پێشنیارەكانی هەردو لیستی مامۆستایانی سەوز و سەردەم رەت دەكەینەوە
هەردوو لیستی مامۆستایانی سەوزو سەردەم (گۆڕان) 6 پێشنیاریان كردووە ، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بایكۆتی مامۆستایان . یاداشتەكە خۆی لە 6 خاڵ دەبینێتەوە , لە خالی دوودا داوا كراوە بڕی 25 هەزار دینار لە قوتابیان بسەنرێت جگە لە مناڵی شەهیدو پێشمەرگە. ئێمە ئەم پێشنیارە بە توندی رەت دەكەینەوە , پێمان وایە ئەركی حكومەتە ژیانی مامۆستایان دابین بكات و مامۆستایان نا بێت رازی ,ببنە ئامرازێك بۆ كردنی خوێندن بە پارە, لە كاتێكدا ئەم بڕیارە دەدرێت منداڵی مەسئولانی سیاسی و حكومی و پەرلەمانتاران لە قوتابخانەی تایبەتن و ئەوەی ماوەتەوە لەو قوتابخانە وێرانانە قوتابیانی هەژارن , ئێستا لە كاتێكدا رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی هەژاری لە بەرز بونەوەیە ئەم هەنگاوە زیاتر منداڵی هەژاران دەنێرێتە ماڵەوەو لە خوێندن دایان دەبڕیت . داواكارین مامۆستایانی سەربەرز پێشنیاری ئەم دوو لیستەی سەوزو نیلیە رەت بكەنەوە, شكۆی كارەكەیان بەم پێشنیارانە نەهێننە خوارەوە , نەبنە ئامرازێك بۆ نەهێشتنی خوێندنی كەرتی گشتی .
هەڵمەتی دادپەروەری
31-10-2016