاراستەی حیزبەكان نەرۆن و خۆیان بەدور بگرن لەم كێشەو و گرفتانەی كە لەبەرژەوەندی میللەت نیە، چونكە هەرچەندە خەڵكی لەیەكتریش بكوژن هەردەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، هیوادارم سەركردایەتی سیاسی ئەم حیزبانەش بە مەنتیقی بیر بكەنەوە”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە