رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم به دیاریكراوی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌رێكه‌وتنه‌كانتاندا سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگێڕنه‌وه و چاره‌نووسی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و خراپترمه‌به‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی ئه‌نستتیوتی وۆرك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی حزبه‌كان كردووه كه له‌كۆبوونه‌وه‌دان، تیایدا هاتووه: “ئه‌نستتیوتی وۆرك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، داوا له ئێوه ده‌كه‌ین كه ئێستا له كۆبونه‌وه‌دان، بڕیاردان له چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌تان بده‌ن‌و دۆخی چه‌قبه‌ستوی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم به‌رێكه‌وتن چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و له‌رێكه‌وتنه‌كانتاندا سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگێڕنه‌وه، له‌پێناو تاكه كه‌س و كورسی ده‌سه‌ڵاته‌كان چاره‌نووسی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و خراپترمه‌به‌ن”.
ده‌شڵێت: “سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان، ره‌چاوی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه ناكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه ئێوه ژیانی ئاسایی خۆتان ده‌ژین وه‌ك ئه‌وه‌ی نه باتان بینیبیت نه باران، خه‌ڵكیش له نه‌بوونی‌و نه‌هامه‌تیدا رۆژانه ده‌ناڵێنێت و رووبه‌رووی ده‌یان كێشه ده‌بێته‌وه، تا ئاستی تێكچونی شیرازه‌ی ده‌یان خێزان، كه بارگرانی ژیان ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون، بۆیه داواكارین ئێوه به ئه‌ركی مێژووی خۆتان هه‌ستن‌و ئه‌م میلله‌ته له‌م قه‌یرانه ره‌زگار بكه‌ن”.
ئه‌نستتیوتی وۆرك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی راشیده‌گه‌یه‌نێت: “خه‌ڵكی كوردستان زۆر نه‌هامه‌تی و ناخۆشی چه‌شت له پێناو ئه‌وه‌ی كورد خۆی حوكمرانی خۆی بێت، هه‌ر له قه‌یرانی نه‌بوونی كاره‌با، نه‌وت‌و غاز، ئه‌مه سه‌رباری قه‌یرانی مووچه كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌سیپێكرد‌و ئێستادا دووباره‌تان كرده‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و كات پاساوتان بوونی دوژمنێكی حازر، ئه‌ویش، ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پێشووبوو، به‌ڵام ئه‌ی ئێستا پاساوتان چیه بۆ سیاسه‌تی برسیكردن‌و برینی قوتی خه‌ڵك؟”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بۆ ئه‌ندامی شاندی كۆبونه‌وه‌كان
بۆ حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
به دیاریكراوی بۆ پارتی‌و گۆران‌و یه‌كێتی
ئه‌نستتیوتی وۆرك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و، داوا له ئێوه ده‌كه‌ین كه ئێستا له كۆبونه‌وه‌دان، بریاردان له چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌تان بده‌ن‌و دۆخی چه‌قبه‌ستوی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی ئابوری هه‌رێم به‌رێكه‌وتن چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و له‌رێكه‌وتنه‌كانتاندا سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگێڕنه‌وه، له‌پێناو تاكه كه‌س و كورسی ده‌سه‌ڵاته‌كان چاره‌نووسی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و خراپترمه‌به‌ن.
سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان، ره‌چاوی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌م هه‌مووه قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه ناكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه ئێوه ژیانی ئاسایی خۆتان ده‌ژین وه‌ك ئه‌وه‌ی نه باتان بینیبیت نه باران‌و خه‌ڵكیش له نه‌بونی‌و نه‌هامه‌تیدا رۆژانه ده‌ناڵێنێت‌و روبه‌روی ده‌یان كێشه ده‌بێته‌وه، تا ئاستی تێكچونی شیرازه‌ی ده‌یان خێزان، كه بارگرانی ژیان ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون ، بۆیه داواكارین ئێوه به ئه‌ركی مێژووی خۆتان هه‌ستن‌و ئه‌م میلله‌ته له‌م قه‌یرانه ره‌زگار بكه‌ن.
