ئه‌رسه‌لان ره‌حمان*
كه‌ناڵ و ده‌زگای میدیایی بینراو، بیستراو، خوێندراو، ئه‌لیكترۆنی زۆروزه‌وندمان هه‌ن، رۆژانه به ملیۆنان دینار و دۆلار خه‌رجی گه‌یاندنی په‌یامی میدیاییه، له رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفتمان نه‌بوونی رووماڵی سه‌رتاسه‌ری، گشتگیر و هاوسه‌نگه له رووی جوگرافییه‌وه. میدیا به گشتی فۆكسی له‌سه‌ر سلێمانییه، به‌ڵام دهۆكی په‌راوێزخستووه.
هه‌رێمی كوردستان وێڕای گرفتاری به قه‌یرانی ئیداری و سیاسی؛ وه‌ك میرات به‌جێماوی دوو زۆنی سه‌وز و زه‌رده‌وه، میدیاكه‌شی گرفتاری سنوورداربوونی رووماڵ بووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر وه‌ك وه‌رگرێك، مرۆڤ بۆ چاودێری كردنی رووماڵی یه‌ك رۆژی میدیا، جا هه‌ر رۆژێكی ساڵ بێت، خۆی ته‌رخانبكات؛ هه‌رزوو د‌رك به‌وه ده‌كات، له‌و رۆژه‌دا هه‌موو شتێكی له باره‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی پێگه‌یشتووه. له سلێمانییه‌وه تا سێلفییه‌كی كیم كاردشیان و له‌وێوه بۆ دادگاییكردنی ئیخوانه‌كانی میسر هه‌موو شتێك ده‌زانێت، به‌ڵام هیچ له باره‌ی پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان، (دهۆك) نازانێت، وه‌ك بڵێی له‌و شاره‌دا و له قه‌زاو ناحییه‌كانی هیچ رووداوێك رووی نه‌دابێت، هیچ “شایه‌نی باسه”یه‌كی تێدا نه‌گوزه‌را بێت.
ئه‌مه بۆچی، نائاماده‌گیی دهۆك له رووماڵی میدیادا بۆ؟ هۆی چییه؟ ئه‌دی بۆچی هه‌موو شتێك له باره‌ی سلێمانیه‌وه به جۆره‌ها ناونیشانی جیاجیای “ببینه، بزانه،..” ده‌كه‌ونه به‌رچاو…؟
هیچ سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی یه‌ك مانگی سایتێكی خاوه‌ن زۆرترین خوێنه‌ری وه‌ك “خه‌ندان” سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین ژماره‌ی هه‌واڵی پارێزگای دهۆك له په‌نجه‌كانی ده‌ستێك تێناپه‌ڕن (جگه له دۆسیه‌ی ئاواره‌كان)، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و سایته رۆژانه له نێوان 60 تا 80 هه‌واڵ و بابه‌تی جۆراوجۆر بڵاوده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌یه‌كی وه‌ك “رووداو”دا كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ولێره، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌ی 332ی رۆژنامه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین له كۆی 40 بابه‌تی رۆژنامه‌وانیی، نزیكه‌ی 20 ناونیشانیان تایبه‌تن به سلێمانی، یاخود له سلێمانییه‌وه ئاماده‌كراوون. سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌ی “ئاوێنه”ش به دگمه‌ن نه‌بێت بایه‌خی بۆ دهۆك نییه.
ره‌نگه هه‌ریه‌ك له‌م هۆكارانه به‌شێك بن بۆ په‌راوێزخستنی دهۆك له رووماڵی میدیاییدا..
یه‌كه‌م: له رووی توانای مرۆییه‌وه
*-كه‌می ژماره‌ی ئه‌و میدیاكارانه‌ی له سنووری پارێزگای دهۆك كارده‌كه‌ن – به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانی- و تێكه‌ڵنه‌بوونیان به میدیای شاره‌كانی دیكه. هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك میدیاكار پێگه‌یشتوون و ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له ناوه‌ندی پارێزگای دهۆكه، له قه‌زا و ناحیه‌كان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌وه كه‌مترین ژماره‌ی رۆژنامه‌وان هه‌ن، هاوكات به‌شێكیشیان بۆ كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان كارده‌كه‌ن و پاشخانه رۆشنبیرییه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌ستگرۆییه‌كی باشه بۆیان.
