به‌ناز حمه ڕشید:
له‌كاتێكدا هاوڵاتیان بوونه‌ته قوربانی به‌ڕێوه‌بردنێكی لێوان لێو له كه‌موكورتی ئه‌م حكومه‌ته كوردییه و تووشی ده‌یه‌ها نه‌هامه‌تی بوون و ئه‌وه‌نده كێشه‌یان هه‌یه هه‌مووی گله‌یی و گازنده‌یه‌تی بێ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێیان لێبگرێت، به‌حساب له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا بۆ بارسوكی مووچه‌خۆر و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه نرخی شتومه‌ك كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌پرسین، كێ ده‌ڵێت شتومه‌ك هه‌رزان بووه؟
كاتێك ده‌ڵێین شتومه‌ك مه‌به‌ست له كه‌ره‌سه سه‌ره‌كیه‌كانی رۆژانه‌یه كه هاوڵاتی ناتوانێت ده‌ستی لێهه‌ڵبگرێت، چونكه ژیانی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر به‌نده، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه باڵاكان هه‌ندێك له‌كاتی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن و سه‌ردانێكی ناوبازاڕ بكه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر خۆشیان ئه‌م ئه‌ركه ناگرنه ئه‌ستۆ ده‌توانن نوێنه‌ره‌كانیان بنێرنه بازاڕه‌كان و شمه‌ك بكڕن ئه‌وا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌سڵه‌ن نرخی هیچ دانه‌به‌زیوه‌و نرخه‌كان مه‌گه‌ر زۆر به‌كه‌می داشكابێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه سێ له‌سه‌ر چواری مووچه كه‌میكردووه، له‌به‌رانبه‌ردا یه‌ك له‌سه‌ر چواری نرخ كه‌میكردووه، له‌وانه‌ش گۆشت و مریشكی زیندوو نان و سه‌مون، هه‌روه‌ها كرێی تاكسی مه‌گه‌ر شۆفێرێك خۆی خاوه‌نی ویژدان بێت خاتری سه‌رنشینه‌كه‌ی بگرێت، هه‌روه‌ها پاره‌ی ئاو‌و كاره‌با و ته‌له‌فۆن و نرخی بتڵه غازپڕكردنه‌وه‌و هه‌قی كلینیكه‌كان و زۆر شتی تریش كه ناكرێت ناوی ئه‌وهه‌موو شتومه‌ك و پێداویستیانه لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبدرێت سه‌رجه‌میان هه‌روه‌كو خۆیانن.
كاتێكیش پێیان ده‌ڵێیت بۆ نرختان دانه‌به‌زاندووه پێت ده‌ڵێن كرێی دوكان و پاره‌ی كاره‌با ده‌ده‌ین و ده‌شڵێن باحكومه‌ت ئه‌م شتانه كه‌مبكاته‌وه ئێمه‌ش نرخ وه‌كو مووچه كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه، خۆناهه‌قیشیان نییه ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌یه دانه‌شكاوه بگره له‌م كاته‌دا هه‌ندێك شت نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شانی خودی هاوڵاتی خۆی ئه‌وانه كه‌مده‌كاته‌وه كاتێك كرێی خانوو داده‌به‌زێنێت خاوه‌ن خان‌و و كرێچی ده‌دات به‌شه‌ڕ جا ئیتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه یان نا ئه‌وه كێشه‌ی خۆیانه، ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو هاوسه‌رانه له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه له‌كێیان پرسیوه‌ته‌وه و كێشه‌ی كێیان چاره‌سه‌ر كردووه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌یان زیادكردووه به‌هێنده‌ی روبعێكیش چاره‌سه‌ری ناكه‌ن.
بۆیه حكومه‌تێكی شكستخواردو له‌ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنێكی ناڕێك و نه‌زانانه‌وه بۆته هۆی به‌گژیه‌كداچونی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌وانه‌ش مامۆستا‌و خوێندكار، كڕیار‌و فرۆشیار، خاوه‌ن موڵك و كرێچی، هاوسه‌ران، دروستكردنی كێشه‌ی خێزانی، ئێستاش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕاستكاته‌وه و چاره‌سه‌ری خێرا بدۆزێته‌وه كه‌چی بگره نرخی شت زیادده‌كات، ئه‌وه‌شی كه ئاهێكی له‌نێو خه‌ڵكیدا هێشتۆته‌وه ئه‌و كه‌لتوره جوانه كورده‌وارییه كه خه‌ڵكی له‌نێو خۆیدا یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن.