دوای شكستهێنانی پارته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا كه تیایدا پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤید كامیرۆن زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا، سه‌رۆكی سێ پارتی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان كێشه‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له”ئید میلیباند” سه‌رۆكی پارتی كرێكاران، “نی‌ك كلیگ” سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی لیبراڵی و “نایگل فه‌ره‌گ” سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی شانشینی یه‌كگرتوو، دوای شكستهێنانی پارته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا كه دوێنی ئه‌نجام درا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤید كامیرۆن له كۆی 650 كورسی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، 326 كورسی به‌ده‌ستهێنا به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌توانێت به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبێنێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی تائێستا جیاكراونه‌ته‌وه، پارتی پارێزگاران 326 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، پارتی كرێكاران 230 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، پارتی ئوسكتله‌ندای نه‌ته‌وه‌یی 56 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، پارتی دیموكراتی لیبراڵی 8 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، پارتی یه‌كێتی دیموكراتی ئیرله‌ندای باكوور 8 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رجه‌م پارته‌كانی تر 15 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.