لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئاگاداری وادەی بەسەرچوونی دەرمان بن

ئاگاداری وادەی بەسەرچوونی دەرمان بن

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
راوێژکاری پێشووی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە دەرەوە دەرمانی ماوەبەسەرچوو دێتە هەرێم و دیار نییە لە چ لایەنێکەوە هاوردە دەکرێت و هاوڵاتیان پێویستە هۆشدار بن لە کاتی وەرگرتنی دەرمان دڵنیاببنەوە لە وادەی بەسەرچوونی دەرمانەکان.

عەتیە حەمەسەعید راوێژکاری پێشووی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، یەکێک لە کۆمپانیا ئەردەنییەکانی تایبەت بە دەرمان پێی وتووە کە دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەبرێتە هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش بەدواداچونیان بۆ ئەو پرسە کردووە و وەزارەتی تەندروستیش لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات.

ئامەژەی بەوەشدا، نەخۆشێک هاتووەتە لای ئەو چەندین دەرمانی پێ بووە زۆربەیان وادەی بەسەرچوونی پێوە نەبووە.

هاوکات، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پێویستە زیاتر ئاگاداری کوالێتی دەرمان و خۆراک بن و دڵنیاببنەوە لە وادەی بەسەرچوونی ئەو خۆراک و دەرمانانەی دەیکڕن.

عەتیە حەمەسەعید دەشڵێت، “نازانرێت ئەو دەرمانانەی بەسەرچوون لە کوێوە هاوردە دەکرێن.”

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی حکومەت بەرپرسن بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی لە هەرێم و پاراستی ئەو کەرتە لە سیستەم و دەرمانی بێ کوالێتی و خراپ.

باسی لەوەشکرد، لە نەخۆشخانەی رزگاری لە پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی بەشی ژنانی دەکرد و دوای ئەوەی سەردانی بەریتانیای کردووە ئەو بەشە داخراوە و چەندین ئامێری پزیشکی لەو شوێنە براوە و دیارنییە بۆ کوێ چووە.

راوێژکاری پێشووی وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونیشێکردەوە، ئەو ژنانەی پێشوەختە دەچنە ژێر نەشتەرگەری منداڵبوون بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژێکی لە دایکبوونی جیاواز بۆ منداڵەکانیان، لە داهاتودا مەترسی لاوازی بەرگری لەسەر منداڵەکانیان دروست دەبێت یاخود کێشەی تەندروستی لە مێشکی منداڵەکە دروست دەبێت و پێویستە دایک و باوکان لەو دیاردەیە بەدوور بن.

ئەمەلەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین لایەن و کەسایەتی هۆشدارییاندا لەهاوردەکردنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و کوالێتی خراپ بۆ هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ رێگری کردن لەو دیاردەیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە