ناكۆكییه سیاسییه‌كانی كورد گه‌یشته ئه‌وروپا
كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهناوخۆوه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو گه‌شتی چه‌ند رۆژی رابردووی مه‌سعود بارزانی‌و یوسف محه‌مه‌د ئه‌و كێشانه‌ی برده ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه (دیسه‌مبه‌ر) سێ شاندی كورد به‌دوو كارنامه‌ی زۆر جیاواز‌و دژ به‌یه‌ك چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شاندهكانیش بریتی بوون له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی كهنداوو سعودیه، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وروپاو شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئیتالیا.
سه‌رۆكی هه‌رسێ شانده‌كه نوێنه‌رایه‌تی سێ دامه‌زراوه‌یان ده‌كرد كه به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه چه‌ند مانگێكه به‌ته‌واوی پهكخراونو هێشتا دیار نییه چاره‌نووسیان به چی ده‌گات.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی چووه قۆناغێكی جیاوازه‌وه كه تێیدا هێزێكی چه‌كدار به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رێگه‌یان نه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌شاری سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕایه‌وه، بچێته ناو شاره‌كه‌و سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌و رۆژه‌وه تائێستا ره‌وشی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه سه‌رباری چه‌ندین هه‌وڵی سیاسی، به‌ڵام وادیاره هیچ هه‌وڵێك نه‌یتوانیوه كاریگه‌ریی رووداوه‌كانی رۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌م بكاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی (كه بێجگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كام له‌چوار حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له دوای 19ی ئابی ئه‌مساڵه‌وه دان به‌شه‌رعیه‌تی ئێستای پۆسته‌كه‌یدا نانێن) بۆ وڵاتانی كهنداوو سعودیه‌و تورکیا له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزییه سیاسی‌و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ته‌واوی توندبوونهتهوهو به‌خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسیه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئاڵوگۆڕه‌كانی خێراتر كردووه.
هه‌رچه‌نده سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه زۆر ده‌نگۆو هه‌واڵ بڵاوكرانه‌وه كه گوایه بارزانی هاوكارییه‌كی زۆری ماڵیی له‌سعودیه وه‌رگرتووه له‌به‌رانبه‌ر پشتیوانیی لهسوننهكانی عێراق، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 6ی ئه‌م مانگه ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ریاز بۆ تاوتوێكردنی ههلومهرجو رووداوه سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه بووه.
بێجگه له‌و رووداوانه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه‌و عێراق روو ده‌ده‌ن، خودی پۆسته‌كه‌ی بارزانی له‌ناوخۆی كوردستان قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه‌و به‌گوێره‌ی یاسا بارزانی رۆژی 19ی ئاب “كۆتایی به‌ویلایه‌تی سێیه‌می هاتووه” هه‌ر بۆیه چوار حزبی سه‌ره‌كی له‌كوردستان ئاماده نه‌بوون سازش بكه‌ن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی بۆ چواره‌م جار، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و خودی بارزانیش رژدن له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته به‌هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی پێشوویه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌م ناكۆكییه به‌ته‌واوی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سیاسی‌و ئیداریی په‌كخستووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌و له‌هه‌مان كاتدا د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان (كه ئێستا حزبه‌كه‌ی بارزانی به‌ره‌سمی داوای لێكردووه ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌و هه‌ر به‌هێزی ئه‌و حزبه‌ش رێگه‌ی پێنادرێ بچێته‌وه هه‌ولێر) به‌سه‌ردانێك گه‌یشته برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا. كامه‌ران سوبحان راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كاروباری میدیایی ده‌ڵێ: “سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوه‌تی ره‌سمی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه”.
د.یوسف له‌و سه‌ردانه‌یدا رۆژی 4ی دیسه‌مبه‌ر له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا بێجگه له‌داواكردنی هاوكاریی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌دژی داعش وتی: “زۆرجار میلیشیاکان وا مامەڵەیان کردووە کە لەسەرووی یاساوەن، دوای ١٢ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ناچارییان کردین بگەڕێینەوە بۆ پارێزگای سلێمانی‌و ڕێگایان نەدا بچینە ناو هەولێرەوە، هەروەها ناچارکردنی چوار وەزیر بۆ ئەوەی کارەکانیان بەجێ بهێڵن”.
ئه‌م قسانه‌ی د. یوسف وه‌كو ئاماژه‌دانێك بوو به‌وه كه نیشانی بدات ده‌سه‌ڵاتێكی “ملیشیایی” له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له‌سه‌رووی یاساوه‌ن. ئێستا تابلۆكه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن 2003 هیچ كاتێ هێزه كوردییه‌كان هێنده‌ی ئێستا ناكۆك نهبوونو جۆری ناكۆكییه‌كانیان نه‌بردۆته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان.
