لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کۆما جڤاکین کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کۆما جڤاکین کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

kobunawa16-4-2016sardanykjkروژی شەممە رێکەوتی ١٦/٤/٢٠١٦ شاندێكى كۆما جفاكين كوردستان ( کەجەکە) لەبارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا کە لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و خلیل محمود و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا ، باردودۆخی سیاسی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە گشتی باسی لێوەکرا هەردوولا راشکاوانە دیدوبۆچۆنی خۆیان لەسەر رووداوەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی ئاڵوگۆڕکرد .

شیاوی باسە وەفدی کەجەکە سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە زۆر ڕاشکاوانە پشتگیری هەموو هەنگاوەکانی برایانیان لە بەشەکانیتری کوردستان کردووە و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بزووتنەوەیان بەرز نرخاند لە پرسە نەتەوەیەکان دژی داگیرکەران و تیرۆرستان بەبێ گوێدانە ئینتمایی حزبی .

هاوڕێ مام خدر لە دانیشتنەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئێمە وەکو بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەپێناو ئەو هەڵوێستە نەتەوەییانەمان باجی گەورەمان داوە، بەڵام باکمان نیە و گرینگ ئەوەیە بەرامبەر برا و هەڤالەکانی خۆمان پشتیوان بین بۆ پیشخستنی دۆزی گەلی کورد .

لە کۆتاییدا تاکید لە پەیوەندی و هەڵوێستی هاوبەشی نیوان هەردوولا کرایەوە بۆ زااڵبون بەسەر داگیرکەرانی کوردستان و تیرۆرستانی داعش و لەگۆڕنانی پلانی رەشیان  .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە