توێژینه‌وه‌یه‌كی سویدی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كلیلی ته‌مه‌ن درێژی یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت 100 ساڵ بژیت، ئه‌وا له‌جگه‌ره كێشان دوربكه‌وو له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیستڕل‌و په‌ستانی خوێن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی قواوه خواردنه‌وه نبێت له كوپ زیاتر بخورێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی 24ae بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانكۆی گۆته‌نبه‌رگه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ماوه‌ی 50 ساڵی خایاندوه‌و هه‌ستاون به‌شیكردنه‌وه‌ی زانیاری 855 هاوڵاتی سویدی‌و كه له‌ساڵی 1913ه‌وه له‌دایكبون‌و حه‌وت كه‌س له‌وانه ته‌مه‌نیان له 100 زیاتربووه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه‌و گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان نه‌بوه‌و جگه له‌وه‌ش كۆلیسترۆَڵ‌ی خوێنیان كه‌مبووه‌و، دوربون له‌گرفتی بیركۆڵی‌و ژیانێكی ئاسایان بردۆته سه‌ر.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نیان درێژبیت‌و هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌ش‌و لارێكی رێكیان هه‌بووه‌و دوربون له‌هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك‌و ده‌توانن په‌یڕه‌وی ئه‌م كردارانه بكه‌ن:
• پێویسته به‌رده‌وام له‌كاتی دانیشتن‌دا به‌رێكی‌و ستونی دانیشن.
• پارێزگاریكردن له ئاستی كۆلیستڕۆڵ‌و په‌ستانی خوێن.
• زیاده‌ڕه‌وی نه‌كردنی له‌قاوه خواردنه‌وه‌و نابێت له‌چوار كوپ قاوه زیاتر بخورێته‌وه له‌رۆژێكدا.
• دابینكردنی جێگای شیاو بۆ حه‌وانه‌وه پشودان‌و به‌تایبه‌تی له‌دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵیه‌وه.