توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن زانكۆی دوندی له سكۆتلاند ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه، ڕوداوه دڵته‌زێن و سترێسییه‌كان له منداڵی‌دا ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌نی مرۆڤ به‌ڕێژه‌ی 13% زیاد ده‌كه‌ن و له ساڵانی دواتری ته‌مه‌ندا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی “DPA”، هه‌مو ئه‌زمونێكی نه‌رێنی له منداڵی‌دا له ڕوداوێكی زه‌بربه‌خش یان سترێسه‌وه كه ڕه‌نگه پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵ ڕوبدات، وه‌ك ئازاردان، پشتگوێخستن، تێكچونی باری خێزانی، یان فشاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك قسه‌ی ناشرین، برسێتی، یان ڕاكردن، مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌زمونه نه‌رێنییه‌كانی منداڵی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ژیانی گه‌وره‌ساڵاندا هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌م ئه‌زمونه كه‌ڵه‌كه‌بوانه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌سێك توشی حاڵه‌ته ته‌ندروستییه درێژخایه‌نه‌كان بكات، واته بونی كێشه یان چه‌ند تێكچونێك له‌منداڵیدا، له‌داهاتودا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر دان سێناراتنه له زانكۆی سكۆتلاند ئه‌نجامدراوه و 25 توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر زیاتر له 370 هه‌زار كه‌س له‌خۆگرتوه، دكتۆر دان سێناراتنێ ده‌ڵێت، “له‌گه‌ڵ پیربونی دانیشتوانی جیهان، تێبینی زیادبونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌ندروستی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ڕه‌نگه وا ده‌ربكه‌وێت كه كێشه‌كه ته‌نها له ته‌مه‌نی ناوه‌ڕاست یان گه‌وره‌ساڵانی گه‌وره‌تردا سنوردار بێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌گه‌ڕێـه‌وه بۆ منداڵی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هه‌رچه‌نده له منداڵی‌دا ڕوبه‌ڕوی سه‌ختی و قورسی زیاتر ببیته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاتره كه توشی چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن بیت كاتێك ده‌گه‌یته ته‌مه‌نی گه‌وره‌یی”.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه كه هه‌ر ئه‌زمونێكی نه‌رێنی كه له منداڵی‌دا پێیدا تێده‌په‌ڕین، ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ندین نه‌خۆشی له داهاتودا به‌ڕێژه‌ی 13% زیاد ده‌كات.