سه‌رۆکى رێکخراوى تۆڕى شه‌مس بۆ چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاند بۆ هه‌لبَژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکات و مه‌ترسى ته‌زویریش زۆر زۆره، له‌باره‌ى ئاماده‌کاریی کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانیشه‌وه ده‌ڵێت ئاماده‌کارییه‌کانین له ئاستى پێویستدا نیه.
هۆگر چه‌تۆ سه‌رۆکى رێکخراوى شه‌مس بۆ چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاند “له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا ده‌بێت کۆمسیۆن پێشتر بانگێشتى رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکات و نامه بنێرێت بۆ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتى ئه‌ورووپاو کونسوڵخانه‌کان تا چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات، به‌ڵام کۆمسۆن ئه‌وه‌ى نه‌کردووه”.
وتیشى “هه‌ندێک رێکخراوى ئه‌رووپى له رێگه‌ى کۆمسیۆنى به‌غداوه وه ویستویانه بێنه کوردستان و چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌که‌کان بکه‌ن به‌ڵام کۆمسیۆنى کوردستان ره‌تیانیکردووه‌ته‌وه‌و به‌دڵیان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به وته‌ى هۆگر چه‌تۆ.له باره‌ى مه‌ترسى ته‌زویریشه‌وه، سه‌رۆکى رێکخراوى شه‌مس بۆ چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی “مه‌ترسى ته‌زویر هه‌موو کات هه‌یه، کۆمسیۆن خۆى ده‌ڵێت ناتوانم دڵنیایی بده‌م چه‌ندێکمان پێبکرێت ئه‌وه‌نه ده‌که‌ین و تۆمارى ده‌نگده‌رانیش که‌مووکوڕى هه‌یه، هه‌روه‌ها خۆى ده‌ڵێت ناتوانم زه‌مانه‌تى بێ لایه‌نى کارمه‌نده‌کانم بده‌م”.
هه‌روه‌ها وتى “کۆمسیۆن له‌به‌رامبه‌ر حزبدا لاوازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌ى لاى ئه‌وه‌وه دێت. هه‌روه‌ها حزبه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتن ده‌بێت سه‌یرى رابردوویان بکه‌یت ئایه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ته‌زویر بکه‌ن، به‌ڵێ تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌و پێشینه‌شیان هه‌یه”
هۆگر چه‌تۆ له باره‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى کۆمسیۆنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن به هاوڵاتى وت “هه‌موو جارێک کۆمسیۆن ده‌ڵێت ئێمه هه‌موو ئاماده‌کاریمان کردووه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ئاماده‌کارییه‌کى لاوازه”
ئه‌و چاودێره‌ى بوارى هه‌لّبژاردن ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌رخۆیى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو که راهێنیانیان به کارمه‌نده‌کانیان نه‌کردووه، که له 80% یان له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌وه ده‌وه‌ستێت که ئه‌م کارمه‌نده چۆن ئه رۆژه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات.
وتیشى “تۆ بزانه کۆمسیۆن هۆشیاریی بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بزانن که چۆن ده‌نگ بده‌ن و چى بکه‌ن و چى نه‌که‌ن؟”
سەرچاوە:هاوڵاتی