كــاردۆ محه‌مه‌د
به‌ها و نرخی مرۆڤ په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی چییه و چ خوایه‌كی هه‌ڵبژاردووه بۆ په‌رستن، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تا چه‌ند رێز له مرۆڤه‌كان ده‌گرێت، خوا له دڵی ئه‌و كه‌سه‌دایه كه بڕوای به بوونی ئه‌وانی تر هه‌یه، ئیمانی راسته‌قینه له‌رووحی ئه‌و مرۆڤه‌دایه كه شكاندنی دڵی منداڵێك به‌حه‌رام ده‌زانێ، خۆی لێره‌یه و فرمێسك بۆ كیژۆڵه‌یه‌كی بێنه‌وای ئه‌وپه‌ڕی گۆی زه‌وی ده‌ڕێژ‌ێت، ئیمانی راسته‌قینه له‌نێوان دیواری مزگه‌وت و كڵێسا و مه‌عبه‌ده‌كاندا نییه، له نێو وه‌عز و ئامۆژگاری پاسه‌وانه‌كانی ئایندا نییه، ئیمان له‌وێیه له‌نێو ده‌ماره‌كانی جه‌سته سست و لاوازه‌كه‌ی ئه‌نجێلینا جۆلی كه ئێستا نه‌خۆشی به‌رۆكی گرتووه، ئه‌و باڵاپۆشێكی موسوڵمان نییه و ئیماندارێكی گۆشه‌گیری نێو كڵێساش نییه،
له‌هه‌مانكاتدا لێوڕێژه له‌ئیمان، چونكه دڵی لای هه‌ژارانه له‌هه‌ركوێیه‌كی دنیابن، ده‌بێته دایك بۆ ئه‌و منداڵه ره‌شپێسته‌ی كه به‌هۆی جه‌نگ و برسێتییه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵێ ئه‌و دایكی ڤێتنام و كه‌مبۆدیا و ئه‌سیوبیا و سوریایه، له‌هه‌مانكاتدا فرمێسك بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌و كچانه هه‌ڵده‌ڕێژی كه له‌لایه‌ن مرۆڤكوژه‌كانی ئاینه‌وه كران به كه‌نیزه‌ك و كڕین فرۆشتنیان پێوه‌كرا،
جۆلی لای منداڵه هه‌ژار و برسییه‌كانی ئه‌فریقا و ئاسیا و هه‌موو جێیه‌كی گۆی زه‌ویدایه، له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی چه‌ندین ملیۆن دۆلاریان بۆ ته‌رخانده‌كات، سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه جه‌نگ تووشی ماڵوێرانی كردوون و هاوڵاتیانیان له‌لێواری مه‌رگدان، روحی له نێو كه‌مپ و خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كاندایه و به‌ده‌م ئازاره‌كانیانه‌وه ئه‌تلێته‌وه، له‌وێ دۆشدانامێنێ له‌ده‌رگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌یان رێكخراوی خێرخوازی ده‌دات بۆ دابینكردنی خۆراك و ده‌رمان بۆیان، ئه‌و هه‌میشه خۆی ده‌سپێشخه‌ربووه بۆ به‌خشینی سه‌روه‌ته‌كه‌ی به هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، به‌شێكی زۆری زێڕو خشڵه‌كانی ده‌فڕۆشێت و پاره‌كه‌ی ته‌رخانده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان له ئه‌فغانستان، ئه‌و وڵاته‌ی پیاوه كانی له‌ژێر په‌رده‌ی ئیمان و به‌ناوی خوای تاك وته‌نها وه به به‌ردبارانكردن و كوشتنی ژن و كچه‌كانیان شه‌ره‌فیان خاوێنده‌كه‌نه‌وه،
جولی وه‌ك فریادڕه‌سێك دێت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌یان بۆده‌كاته‌وه و عه‌قڵ و روحیان خاوێنده‌كاته‌وه، ئه‌و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ژیانی له‌مه‌ترسیدایه، من دڵته‌نگ و بێتاقه‌تم بۆی، لای خۆمه‌وه پڕبه‌دڵ نزای بۆئه‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌خوازم، چونكه جولی خه‌مخۆری مرۆڤایه‌تییه و سیمبولی ئاشتی و هیوایه له جیهاندا بۆیه نزیكترین كه‌سه له‌خواوه.