لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور پێنج بیرۆکەى هەڵە دەربارەى هاوسەرگیرى

پێنج بیرۆکەى هەڵە دەربارەى هاوسەرگیرى

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

hawsargiryهەندێک لە کچان و کوڕان پێش ئەوەى هاوسەرگیرى بکەن چەند بیرۆکەیەکیان لە مێشکدایە کە بە تەواوەتى باوەڕیان بە ڕاستییەکەى هەیە، بەڵام دواى هاوسەرگیرى تووشى شۆک دەبن کاتێک بۆیان دەردەکەوێت هاوسەرگیرى بەو شێوەیە نییە و چەندان بەرپرسیاریەتى گرنگ هەن کە لە خەیاڵەکان زیاتر خۆیان دەسەپێنن لە ژیانى هاوسەرگیریدا.

• هاوبەشێکى نمونەى

هاوبەشى ژیان وەک ئەو شازادەیە نییە کە لە چیرۆکەکانى منداڵیدا بۆیان خوێندویتەتەوە، هەموو کەسێک خاڵى باش و خراپى هەیە، دەبێت هەردوو لایەن چاوەڕوانى هەموو شتێک لە یەکتر بکەن.

• ڕۆمانسى

هەندێک وا بیردەکەنەوە کە هاوسەرگیرى پەیوەندییەکى ڕۆمانسییە دوور لە بەرپرسیاریەتییەکانى ژیان و منداڵ بەخێوکردن، دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن کە لە سەرەتادا خۆشەویستییەکە زۆر بەهێزە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونى ئەرکەکاندا کاڵ دەبێتەوە یان شێوەکەى دەگۆڕێت.

• هاوسەرەکان یەکتر تەواو دەکەن

هەندێک وا هەست دەکەن کە دەبێت لە هەموو شتێکدا یەکتر تەواو بکەن، بەڵام ئەم بیرۆکەیە مەرجنییە ڕاستبێت و هەندێک جار دەبیت قوربانى بدەیت تا ئەوە بکەیت کە سودى بۆ هەموو خێزانەکە هەیە.

• ئازادى دواى هاوسەرگیرى

هەندێک وا دەزانن دواى هاوسەرگیرى ڕزگاریان دەبێت لە کۆت و بەندەکانى خێزانەکانیان، بەڵام ئەمە هەڵەیە، چونکە لە هەندێک کۆتوبەند ڕزگارى دەبێت و دەبەسترێتەوە بە هەندێکى ترەوە، بە تایبەتیش دواى منداڵبوون ئازادییەکانى دایک و باوک زۆر کەم دەکەن.

• دایکایەتى و باوکایەتى

هەندێک لە کچان و کوڕان وا هەست دەکەن کاتێک دەبن بە دایک یان باوک ئیتر دەبنە خۆشبەختترین کەسى سەر زەوى، بەڵام بیر لەو هەموو سەختییە ناکەنەوە کە دێتە ڕێگایان و ئەو بەرپرسیاریەتیانەى کە دەبێت هەڵیانبگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە