یه‌كێك له‌دیاریترین هۆكاره‌كانی مردن له‌م رۆژگاره‌دا جه‌ڵته‌ی دڵه‌و سالانه نزیكه‌ی 17.3 ملیۆن كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌مرن، هه‌رچه‌نده ده‌وترێت نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕه‌و به‌ڵام ماڵپه‌ڕی ئه‌خباره‌ك نێت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌رێگه‌ی زانینی چه‌ند هۆكارێكه‌وه ده‌توانرێت دڵ له‌و گرفته بپارێزرێت:
• كۆلیستڕۆڵی به‌رز: هیچ كاتێك جه‌ڵته‌ی دڵ به‌بێ بونی هۆكارێكی پێشوه‌خت ڕونادات، له‌وانه به‌رزی پێشوه‌ختی كۆلیستڕۆڵ‌و چونكه چه‌وری له‌نێو خوێنبه‌ره‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی گیرانیان‌و دواتر جه‌ڵته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
• شه‌كره: كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه، له‌وانه ئه‌گه‌ری زیادكردنی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر دیواری خوێنبه‌ره‌كان.
• به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن: تاكو په‌ستانی خوێن نا هاوسه‌نگ بێت‌و له‌رێگه‌ی ده‌رمانه‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی قۆناغ به‌قۆناغ تێكدانی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ، بۆیه ده‌بێت به‌شێویه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن بدرێت، له‌رێگه‌ی ده‌رمانه‌وه بێت یان گۆڕینی سیستمی خۆراكیه‌وه بێت تاكو له‌مه‌ترسیه‌كانی دوربێت.
• قه‌ڵه‌وی: نابێت نامۆبێت لامان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی قه‌ڵه‌و دوچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بێت، چونكه زیادبونی كێش به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 زیاتر له‌دۆخی سروشتی راسته‌خۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ربه‌روی نه‌خۆشیه‌كان دڵ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وی به‌رزبنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یان شه‌كره‌و یان كۆلیسترَۆلی له‌گه‌ڵدا بێت.