لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئیدانەی بۆردومانەکانی فرۆکەکانی تورکیا دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئیدانەی بۆردومانەکانی فرۆکەکانی تورکیا دەکا

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

بەداخەوە جارێکیتر فرۆکەکانی تورکیا لە شەوی پێنج شەممە (13\12\2018)لەیەک کاتدا کەمپی مەخموور و چەند شوێنێکیان لە شەنگالیان بۆردومان کرد کەبەم هۆیەوە ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە .

ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێڕایی سەرەخۆشی لە خزمان و ماڵباتی ئەو شەهیدانە و هەڤالانیان  دەکەین،لەهەمانکاتدا ئەو جۆرە بۆردومانە بۆ سەر ماڵ و مناڵ و خیزانەکانیان ئیدانە دەکەین و پێوسیتە هەرچی زووترە دەوڵەتی تورکیا دەست لە بۆردومان و بۆمبارانکردنانە هەڵبگرێت و کێشە سیاسیەکانی لەرێگای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن جارەسەر بکات ،جارێکیتر سەرەخۆشی لە هەڤالان و خانەوادەکانیان دەکەین و هیوایی زوو جاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

١٤\١٢\٢٠١٨

0 FacebookTwitterPinterestEmail