خه‌ڵكی كوردستان زۆر نه‌هامه‌تی‌و ناخۆشی چه‌شت له پێناو ئه‌وه‌ی كورد خۆی حوكمرانی خۆی بێت، هه‌ر له قه‌یرانی نه‌بونی كاره‌با، نه‌وت‌و غاز، ئه‌مه سه‌رباری قه‌یرانی مووچه كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌سیپێكرد‌و ئێستادا دوباره‌تان كرده‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و كات پاساوتان بونی دوژمنێكی حازر، ئه‌ویش، ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پێشووبوو، به‌ڵام ئه‌ی ئێستا پاساوتان چیه بۆ سیاسه‌تی برسیكردن‌و برینی قوتی خه‌ڵك؟
به‌رێزان.
سیاسه‌تمه‌دارانی وڵات، لایه‌نه سیاسیه ناكۆكه‌كان، ئه‌وه‌تان له‌بیربێت كه چیتر خه‌ڵكی كوردستان ته‌حه‌مولی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه ناكات‌و له ساتێك له ساته‌كاندا شه‌پۆلی ناره‌زاییه‌كان هێنده فراوان ده‌بێت كه له جڵه‌وی ئێوه‌ش ده‌رده‌چێت‌و دواجار هه‌موان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین‌و، مه‌رگه ساته‌كانی وڵاتی دراوسێ ببین چۆن ماڵوێرانی دروست كردوه بۆ گه‌له‌كه‌ی و هه‌میش ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بوونه مێژوویه‌كی ره‌ش ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا، بۆیه ئیتر واز له سیاسیه‌تی برسیكردن‌و سیاسه‌تی قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بهێنن كه بۆ ململانێی حیزبی خۆتانه‌و بۆ نمایشی هێزی حیزبیه‌و و گه‌ل باجه‌كه‌ی ئه‌دات.
دواجار به‌رێزان‌و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی‌و هه‌ستكردن به ئازاری میلله‌ته‌كه‌مان، داواكارین حه‌كیمانه چاره‌سه‌ری كیشه ئابوری‌و سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته بكه‌ن‌و خۆتان نه‌بنه هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ده‌ستدانی ئه‌م ئه‌زمونه كه به خوێنی شه‌هیدان هاتوه‌ته‌بوون‌و ئێستا ئێوه له‌سایه‌یدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن، بۆیه داواكارین به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل‌و نیشتمان له‌به‌رچاوبگرن‌و به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی‌و حیزبیه‌كانتان ولاوه‌نێن، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بكه‌نه هه‌وێنی ئارامی‌و ئاسایش له كوردسان‌و به زمانی دایه‌لۆگ به عه‌ملی چاره‌سه‌ری قه‌یران‌و كێشه‌كان بكه‌ن.، نه‌ك ته‌نها قسه‌و پرۆژه‌و كۆبونه‌وه له پێناو كۆبونه‌وه بكه‌ن.
گه‌ل چاوه‌روانی كرداری ئێوه‌یه…. نه‌ك گوتار‌و وشه‌ی بریقه‌دار و موزایه‌ده‌ی سیاسی ئه‌وه‌تان له‌بیربێت و با له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ خاڵی هاوبه‌شتان بێت كه گه‌له‌كه‌تان برسیه.
ناوی ئه‌و رێكخراوانه‌ی هاوده‌نگن له‌گه‌ڵ ئه‌نستیتتوتی وۆرك
– سه‌نته‌ری په‌رپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
– تۆڕی خه‌ڵك
– ڕێكخراوی ژیان بۆ گه‌شه‌پێدان و فریاكه‌وتن
هه‌روه‌ها باڵێۆزی مافی مرۆڤ و چه‌ند كه‌سایه‌تی و چالاكوانێك
-ریكخراوی ژیانه‌وه‌ی گه‌نجان