ریبوار عارف:
ئه‌م ڕۆژانه بلاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیویهكی حه‌مكۆ له په‌یوه‌ند به چاوپیكهوتنیَكی ( لۆكه زاهیر ) له به‌رنامه‌ی شه‌قامی كه‌نالی NRT بووه مایه‌ی قسهوباسیكی زۆر‌و سه‌دان ئنیسان ئه‌گه‌ر به ووشه‌یه‌كیش بووبیت بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌وه به‌یانكرد. تا ئێره كه به‌رهه‌مێك ده‌بێته هه‌وێنی ده‌ربڕینی بیروڕای خه‌ڵك له‌و ئاسته به‌رفراوانه‌دا بێگۆمان لایه‌نێكی ئیجابی كاره‌كه‌یه؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ئایا ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه چیه‌و چۆنه وهه‌ق به‌كێ كێیه‌و كێ ناهه‌قی به‌رامبه‌ركراوه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ له كلاوڕۆژنه‌ی كام لێكدانه‌وه‌و، كام پرانسیپ، كام پێوانه‌ی هونه‌ری وئینسانیهوه ده‌مانه‌وێت قسه‌یه‌ك له په‌یوه‌ند به‌م كاره هونهرهیهی حه‌مكۆ بكه‌ین؟ ئایا كام یاسا‌و ڕێسا یا كام ده‌ستووری شارستانی و به‌كام میكانیزم ده‌مانه‌ویت هه‌ڵوێست بگرین ؟ هاوكات چۆن له‌پاڵ پاراستنی ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی به‌یاندا، به‌هاو حورمه‌تی ئینسانی بكه‌ینه ئه‌و به‌رزترین و پاریزراوترین لوتكه‌و ئامانجه‌ی كه ڕێگه نه‌درێت هیچ شتیك بكریته پاساوی كه‌مكردنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندیان!
هونه‌رو میدیا، سیاسه‌ت سیسته
ئاسته‌مه له كۆمهلگایهكدا كه قه‌یرانێكی سه‌راپاگیری سیاسی، ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی هه‌بێت و پێمانوابێت ده‌توانین قسه له هونه‌رو میدایایهك بكه‌ین كه بارگاوی نه‌بووبێت به‌یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و قه‌یرانانه. ئێمه له كۆمهلگایهكدا ده‌ژین كه شاروشاخ و سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگ و ده‌نگی كه‌سایه‌تیه‌كانیش دابه‌شكراوه به‌سه‌ر خێروبێری حزب و ده‌سه‌لاتدا. چما خێره پێمانوابێت حه‌مكۆ خۆی واته‌نی كه هێشتا زۆر كه‌س ماوه لیحالیبێت و په‌ی به توانای هونه‌ری به‌رن… بتوانرێت به‌دواچوونێكی زانستیانه بۆ كاره‌كه‌ی بكرێت؟ یا به‌ڕاست ئه‌گه‌ر له باتی لۆكه ’’له‌یل’’ێكی تر له كه‌ناله‌كه‌ی (ئین را تی) نا له ڕووداو چاوپیَكهوتنیَكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامبدایه، ئایا حه‌مكۆ به‌هه‌مان دیزاین وهیماو ئه‌داوه ده‌هاته سه‌رخه‌ت؟ له وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌دا حه‌مكۆ یان هه‌ر بهریزیكتر هه‌ر ته‌حه‌دایه‌كی هه‌بێت، ئه‌وه هیچ له‌و ڕاستیه كه‌م ناكاته‌وه كه تۆ كاتێك ڕۆڵه ناشیرین وقیزونهكهی سیاسه‌ت وده‌سه‌لات ده‌بینیته‌وه له‌م كۆمه‌لگایه‌دا ئیتر ئاسته‌مه كه توانای هونه‌ری فلان هونه‌رمه‌ندو نووسه‌رو ڕۆشبیری سهردیوارو بن دیوار بارگاوی نه‌بوبیت به كارنامه‌ی دزیوی ئه‌و لایه‌نانه‌وه. بۆیه زۆرجار وه‌ك چۆن ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ئیمتیازاته‌كانی ئه‌و حزبه به‌هره‌مه‌ند بووه، ئاواش توانای هونه‌ریه‌كه‌ی له بۆته‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و حزبانه‌دا تواونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه كه ده سالی ڕابردو كۆمه‌لگای كوردستان سیخناخ بووه به‌وجۆره هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانه كهدهسهلات كردونیه‌تی ژماره‌و پێگهكیان داگیركردوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ڵومه‌رجێكی هێناوه‌ته گۆڕێ كه زۆرجار كه‌سانێك كه له پشت لۆگوی فلانه كه‌ناله‌وه ده‌رده‌كه‌ون پێشوه‌خت‌و به‌ر له‌هیچ دوان ونیمایشێك خۆمان بۆ حوكمێك ئاماده‌كردوه. كه‌واته به‌شێك له شه‌ره‌كانی پشت سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی حه‌مكۆ كوشته‌ی نیو ههمانهكهیهو هه‌مان لوژیكی پێشوه‌خت به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌م ڕه‌نگكردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كان و دره‌وشانه‌وه‌ی لێكولینهوهو به‌دواچوونێكی شایسته له‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده. بۆیه من ناتوانم چاو له‌و راستیه بنووقێنم كه حهمكۆكان به‌م مانایه ستهگهرو سته‌م لیكراویشه، مستهفیدو باجدهریشه.
