راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 كه له‌نێوخۆی باشوری كوردستان ده‌ره‌نجامی هه‌ماهه‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوەو راپه‌ڕینی چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بو له‌به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس، كه ساڵانێك بو به‌جه‌ورو سته‌م حوكمی كوردستانی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ له‌باربونی فاكته‌ره بابه‌تیه‌كان به‌هۆی ئه‌و شكسته سه‌ربازیه‌ی كه رژێمی به‌عس له‌ئه‌نجامی داگیركردنی وڵاتی كوێت له‌شه‌ڕی هاوپه‌یمانان توشی بوبو.
ئه‌وسا له‌كوردستانی باشور وێرای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕا كه خۆی له‌و رژێمه سه‌ركوتكه‌ره رزگار بكات، كه كوردستانی كردبو به‌زیندانێكی گه‌وره، بێكاری‌و ترس له‌و رژێمه‌و ترس له‌وه‌ی هه‌میشه گه‌نجانی عێراق به‌گشتی‌و كوردستانیش له‌نێویان بكرێنه سوته‌مه‌نی جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و رژێمه سه‌ره‌ڕۆیه.
ساڵی1990 له‌عێراق‌و كوردستان گۆڕانكاری زۆر به‌په‌له رویدا، كه لای هیچ هێزو لایه‌نێكی سیاسی به‌و شێوه‌یه پێشبینی نه‌كرابو، به‌عس دوای جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران توشی قه‌یرانی ئابوری گه‌وره بوبو، ئه‌و له‌شه‌كره گه‌وره‌یه‌ی كه بۆ ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ریه له‌عێراق دروست كرابو، له‌سوپاو سوپای میللی‌و جاش‌و جۆره‌ها رێكخستنی تری وه‌ك گاردی كۆماری، ده‌بو سه‌رقاڵی شه‌ڕێكی تر بكرێن، ئه‌گه‌رنا دۆخی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سوپایه توشی كوده‌تایه‌كی تر ده‌بوه‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه عێراق ئه‌زمونی زۆری كوده‌تای سه‌ربازی هه‌بو، له‌دوای دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له‌ساڵی 1923 تا راپه‌ڕینی1991، هیچ یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌خۆشی خۆیان كورسی ده‌سه‌ڵاتیان جێنه‌هێشتوه، یان له‌پرۆسه‌یه‌كی گوماناوی كوژراون، یان له‌رێگای كوده‌تاوه كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه، بۆیه عێراق له‌و ساڵه په‌لاماری ده‌وڵه‌تی كوێتی دا‌و داگیریكرد، سوپای عێراق ده‌یزانی تا سه‌ر له‌كوێت نامێنێته‌وه بۆیه ده‌ستیكرد به‌تاڵان‌و دزی.
ئه‌و پێشه‌كیه بۆیه باس ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌زه‌مینه‌ی ڕاپه‌رین له‌كوردستان‌و فه‌رهه‌نگی تاڵان‌و دزی، سوپای به‌عس به‌كه‌متر له‌مانگێك له‌كوێت له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی هاوپه‌یمانان وه‌ده‌رنرا، شكستی سوپای عێراق له‌شه‌ڕی هاوپه‌یمانان ده‌رفه‌تی راپه‌ڕینی له‌خواروی عێراق دروستكرد، سه‌رقاڵی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس به‌راپه‌ڕینی خواروی عێراق‌و ئه‌و ئاماده‌سازیه‌ی له‌كوردستان هه‌بو بۆ راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری، دیسان له‌كوردستانیش به‌عس له‌شێوه‌ی شه‌ڕی كوێت مانگێك خۆی بۆ نه‌گیرا له‌به‌رده‌م ر‌قی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه بو له 5 ئازاره‌وه تا رۆژی نه‌ورۆز به‌شی هه‌ره‌زۆری خاكی كوردستان له‌ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس پاككرایه‌وه، بۆیه‌كه‌مین جار خه‌ڵكی كوردستان هه‌وای ئازادیان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌ڵمژی.
رۆژانی راپه‌ڕین
ئاسان نیه باس‌و وه‌سفی رۆژانی راپه‌رین له‌كوردستان بكرێت، رۆژانێك كه جگه له‌ئازادیه‌كه‌ی كه هه‌مو لایه‌ك خه‌ونمان پێیه‌وه ده‌بینی، رۆژانی خۆشه‌ویستی‌و ئامێزگرتنه‌وه بو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رۆژانی برایه‌تی‌و جۆشدانی بیڕوباوه‌ڕی كوردانه‌وه حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك بو دژ به‌داگیركاری، رۆژانی خاوه‌نداریه‌تیكردن بو له‌ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌رین.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌كوردستان هه‌یه له‌زۆری قه‌یرانه‌كانی سیاسی‌و ئابوری‌و بێمتمانه‌یی، زۆرێك له‌چاودێران پێیان وایه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له‌ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نیه كه ده‌رك به‌وه ده‌كرێت ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین له‌مه‌ترسیدان، بگره ئه‌و رۆژانه‌ی كه له‌شوێنی ئه‌وه‌ی بیر له‌هێزێكی یه‌كگرتو بۆ پاراستنی كوردستان بكرابا هێزی حزبی بره‌وی پێده‌دراو كاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كان ناكۆكیان تێكه‌وت هه‌ر ئه‌و هێزانه بون كاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆیان دروست كرد، ئه‌ویان خاڵێكی هه‌ره‌دیاری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بو له‌ده‌سكەو‌ته‌كانی راپه‌ڕین كه كۆتایی هێنا به‌ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی له‌كوردستان تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت كه بیست‌و پێنج ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕین دروست ده‌بێت وه‌ك پێویست كوردستان نه‌بۆته خاوه‌نی ئه‌و هێزه بگره ئه‌و هێزه‌ی كه هه‌شه زیاتر شێوازی حزبی پێوه دیاره‌و نه‌بۆته هێزێكی یه‌كگرتوی نیشتمانی!
له‌بواری ئابوری‌و ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش كه له‌رۆژانی وه‌ك ئه‌مڕۆمان باجه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ده‌ین، بێپلانی له‌و بواره گرنگه‌ی ژیان له‌و رۆژه‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك به‌بڕیاری حزبی كه‌رەسته‌ی گه‌وره‌ترین به‌نداو كه به‌نداوی بێخمه بو هه‌ڕاج كرا!
دواتریش فرۆشتن‌و داخستنی كارخانه گه‌وره‌كانی وه‌ك (جگه‌رو رستن‌و چنین …هتد) به‌هه‌زاران كه‌سی له‌كوردستان بێكاركرد، له‌شوێنی ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتداران په‌نایان برده به‌ر دروستكردنی سوپای بێكاری حزبی‌و له‌ململانێی یه‌كترو بۆ كڕینی ئیراده‌ی تاكی كورد تا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك تاكی بێ ئیراده به‌كاریان بێنن به‌هه‌زاران كه‌سیان به‌ناوی فه‌رمانبه‌ر له‌پۆستی باڵا‌و نزم دامه‌زراند، تا وایلێهات له‌نێو ئه‌و دامه‌زراندنانه خه‌ڵك به‌ناوی پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكرێت كه رۆژێك نه‌ك پێشمه‌رگه نه‌بوه بگره له‌سه‌نگه‌ری دژه پێشمه‌رگه‌ش بوە، خه‌ڵكی وا بكرێته شه‌هید له‌سه‌نگه‌ری خیانه‌ت كوژراوه، له‌هه‌مویشی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر خه‌ڵكانێك به‌وه‌زیرو خوارتر خانه‌نیشین كراون ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بینیوه، هه‌مو ئه‌مانه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌بون له‌گیانی راپه‌ڕین، كه خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر رژێمێک ئاوی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رشت بو، كه دوای خۆی زۆر به‌خراپتر له‌كوردستان كاری له‌سه‌ر كرا.