ئێستا ئه‌گه‌ر چاودێرێكی سیاسی یان سیاسه‌تمه‌دارێكی ده‌ره‌وه بیه‌وێ له ناكۆكییه‌كانی كورد تێ بگات، ئه‌وا گوێگرتن بۆ چه‌ند رسته‌یه‌ك له‌لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه كه بزانرێ ره‌وشه‌كه چۆنه، ئه‌وه‌ی كه زیاتر تابلۆكه به‌روونی نیشان ده‌دا روونكردنه‌وه‌كه‌ی (نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌ئه‌وروپا) كه تێیدا د.یوسف‌و شانده‌كه‌ی وه‌كو “شاندی گۆڕان نه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان” وه‌سف كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د له‌ئه‌ڵمانیاوه رایگه‌یاند چه‌ند نوێنه‌رایه‌تییه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌وروپا “ویستوویانه رێگری بكه‌ن لهسهردانهكهو هه‌وڵیانداوه ئاسته‌نگی بۆ دروست بكه‌ن” نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌وروپا رۆژی 6ی دیسه‌مبه‌ر لهروونكردنهوهیهكدا بێ ئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دا بنێ كه ئه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه ده‌ڵێ هیچ كاتێ هه‌وڵیان نه‌داوه ئاسته‌نگ بخه‌نه به‌رده‌م “سه‌ردانه‌كه‌ی د. یوسف‌و شانده‌كه‌ی گۆڕان”.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌وروپا یوسف محه‌مه‌د تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی “هه‌وڵیداوه وێنه‌یه‌كی شێواوی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان نیشانی ئه‌وروپا بدات”.
وادیاره سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وروپا كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر گۆڕینی بۆچوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ئه‌وروپا كه ساڵانێكه وه‌كو دۆست‌و هاوسۆزی كوردان ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ر دوای دیداری له‌گه‌ڵ كلۆدیا رۆس جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له رۆژی 5ی دیسەمبهر، رۆس له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبووك نووسی: “ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پێشوازیم له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان د. یوسف محه‌مه‌د کرد‌و زۆر به‌چڕوپڕی ڕاوبۆچوونی خۆمان گۆڕییه‌وه له‌سه‌ر دۆخی ئێستای کوردستان‌و عێراق. کورده‌کانی باکووری عێراق پێویستییان بهکۆمهکو پشتگیریی ئێمه هه‌یه لهجهنگهکهیان دژی داعش، چون ئه‌وان ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕن بۆ ئاشتی‌و تۆکمه‌کردنی ناوچه‌که، به‌ڵام من له‌خه‌می ئه‌وه‌دام که کورده‌کان له‌سیاسه‌تی ناوخۆیاندا ته‌با نین، له‌کاتێکدایه که په‌رله‌مانه‌که‌یان له‌کار که‌وتووه”.
چاودێر‌و شاره‌زایانی كورد جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م په‌رشوبڵاوییه‌ی دیپلۆماسیه‌تی كورد به‌ته‌واوی كاریگه‌ریی به‌سه‌ر “ناوماڵی شێواوی كورد” داده‌نێ. چونكه ئێستا ئیتر سنووری شه‌ڕی هێزه زه‌به‌لاحه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ته‌واوی خه‌ریكه تۆخ ده‌بێته‌وه‌و كورد خۆی بێ ئه‌وه‌ی كارنامه‌یه‌كی یه‌كگرتووی هه‌بێ، خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی چاوه‌ڕوانی ئاڵۆزییه‌كانی داهاتووه‌وه.
د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود پسپۆری زانستی سیاسی له‌زانكۆی سلێمانی وتی: “ئێستا كه دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌زیادبووندان به‌هۆی شه‌ڕ له‌به‌رانبه‌ر تیرۆردا، وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌زانن كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ نین له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا. هه‌ربۆیه پێده‌چێ ئه‌م سه‌ردانه جیاواز و ناكۆكانه‌ی بارزانی‌و د. یوسف‌و شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌لمێنه‌ری زیاتری ئه‌و راستیهبێ لای ئه‌وانیش. ئه‌م سه‌ردانه جیاوازه بێ هه‌ماهه‌نگییانه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌یی ماڵی كورد‌و هیچ شتێكی بۆ یه‌كڕیزیی نه‌هێشتۆته‌وه كه ئۆباڵی ئه‌م ره‌وشه له‌ئه‌ستۆی هه‌مووانه.”
بێجگه له‌مانه شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش چوونه وڵاتی ئیتالیا‌و ڤاتیكان. شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌ریم شنگالی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد كه ئێستا به‌وه‌كاله‌ت وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌و وه‌زیره راسته‌قینه‌كه‌ی به‌هۆی فشاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كار دوورخراوه‌ته‌وه‌و ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
كه‌وابێ سێ ده‌سه‌ڵاتی گرنگ (یاسادانان – ته‌نفیزیی – سه‌ربازیی) له هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆدا به‌ڵكو كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ش ناكۆك‌و ناته‌بان، بۆیه له‌م كاته‌دا دیپلۆماسیه‌تی كورد پێچه‌وانه‌ی دیپلۆماسیه‌تی هه‌موو دنیا له‌بری ئه‌وه‌ی هاوسۆزییو هاوكاریی بۆ پرۆژه سایسییهكانیان په‌یدا بكه‌ن، ماڵی خۆیانی له‌ده‌ره‌وه پێ په‌رتتر دهكهنو دۆسته‌كانیشیان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
سەرچاوە:سایتی نیقاش