رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٤\٢\٢٠١٦، بە سەرپەرشتی هاورێ مام خدر ، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ،بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، کۆبووونەوەی وەرزی کادیران لە ناوەندە جیا جیاکانی بزووتنەوە بەڕیوەچوو .
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقتقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستپێکرد و خۆراگری و گیان فیدایی پێشمەرگە قارەمانەکان لە پاراستنی کوردستان لە تیرۆرستان بەرز نرخێندرا ،دواتر کۆبوونەوەکە چوە سەر هەڵسەنگاندنی وەزعیەتی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و سیاسەت و کاردکردنی کادیرانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەم قۆناغەدا،پێشنیار و رێگا و شێوازی جۆراو جۆر خرایە بەردەم کادیران بۆ زیاتر خزمەت کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هۆشیارکردنەوەیان .
بەشێکیتری کۆبوونەوەکە باسی ئەو قەیرانە داراییە کرا کە هەرێمی کوردستان تێکەوتوە بەم هۆیەوەش موچەی کارمەندان و فەرمانبەرانی حکومەت دوادەکەوێت و خەڵکی کوردستان نیگەران و بێزار کردوە ، داواکرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ تاکو موچەی فەرمانبەران لەوە زیاتر دوا نەکەوێت چونکە خەڵکی کوردستان لە وەزعێکی نالەباردان .
دواتر کادیران بە پێشنیار و تێبینی جۆراوجۆریان لەسەر لایەن جیاوازەکانی کارکردن و سیاسەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە دەورەی داهاتوو خستە بەردەم مەکتەبی سیاسی .لە کۆتاییدا هاوڕی مام خدر لە ووتەیەکدا ئەرکی کادیرانی لەم دەورەیە خستە بەردەم کۆبوونەوەکە .