پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) رایانگه‌یاند، رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، دوای هه‌شت ساڵ، سه‌ردانی ئیمرالییان كردوه و چاویان به ئۆجه‌لان كه‌وتوه، ئه‌وان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌قی په‌یامێكی ئۆجه‌لانیان بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پارێزه‌رانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه له هوتێل «ته‌قسیم هیل»ی ئیستا‌نبوڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و تێیدا نەورۆز ئویساڵ، ده‌قی پەیامەکەی ئۆجه‌لانی خوێنده‌وه.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:
ئه‌م دۆخه مێژوییه‌ی ئێستا پێویستی به رێككه‌وتنێكی قوڵیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستییه‌كی زۆر به شێوازی دانوستانی دیموكراتی، دور له كولتوری دژایه‌تی و شه‌ڕ، هه‌یه.
ئێمه ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه به هێزی نه‌رم واته هێزی عه‌قڵی، سیاسی و كولتوری چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به شه‌ڕ و شێوازه‌كانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، پێویسته كێشه‌كانی سوریا دور له كولتوری شه‌ڕو له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا‌و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی تێیدان و له‌چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی سوریا‌و به‌ڕوانگه‌ی دیموكراتی لۆكاڵی كه ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستور مسۆگه‌ركراوه، چاره‌سه‌ربكرێن. له‌وه‌دا پێویسته هه‌ستیارییه‌كانی توركیاش له‌به‌رچاوبگیرێن.
ئێمه ڕێز له به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵانی زیندانه‌كان و ده‌ره‌وه ده‌گرین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌تایبه‌تی جه‌ختبكه‌ینه‌وه كه پێویسته نه‌یگه‌یه‌ننه ئاستێك كه باری ته‌ندروستیی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه و ڕێ له به‌رده‌م مردن بكاته‌وه. بۆ ئێمه ته‌ندروستیی عه‌قڵیی، جه‌سته‌یی و رۆحیی ئه‌وان له‌پێش هه‌مو شتێكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه مانادارترین نزیكایه‌تی به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی فیكری و ڕۆحییه.
هه‌ڵوێستی ئێمه له ئیمڕاڵی ئاشكرایه كه پێداگرییه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌و رێبازه‌ی كه له په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا ڕاگه‌یه‌نرا و به‌رده‌وامیدانه‌و به‌و رێبازه. بنه‌ماكه بۆ ئێمه ئاشتییه‌كی شكۆمه‌ندانه‌و چاره‌سه‌ریی دیموكراتیانه‌ی سیاسییه.
ئێمه به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه به‌بیردێنینه‌وه كه به ته‌نگ دۆخ و هه‌ڵوێستی ئێمه‌وه‌ن له‌ئیمرالی و هه‌ڵوێستیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه. ئه‌وپه‌ڕی سوپاسیان ده‌كه‌ین.
عەبدوڵا ئەجەلان
هامیلی یڵدرم
عومەر هایریکۆنار
وەیسی ئاکتاش