

چالاکانی داکۆکیکار له مافی کرێکاران هۆکارەکەی بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی یاساکان له هه‌رێم و که‌می لیژنه‌کانی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ سه‌ردانکردنی شوێنی کارەکان دەگەڕێننەوە.
سه‌ندیکاکانی کرێکاران که ئه‌رکیان داکۆکیکردنه له مافەکانی کرێکاران داوایان له وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی کردووه لیژنەی سەردانکردنی شوێنی کارەکان زیاد بکات.
سه‌رۆکی سه‌ندیکای کرێکاران ده‌ڵێت، دۆخی کرێکاران خراپه‌و بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەنها له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا 14 هه‌زار کرێکار بێکار بوون.
بەرپرسانی وه‌زاره‌تی کار‌و کاروبای کۆمه‌ڵایه‌تی باس لەوە دەکەن لەگەڵ ئەوەی لیژنەکانیان کەمە بۆ چاودێریکردن، ناشتوانن کارمەندی تر دابمەزرێنن، راوێژکارێکی وه‌زاره‌تەکەش ده‌ڵێت، دۆخی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ باشترە.
کرێکارێکی بەستنی داروتەختە کە پێنج ساڵە ئەو کارە دەکات وەک خۆی دەڵێت تائێستا هیچ لایەنێکی بەرپرس لە کێشەکانیان و بارودۆخی شوینی کارەکەیان نەپرسیوەتەوە، ئەوە جگە لەوەی قه‌یرانی دارایی کاریگه‌ری خراپی هه‌بووه لە سەریان و خاوه‌ن کاریش کرێی ڕۆژانه‌ی که‌مکردوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپرسییه‌ک که له‌لایه‌ن ڕێکخراوێکی داکۆکیکار له مافی کرێکاران ئەنجامدراوە، لە 73% کرێکاران لە هەرێمی کوردستان پێیانوایە حکومەت هیچ چاودێرییەکی بارودۆخیان ناکات و سەندیکاکانیش وەک پێویست بەدواداچون بۆ کێشەکانیان نەکەن.