بەها عمر ناسراو بە ریبوار عارف :
لەڕوالەتدا ئەمگێڕانەوەیە ڕەنگە زیاتر حالەتێکی تایبەتبێت بە خێزان یاخیزانێک. بەلام لەڕاستیدا پەیامەکانی پشت ئەم حاڵەتانە ناکرێت زۆر بەتایبەتیش وەریگرین؛ ئەگەر واشبێت من هیچ باکێکمنیە لەوەی لە تونێلی ئەمشتە تایبەتیەی ژیانمەوە تیشکێک بخەینە بەرمالی گفتوگۆو بیرکردنەوەمان. بۆیە هیوادارم گێرانەوەی ئەم بیرەوەریە زیاتر وەک ئاوڕدانەوەیەک بەئاراستەی ڕاوەستان لەسەر نەریتگەلێکی نەشیاو کەڕیشەیان خۆی لە کۆڵەواری سیستەمی فێرکردن و پەروەردەدا دەبینیتەوەو کاتی ڕامالینیان هاتووە. کەواتە بە یارمەتی ڕۆزای کچم بابینەوە سەر باسەکە!
یەکەمین ڕاچڵەکانێک کەبەدوو ئاراستەی جیاوازدا منی پەلکێشکردە دنیای بیرکردنەوە ئەو چرکەساتەبوو کە ڕۆزای کچم تەمەنی 5 سال بوو، کاتێک کەچووم بەدوایدا بۆ باخچەی مندالان، لە گەڕانەوەماندا بۆ ماڵەوە وەک زۆرێک لە ڕۆژانیتر لە قەراخ ئاوەکە لامانداو ئەو کەمێک خۆی سەرگەمکرد بە بەچکە مراویەکانی قەراخ ئاوەکەوە… پاشان سەیرێکی منیکردو ووتی؛ بابە ئەمڕۆ دادەکەمان قسەیەکی ناخۆشیکرد. منیش بەسەرنجدانیکەوە لێمپرسی، قسەی ناخۆش بۆ؟ ڕۆزا ووتی: بابە قسەکەیم زۆر پێناخۆش بوو، ئەو ووتی ئێوە لە شەش سالدا دەچنە پۆلی ئامادەی، پاشان دەچنە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی بنەرەتی، یانی دەبێت ساڵیکیتریش هەر لەباخچەبین. کەبەبڕوای من ئەوە دروست نیە..! منیش ووتم ئەی پیتباشە لەچەند سالیەوە قوتابخانە دەست پێبکات کەمێک خۆی باداو ووتی نازانم بەلام من حەزدەکەم زوو بچمە قوتابخانە.باشیەکەی ئەوە بوو کەزۆر پێداگری لەسەر ئەوە نەکرد کە من چۆن بیردەکەوە. ئاخەر من لە نێوان فرمێسکی شادی ئەو دەربرینەی کە کچە پیینج ساڵەکەم دەلیت بەبڕوای منوە لە بەردەم پرسیارێکدا کە وەلامدانەوەی بیرکردنەوە بەرپرسیاریەتی دەوێت کارێکی زۆر ئاسان نەبوو. بەتایبەت ئەمە لەکاتێکدا کە دەربرینی ووشەی بەبروای من منی وەک بزمار داکوتا بەتابوتی ئەو هاورێ یانەمدا کەبەتاوانی هەمان ڕا دەربرین لە سێدارەدران. بەلی دەربرینی بیروڕا کە ماناعەمەلیەکەی بەبروای منە بۆ تاکەکان، جەوهەری هەمان دەربڕینیە کە سەدان وهەزاران ئینسانیتر بەتاوانی ئەو دەربرینە لە گۆشەو کەناریکیتری دنیا لەسیدارە دران وگیانیان لەدەستدا، کەچی کچەکەم بە دوور لەهەرجۆرە سانسۆرو ترسێک ئەمە بەدەنگی بەرز ڕادەگەیەنێت.