له‌مانه‌ش به‌ده‌ر بابزانین كه هونه‌ری تیژبینی حه‌مكۆ له‌چیدایه ؟
هه‌قیه‌ت ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی سه‌ره‌كی حه‌مكۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی لۆكه زاهیر، مونتاجكردنی ئه‌و برگانهیه كه ده‌كڕێت وه‌ك ژیانی تایبه‌تی خۆی تهماشابكریت. به‌لام كاتێك كه له زۆنی هونه‌ره‌كه‌ی حهمكۆوه ئه‌و وێنانه ده‌بینینه‌وه، زیاد له‌هه‌رشتێك وه‌ك فلیمیكی پۆرنۆ بۆ جۆرێك لهخۆخاڵیكردنهوه ده‌كه‌وێته به‌رچاو گۆیمان. كه دیاره ئه‌مه‌ش ناوده‌نێن هونه‌ر، كه به‌دلنیای وایه. به‌لام كام جۆری هونه‌ر ؟ ئهوجۆرهیان نا كه له بازاره ئازاده‌ی كوردستاندا بتوانێت بهرلهههرشیتیك لهزهتیكی به دور له هه‌ر جۆره بێ بههاكردنێكی حورمه‌تی ئینسانیمان سه‌ودای له‌گه‌لدا بكریت. ئهوجۆرهیان نا كه له غه‌می نان و ژیان و ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكدایه. به‌لكو هونه‌رێك وه‌ك له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی حهمكۆدا هاتووه، ئه‌و ده‌بوایه خه‌لات بكرایه چونكه مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی لهبیرخهلكی كوردستان برده‌وه. هونه‌رێك كه ئه‌و به‌هاو ئازادیه بۆ ژنێك به‌ڕه‌وا نابینێت كه ڕاشكاوانه بیروبۆچونی خۆی به‌یان بكات به‌بی هیچ جۆره ترسێك له‌وه‌ی كه ئاخۆ تۆنی ده‌نگی چۆن گوێ لێ ده‌گیرێت و ووشه‌كانی ده‌بنه هه‌ێنی دادهمركانهوهی ئاره‌زوه‌كانی كێ. كه له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ داكۆیكردن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی لۆكه هه‌بێت، زیاد له‌هه‌رشتێك ئه‌و سونه‌ت شكێنی و ڕاشكاوی و بێباكاییه له وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان. بۆیه حه‌مكۆ خاوه‌نی هه‌ر توانایه‌كی هونه‌ریش بێت، یا چۆن بیه‌وێت خۆی بێته ’’جۆن ستیواڕتی’’ پیَشكهشكاری بەرنامەی Tha daily show ی ئەمەریکی، له كوردستاندا، ئه‌وا نه‌یتوانی چاوپیكه‌وتنه‌كه‌ی لۆكه له بازنه‌ی برسی بوونێكی سیكسیوالیانهو سوكایه‌تی كردن به پێگه‌ی ژن ده‌ربازبكات. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه به‌شێكی به‌رچاو له لایه‌نگرانی حه‌مكۆ وته‌نانه‌ت كه‌سانیكیش كه لهسوونگهی داكوكیكردن له لۆكه‌وه هه‌لویستیان گرتووه، لهبازری كرین و فرۆشتنی هه‌مان مۆراله‌وه دینه گۆ، ئاخه‌ر ناكریت كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه خاونی سه‌دان ئاوازه، ته‌واوی غه‌می له‌په‌یوه‌ند به لۆكه، له‌وه‌دا كۆبكاته‌وه كه لۆكه هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن ڕه‌وشتێكی به‌رزه…له‌مه‌ش زیاتر شتیك كه ئه‌و شانازی پیَوه ده‌كات وه‌ك خۆی دهلیَت گوایه ” لۆكه موڵكی نه‌ته‌وه‌یه ته‌نیا ده‌كرێت به‌ڕێزه‌وه ناو ببرێت”. ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌گه‌ر لۆكه سهماكاریَكی وه‌ك سوێرزهكی بووایه له كوردستان، هه‌ر موڵكی نه‌ته‌وه‌ی بوو، یا ئه‌ویش به‌ر فه‌توای بێ ڕه‌وشتی ده‌كه‌وت؟!