سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌خنه له حكومه‌تی عیراق ده‌گرێت كه پابه‌ندی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌بووه، پێشبینش ده‌كات كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بێت .
عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، وتی: “وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانی له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر مانگی یه‌ك، دوو، سێ، هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێت نه‌وتی كه‌می ناردبێت، بێگومان له مانگی چوار هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عیراقه كه پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌نێرێت”.
عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “حكومه‌تی هه‌رێم 16 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ناردووه كه نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلار ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ند 500 ملیۆن دۆلاری ناردووه بۆ هه‌رێم، سێ سه‌د ملیۆن دۆلاری ماوه”.
وتیشی: “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم داوای روونكردنه‌وه‌ی له به‌غدا كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامی نییه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و هیوادارین، به‌غدا روونكردنه‌وه‌ی پێویست بدا و ئه‌و سێ سه‌د ملیۆن دۆلاره خه‌رج بكرێت، چونكه مافی هه‌رێمه”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، راشیگه‌یاند: “با حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م دوو مانگه‌ش ئه‌و قوربانیه بدات، نه‌وتێكی زۆر هه‌نارده بكات، داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌غدا به‌و هیوایه‌ی حكومه‌تی عیراق، سه‌دا سه‌دی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكا و سه‌دا 17ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عیراق خه‌رج بكات، ئه‌گه‌رنا با كوردستان خۆی ئازاد بێت، نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات و داهاته‌كه‌شی بخرێته سه‌ر ئه‌و سندوقه‌ی له ئێستادا، په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه”.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، عیزه‌ت سابیر وتی: “پێشبینی ده‌كه‌ین، له كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بێت، خۆشبه‌ختانه خه‌ریكه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، داهاته‌كه‌ی به‌شی خه‌رجی هه‌رێم ده‌كات، له‌و قه‌یرانه‌ش ده‌ربازمان بێت”.