کەڕانەوە بۆ نەزەری ڕۆزا
ڕۆژگارمان پشتسەرناو ڕۆزا قۆناغی بنەرەتی تەواکرد… ئێوارەیەکیان بە دەم قسەوباسکردنەوە ووتم باشە کچم ئەوا خوێندنی بنەرەتیت تەواوکرد حەزدەکەیت چی بکەیت، چی بخوینیت، بچیت بۆ کۆێ…ئەمجارەیان ئەو پرسیاریکرد، تۆ دەڵیچی بابە چۆن بیردەکەیتەوە…منیش زۆربە کورتی ووتم دیارە حەزدەکەم بەردەوام بیت لەخوێندن وبچیتە زانکۆ … رۆزا بەدەم زەردەخەنەیەکەوە ووتی هەستمکرد کەوادەلیت، منیش بەدەربڕینێکی پرسیار ئامێزانە ووتم کەواتە ڕاستمکرد؟…ڕۆزا بەکەمێک تیارامانەوە سەیرێکی کردم و ووتی نـــــا بابە مەرج نیە وابکەم، من دەزانم لای ئێوە هەندێک جار بەرلەوەی کەمنداڵ بچێنە قۆتابخانە بەبی لەبەرچاوگرتنی تواناو ئارەزوی مندالەکە ئەوەیان بۆ دیاری دەکەن کەمندال کەیان دەبێت بە دکتۆر، ئەندازیار..بەلام من لەگەل ئەو بیرکردنەوەدا زۆر هەست بەدلنیای وئەمنیەت ناکەم. ووتم کەواتە دەتەوێت چی بکەیت؟ ڕۆزا هاتە تەنیشتمەوەو دەستێکی خستە نێو دەستم چاوی بڕیە چاومەوە و ووتی، بابە من لە تۆ دلنیام کە ڕێگەم پێدەدەیت هەرشتێک پێمخۆشە بخوێنم، بەلام لەخۆم دڵنیانیم ئەگەر بەم تەمەنەوە ئەمڕۆ بڕیارێک بدەم ئایا پاش چەند سالیتر جێگەی دلخۆشی و جیبەجیکردن دەبێت…بابە من 9 ساڵم خوێندوە، دەبێت لایەنی کەم 3 سالیکە بخوێنم بۆ ئەوەی کە پیشەیەکم هەبێت و دواناوەندنیم تەواوکردبێت…واتە دەبێت 12 سال بخوێنم پاشان هێشتا مەرجیش نیە کە ئایا ئەو کاتە زۆر ڕازیم لەوبوارەی کە خوێندومە… ئایا ئەو بوارەی کە ئێستە بڕیاری لەسەر دەدەم ئەو کاتە بەم گوڕوتینەی ئیستەمەوە درێژەی پێدەدەم، یان ئەو زەوقو ئارەزوم وەک هەر شتیکیتر پاش چەند سالیکیتر گۆرانی بەسەردانایەت…منیش وەک ئەوەی دەرفەتێکی زێڕینم بۆ ڕەخسابێت بەخۆشیکەوە ووتم کەواتە بۆ ناچیت لەبواری مۆسیقادا بخوێنیت کە لە تەمەنی چوارسالیەوە ئارەزوی دەکەیت و زۆر باشیتیدا…بەدەم سەرلەقاندنەوە ووتی لەوەناچێت زۆر لەمن حالی بووبیت باوکە، مەگەر تۆنازانیت کە من مۆسیقام یەکجار پێخۆشەو ئارەزوی دەکەم … قسەکەم پێبڕی ووتم ئێ کچم منیش مەبەستم ئەوەیە کە تۆ زۆر ئارەزوی دەکەیت و زۆریش یتدا باشیت. ئەویش بەئارامیەکەوە ووتی ئاخەر بابە گیان من هەرگیز نامەویت لەمۆسیقا جیاببمەوە، بەلام بەرادەیەکیش دنلیام کە بەداخەوە مۆسیقا نابیتە نان بۆ من، ئەوکاتە ناچارم بۆ پەیداکردنی نان من لە مۆسیقا بتۆرێم، بۆیە باشتر بڕیاری کۆتای کاتێک بدەم کە لەهەموو شتێک زۆر دلنیام…کەواتە ئێستە دەچمە پەیمانگەیەک و سێ سال دەخوێنم و پاشان دوو سال کار دەکەم ئەو کاتە لە ڕووی ئەقلیەوە باشتر بالخ دەبم و بریاریکی تەندروستدارتر دەدەم !