*-نه‌بوونی به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی دهۆك و دره‌نگ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له په‌یمانگه‌دا و ئه‌مه‌ش وایكردووه، به به‌راورد به هه‌ولێر و سلێمانی ژماره‌یه‌كی كه‌متر ده‌رچووی به‌شه‌كانی راگه‌یاندن بۆ كاركردن له‌و كایه‌یه ئاماده بكرێن. هه‌رچه‌نده به‌شه‌كانی راگه‌یاندنی هه‌ولێر و سلێمانی، تا ئێستا نه‌بوونه‌ته داینه‌مۆی پێگه‌یاندنی میدیاكاری پیشه‌یی، به‌ڵام كه‌م تا زۆر كاریگه‌ریشیان هه‌یه. له دهۆك ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر ئه‌زموون و خولیا هێناویه‌تییه پێشه‌وه.
*-بایه‌خنه‌دانی كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی بواری گه‌شه‌ی میدیایی به میدیاكارانی دهۆك و چڕكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان له سنووری سلێمانیدا.
*-به‌شێكی ئه‌وانه‌ی له میدیای دهۆكدا كارده‌كه‌ن، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاریان له میدیای حزبییه‌وه بووه. هێنده‌ی وه‌ك كادیری حزبی ده‌ركه‌وتوون؛ هێنده له رووی پیشه‌یی و زانستییه‌وه له كایه‌كه‌یان قاڵنه‌بوونه‌ته‌وه.
*-گرنگی نه‌دانی میدیای شاره‌كانی دیكه به توانای میدیاكارانی پارێزگای دهۆك، نه‌هێنانه پێشه‌وه و ده‌ستنه‌گرتنیان بۆ سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن له‌و بواره‌دا. ئه‌وه‌ی میدیای بینراویش كاری له‌سه‌رده‌كات زیاتر هێنانه پێشه‌وه و خستنه سه‌ر شاشه‌ی ژنانه بۆ بێژه‌ری یان په‌یامنێری، جێی سه‌رنجه به ته‌مه‌نترین كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌رێم، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تاكه په‌یامنێری كچی له دهۆك، كچێكی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بوو، نه‌ك خودی شاره‌كه.
دووه‌م: له رووی زمانه‌وه:
*-میدیاكارانی هه‌ولێر و سلێمانی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت له رووی نووسین و خوێندنه‌وه به شێوه‌ی كوردی – بادینی كڵۆڵن. هیچ ئاسۆیه‌كیش بۆ نزیكبوونه‌وه، تێگه‌یشتن و فێربوون به‌دی ناكرێت. هه‌ندێك له میدیاكارانی ئاخێوه‌ری سۆرانی بۆیان گرنگ نییه هیچ له باره‌ی بادینییه‌وه بزانن. میزاج و ئینتیمای حزبی، یان نه‌یارێتی سیاسی، ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌فه‌كردنی ئه‌و خولیایه هه‌بووبێت.
*-هیچ پڕۆژه‌یه‌كی جدی له ئارادا نییه بۆ درووستكردن و دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی هاوبه‌شی میدیایی.
*-له رابردوودا، هه‌وڵێك درا بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی رێنووسی كوردی-لاتینی و له بری ئه‌وه‌ی دهۆك به‌ره‌و هه‌ولێر و سلێمانی نزیكبخرێته‌وه، كار بۆ ئه‌وه كرا به‌ره‌و توركیا ببرێت و گۆڤارێك به تیپی لاتینی بڵاو ده‌كرایه‌وه.
*-له ئاستی ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی و یاساییدا، یاساكانی په‌رله‌مان، بڕیاره‌كان، راسپارده و فه‌رمانه حكومه‌تی و وه‌زاره‌تییه‌كان به شێوه‌ی كوردی – سۆرانی جێگركراوون. له‌و رووه‌وه شێوه‌ی كوردی – بادینی له كزی داوه، هه‌رچه‌نده له سنووری دهۆكدا نووسراوه ره‌سمییه‌كان به شێوه زاری ناوچه‌كه‌یه.
*-له رووی ژماره و تیراژ و چاپكردنی بڵاوكراوه و كتێبه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانی، دهۆك كه‌مترین كۆششی به‌خه‌رجداوه. هه‌رچه‌نده ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه و چاپخانه‌ی گرنگیش له دهۆك دامه‌زراوون، به‌ڵام چاپكراوه‌كانیان سنووری دهۆك تێناپه‌ڕێنن.
*-ساغنه‌بوونه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی ستانداردی نووسینی شێوه‌ی (كوردی – بادینی) هێنده‌ی دیكه گرفتی بۆ میدیاكارانی سنووره‌كه درووستكردووه. ئه‌وانیش هه‌ر میدیاكارێك به گوێره‌ی شێوه‌ی ئاخاوتنی ناوچه‌یی، یاخود عه‌شیره‌تی، ده‌یه‌وێت مۆری خۆی له رێنووس و نووسین به‌و شێوه زاره بدات.
*-میدیای سلێمانی و هه‌ولێر به گشتی رووی په‌یامیان ئاراسته‌ی وه‌رگرانی (كوردی – سۆرانی)یه. به‌لایانه‌وه جێی بایه‌خ نییه وه‌رگرانیان له دهۆك داخوازییان چییه و چی‌یان پێویسته.
سێیه‌م: له رووی سیاسییه‌وه:
*-ره‌خنه‌گران له سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و بڕوایه‌دان “به هۆی چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (تاك-حزب)ی له دهۆك، ده‌رپه‌ڕاندنی ركابه‌ره‌كان له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا، روانینه دهۆك له لایه‌ن حزبه‌وه وه‌ك “قه‌ده‌غه‌ی” حزبی، هه‌روه‌ها، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و هه‌لی له‌بار بۆ له‌دایكبوونی كه‌ناڵی میدیایی ناحزبی” هۆی سه‌ره‌كیین له په‌راوێزكه‌وتنی شاره‌كه. به پێچه‌وانه‌ی سلێمانییه‌وه، كه هه‌ر دوای بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، میدیای ئه‌هلی له‌دایكبوو، به‌وه‌ش قۆناغێكی نوێ له ژیانی میدیایی هاته ئاراوه. راهاتنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ كایه نوێیه‌كه‌دا له لایه‌ك و فره جه‌مسه‌ربوونی هه‌ژموونی سیاسی له سلێمانی له لایه‌كی دیكه‌وه؛ وایكرد كه‌شێكی له‌بارتر بۆ ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌ی میدیای بێته ئاراوه.
*-هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چاوی میدیا له‌سه‌ر دهۆك و بێكاریگه‌ركردنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا له‌سه‌ر رایگشتی و هۆشیاری تاك به‌و مه‌زنده‌یه‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌یی حزب هه‌یانه، “هه‌ر جۆره وشیارییه‌كی سیاسی، مه‌ده‌نی، جڤاكی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب یان به‌رپرسانی حزبی ده‌شكێته‌وه”، به‌مه‌ش هه‌ناسه‌یان له‌به‌ر پێشكه‌وتنی ره‌وشی میدیایی له‌و سنووره گرتووه.
*-دووره‌په‌رێزراگرتنی دهۆك له رووی ململانێی حزبی، سیاسی، فیكری و رۆشنبیرییه‌وه ره‌وشێكی ئه‌وتۆی هێناوه‌ته كایه‌وه، شاره‌كه به گشتی له پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سه‌ركوتی ئازادی، مافی مرۆڤ، گه‌نده‌ڵی، ململانێی سیاسی تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی نابیسترێت. ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌شبن به كزی و لێره‌و له‌وێ ده‌كه‌ونه به‌رگوێ. ئه‌وانیش هه‌ندێكجار بێ ده‌رتانن و هیچ كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌یه‌ك نایه‌وێت بیانهێنێته پێشه‌وه، گه‌شه‌یان پێبدات و بیانخاته رۆژه‌ڤی رووماڵی خۆیه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌نگی جیا له دهۆك هه‌ن، خه‌ڵكانێك هه‌ن كێشه‌یان هه‌یه، رۆژانه ده‌خوازن ده‌نگیان بگاته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌ڵام میدیا به‌گشتی به ته‌نگیانه‌وه ناچێت وه‌ك پێویست و هه‌ندێك له پرسه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له رێگه‌ی میدیایی ناوچه‌یی دهۆكه‌وه رووماڵده‌كرێن.
*-چاوترسێنكردن و سووتاندنی باره‌گای رادیۆی یه‌كگرتوو، ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی پێشووی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل به‌هۆی چاوپێكه‌وتنییه‌وه بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی په‌یام، هه‌ڕه‌شه‌كان له رۆژنامه‌وانێكی سنووری ئاكرێ، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و گرتنی چالاكانی ئاپۆچی له شاره‌كه، ئه‌گه‌ر پارتی وه‌ك حزبیش خۆی لێیان بێبه‌ری بكات و خۆی به به‌رپرسیاریان نه‌زانێت، به‌ڵام به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵك، كه میدیا سه‌رئێشه و گرتن و ترسی به‌دواوه‌یه.
چواره‌م: هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی:
زۆرجار له په‌راوێزكه‌وتنی دهۆكدا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت راسته‌وخۆ بۆ حزبی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه درێژده‌كرێت و ئه‌و به به‌رپرسی سه‌ره‌تا و دوایین ده‌ناسرێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و بۆچوونه‌ش به ره‌هایی، تا راده‌یه‌ك “بێ ئینسافی” تێدا بێت. ده‌كرێت له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا بڵێین به‌شێكی زۆری كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به بزاوت و جوڵه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی شاره‌كه، یاخود سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتوانه‌كه‌ی، پشتتێكردنی میدیای ناوچه‌كانی دیكه، نه‌بوونی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و كلتووریی نێوان پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ دهۆك بێت. بۆنموونه له ساڵانی رابردوودا ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فێرخوازانی دهۆك روویان له هه‌ولێر و سلێمانی كردبا بۆ خوێندن ئێستا ئه‌و ژماره زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و زۆرینه‌یان له شاره‌كه‌ی خۆیان زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته بڵێین نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر عه‌شیره‌ت و ده‌ستكراوه نه‌بوونی رۆشنبیرانی بۆ ئه‌وه‌ی تۆز‌و گه‌ردی نه‌ریتیی له گیانی شاره‌كه‌یان دابماڵن ره‌نگه به ده‌ربڕین و نووسینی وتارێك به‌س نه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه پرسی سۆسیۆلۆژیای خه‌ڵك وناوچه‌كه چه‌نده ده‌ستبارگرن بۆ په‌راوێزكه‌وتنیان له رووی میدیاییه‌وه.
به پێودانگی خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆگیانه بۆ وه‌رگرانی په‌یام له سنووری دهۆك باسه‌كه پێویستی به گه‌نگه‌شه و وردكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه. به‌داخه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌كادیمیدا توێژینه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه به‌رچاو ناكه‌ون.
هه‌ق وایه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ته‌وه‌ری توێژینه‌وه له زانكۆكان و به تایبه‌تیش له به‌شه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به راگه‌یاندن و سۆسیۆلۆژیاوه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی میدیا شێواز و میكانیزمی خۆی له هه‌مبه‌ر ناردنی په‌یام بۆ وه‌رگرانی له سنووری دهۆك به گشتی دابڕێژێته‌وه و په‌یی به رێگای گه‌یشتن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجام ببات.
تویژینه‌وه میدیاییه‌كان به تایبه‌تیش له باره‌ی گیروگازه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی پرسی سۆسیۆلۆژیا و سایكۆلۆژیا و زانستی سه‌رده‌می ئاوێته‌ی دوانه‌ی پێشوو، سۆسیۆسایكۆلۆژیا، ره‌نگه ئه‌نجامێكی واقیعیانه و زانستییانه‌ی ئه‌وتۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن، كه‌ناڵ به ڕاز و خواستی خۆی بگه‌یه‌نن.
میدیای هه‌رێم یان میدیای شار
له هه‌رێمی كوردستاندا، پرۆژه‌كانی رووماڵی سه‌رتاسه‌ری چ له پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردستانه‌وه بێت تا ده‌گاته ئاكانیوز، شكستیان هێنا. له‌و میانه‌یه‌دا ده‌كرێت بوترێت میدیایه‌كی هه‌رێمیی ئه‌وتۆمان نییه، وه‌رگری كورد، بتوانێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌واڵی هه‌رێمی كوردستان سوودی لێوه‌ربگرێت. ئیدی ئه‌رخه‌یان بێت؛ ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری ده‌گوزه‌رێت پێی ده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌و میدیایه‌ی هه‌یه، هێشتا سنووری شاری تێنه‌په‌ڕاندووه. نه‌یتوانییوه به روانگه و تێگه‌یشتنێكی فراوانه‌وه بڕوانێته ده‌وروبه‌ری.