ئەمڕۆژانە کاتێک کە ئاهەنگی تەواوکردنی دواناوەندیمان دەگیرا، بە زەردەخەنەیەکەوە لە ڕۆزام پرسی ئێستە دەلیتچی ئایا دەبێت مندال لە شەش سالیدا بچیتە پۆلی یەکەم یان لە حەوت سالیدا …پاش تیارامانێک ووتی بابە ئەگەر منداڵ لە تەمەنی شەش سالیدا بچێتە پۆلی یەکەوە، واتە ساڵێک تەمەنی مندالی لەدەست دەدات. لەبەرئەوەی کە پراوپڕ هاوڕابووم تەنیا بەچاو بروسکەیەکی ڕازیبوون وخۆشەویستم بۆ نارد!
بینەوە کن حکومەتەکەیی خۆمان بزانین بە پینج یان بە حەوت
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر قسەکەری وەزارەتی پەروەردە بەهەڵە داوان لە چاوپیکەوتنیکدا رایگەیاند کە لە ڕووی یاساییەوە بڕیارمانداوە کە مندالان لەتەمەنی پینج سالیەوە بچنە پۆلی یەکەمی قۆتابخانەوە؛ بەلام لەبەر کێشەی مادی کە ئەم حالەتە ژمارەیەکی زۆر زیاتر خوێندکار دەگرێتەوە ناچارین کە کار بەم یاسایە نەکەین ودوایخەین…!
کارەساتەکە ئەوەیە لەنێو ئەو هەموو نووسەرو شارەزاو کەسایەتیە ناسراوانەی کە لەڕوالەتدا خەمی پەروەردەیان لەکۆل ناوە، تەنیا قەلەمێک نەهاتە دەنگ و قسەیەکی جیاواز نەکرا دژ بەم جۆرە بڕیارەی کە سەرئەنجام مندالان تیدا زیانبارن. بەرلەوەی قسەی خۆم بکەم لەمبارەوە دەزانم ئێستە زۆرکەس نموونەکانی بەریتانیا، هولند وهەندی لەولاتانیتری دنیایان لای خۆیان ئامادەکردوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم باسەی کەبۆ باشترە مندال لەتەمەنی حەوت سالیەوە بچیتە پۆلی یەکەم. ئیتر بەبی ئەوەی کە سەرە سوژنێک ئاگاداری ئەو جەدەل و ڕوانگە جیاوازانەبن لەم ولاتانەدا لەسەر پرۆسەی خویندن و ئەو شەڕانەبن کە لەنیوان دوو بەرەی جیاوازدا خونمایش دەکات کە بەبروای من بەرەیەکیان لەژێرناوی زوو تەواوکردنی قۆتابخانەدا،خوازیاری ئەوەن هەرچی زووتر مندال پەلکێشی بازارو پارە پەیداکردن بکەن. بەرەکەیتریش پێداگری لەسەر ماف و ئازادیەکانی مندالان دەکەن، پێوایە کە دەبێت مندال تا دواین چرکەساتەکانی تەمەنی مندالی لەزەت لە سەردەمانی مندالی خۆی ببینیتەوەو وەک مندال بژی، بەدوور لەهەرجۆرە فشارو بەرپرسیاریەتیەک. هەربۆیە پرسیارەکە ئەوەیە مندالێک کە بەتەمەنی پینج سالی دەچیتە قوتابخانە واتە تا پۆلی دووهەمی زانکوش هێشتا هەر مندالەو لەخوار تەمەنی 18 سالیەوە کە ئەمڕۆ بووتە ستانداردیکی جیهانی بۆ دیاریکردنی تەمەنی مندال. کەواتە ناچارکردنی مندالان بۆ چوونە پۆلی یەکەم لە تەمەنی یینج سالیەوە بەکردەوە دوو سال لەتەمەن و سەرگەرمی و چرکەساتەکانی مندالان کەمتر دەکاتەوە. بەمجۆرەش ئێمە خەریکی کارێکین کە هەر رۆژە خۆمان خۆزگەی بۆ دەخوازین و دەلین خۆزگە مندال دەبووینەوە، مرۆڤ دیارە مندال نابێتەوە بەلام دەکرێت تەمەن و لەزەتی مندال بوون لە جگەرگوشەو مندالەکانی خۆمان کەم نەکەینەوە بە پاساوی زوو خۆدروستکردن ئەو زەمەنە زیرینەیان لێزەوت نەکەین!