حزبه‌كان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا، له رێگه‌ی باره‌گا حزبییه‌كانیانه‌وه له دهۆك به ئامرازی راگه‌یاندنی جیاجیا، له هه‌وڵدان په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه وه‌رگره‌كانیان. له باره‌ی میدیای ئه‌هلیشه‌وه، هه‌وڵی تاك و ته‌رای وه‌ك چاپكردنه‌وه‌ی رۆژنامه، یان گۆڤاری سۆرانی به شێوه‌ی بادینی له ئارادان وه‌ك چاپكردنه‌وه‌ی چاو‌دێر و لڤین و خود. له رووی میدیای بینراوه‌وه، ئێن ئاڕی تی وه‌ك كه‌ناڵی بینراو، ساڵی رابردوو له شه‌وی هاتنی سێڵاوی دهۆك بێ پێشینه هه‌موو دهۆكییه‌كانی له ده‌ور كۆبوونه‌وه، چونكه كه‌ناڵه‌كه به درێژایی شه‌و رووماڵی كرد، خه‌ڵك بۆ فریاكه‌وتن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی تیمه‌كانی فریاگوزاری په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و ره‌چه‌شكێنییه‌ی به‌رده‌وام نه‌بوو. له میدیای ئه‌لیكترۆنیی هه‌ولێر و سلێمانییدا به ده‌گمه‌ن نه‌بێت هه‌واڵێكی شێوه‌زاری بادینی نا‌بینیت، ئه‌مانه‌ش بۆ هه‌رێمێكی یه‌ك نه‌خشه و یه‌ك هیوا و ئامانج، به‌ڵام سێ پارێزگایی به‌س نیین. پێویسته میدیا بازێك بدات و له ئاست هه‌ستیاری ئه‌ركیدا بێت.
وێڕای ئه‌و هۆكارانه‌ی باسكران، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه، ته‌نیا خۆی له په‌راوێزخستنی دهۆكدا نه‌بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به هه‌مان ئه‌ندازه پرسی مرۆیی گرنگ و هه‌ستیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، رۆشنبیری و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ن، كه وه‌ك پێویست تا ئێستا میدیا ئاوڕی لێنه‌داونه‌ته‌وه.
جێی سه‌رنجه، كاتێك له سلێمانی میدیای ئه‌هلی تان و پۆی لێده‌بێته‌وه، له بری ده‌ربازبوون له قاوغی شار و گه‌وره‌تر له پرسی هاووڵاتیبوون، كه‌چی میدیای چكۆڵه‌تر، له قاوغ و ناسنامه‌ی شاردا له‌دایكده‌بێت. ئه‌مه پێمانده‌ڵێت ئه‌و میدیایه‌ی هه‌یه هێشتا نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست و له ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی جیهان له ئاقاری میدیاییدا هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێت. به دیدگایه‌كی سه‌رده‌مییانه له پرسی میدیا و رووماڵی میدیایی بڕوانێت.
رووماڵه یان فه‌وزایه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌دحاڵیبوون رێگرنه‌بێت له گه‌یشتنی په‌یام، ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بێت ئه‌گه‌ر بوترێت به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی نه‌ك ره‌ها، له رووماڵی رووداوه‌كانی سلێمانی، هێنده‌ی مۆركی سیاسی، رك به ركی یه‌كدی، پاشقولگرتن و وابه‌سته‌یی ئه‌م و ئه‌وی پێوه دیاره، نیو هێنده پیشه‌یی بوون و زانستیانه بوونی پێوه دیار نییه.
به هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كه به قۆناغی پڕ له هه‌ڵكشان و داكشانی هێزه سیاسییه‌كانیدا گوزه‌ر ده‌كات، بووه‌ته چه‌قی كێشمه‌كێشمی سیاسی نێوان دوو لایه‌نی خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگ له لایه‌ك، دووبه‌ره‌ی ئیسلامی و عه‌لمانی له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌قی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی لایه‌نێكی سه‌ره‌كی سیاسییه، جگه له‌وه‌ش ناوه‌ندی به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی دوو وڵاتی ئیقلیمی ناوچه‌كه‌یه، له‌و كێشمه‌كێشه‌دا ئه‌وه‌ی زۆر دووپاتده‌بێته‌وه رووداوه‌كان و هه‌واڵه تێكهه‌ڵكێشییه‌كانی درووشمی سیاسین.
دابه‌شبوونی میدیای شار به‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان، هه‌وڵدان بۆ رۆڵگێڕانی سیاسیانه‌ی هه‌ندێك له میدیاكاره “ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان”، تیكه‌ڵكردنی كاری میدیایی له‌گه‌ڵ كاری رێكخراوه‌یی، ئه‌نجامدانی نمایشی سیاسییانه به ناوی به‌رگریكردن له ماف و ئازادی؛ ره‌وتی پیشه‌ییبوونی میدیایان خستووه‌ته‌ژێر پرسیاره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وابه‌سته‌بوونی هه‌ندێك له میدیاكاران به ئه‌جێندایی سیاسییانه، هه‌ندێكجاریش هه‌واڵگرییانه، جا له ژێر گوشار‌و زه‌برو چاوترسێنكردندا بێت، یان به‌رامبه‌ر به چنینه‌وه‌ی به‌خشیشی ئه‌م و ئه‌و بێت؛ دۆخێكیان هێناوه‌ته كایه‌وه، ره‌نگه مرۆڤ بتوانێت ته‌نیا به “فه‌وزا” وه‌سفی بكات.
مه‌رامی سیاسی له پشت رووماڵه‌وه هه‌یه
ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌موو كات زیاتر كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی هه‌رێم دركی پێده‌كه‌ن، گرنگی و هه‌ستیاری میدیایه، بێ هۆ نییه، كاره‌كته‌ره ئابووری و سیاسییه‌كان له بری خه‌رجكردنی سه‌رمایه‌ی چنگ به‌سه‌رداگرتوویان له پڕۆژه‌ی بنیاتنانی هه‌رێم، خه‌ریكی پرۆژه‌ی میدیایی چه‌شنی سه‌نگه‌ره شه‌ڕی ناوخۆن. بێگومان مه‌به‌ستیان ئه‌گه‌ر بۆ وه‌رگری هاكه‌زایی روون نه‌بێت، بۆ خوێنه‌واران روونه و ئامانجه‌كه خزمه‌تی وه‌رگر و كۆمه‌ڵگه، وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندن نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه رتووشی سیمایان بكه‌ن و گورز له نه‌یار و ركابه‌ری سیاسی‌یان بوه‌شێنن. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی تا دوێنێ له خه‌نده‌قی شه‌ری ناوخۆدا ده‌یانكرد.
سه‌باره‌ت به كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، كه‌ناڵه حزبییه‌كان وه‌ك كاری ئۆرگانی رووماڵی هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به حزب له دهۆك ده‌كه‌ن، به‌ڵام راپۆرته گرنگه‌كانیان تایبه‌ته به سلێمانی، هه‌ندێكجار ته‌نیا بێژه‌رانیان دهۆكیین.
هه‌ندێك كه‌ناڵیشیان بانگه‌شه‌ی گه‌وره و درووشمی كاكڵه پووچی “سه‌رتاسه‌ری، نیشتیمانی، یه‌كه‌مێتی، پڕ خوێنه‌ری و زۆر بینه‌ری” ده‌رخواردی وه‌رگر ده‌ده‌ن، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا ئه‌وان سه‌رتاسه‌ری نیین و لۆكاڵیین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له پایته‌ختیشه‌وه كار ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ری میدیای سلێمانین.
بۆنموونه كه‌ناڵی تازه دامه‌زراو هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌جێندایه‌كی سیاسییانه‌ی ئاراسته‌كراو بۆ سلێمانییه، بینیمان له دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی كارمه‌نددا بۆ ئه‌وه‌ی ئیحتیوای میدیاكارانی سلێمانی بكات، بڕستی كه‌ناڵه‌كانی دیكه ببڕێت و وزه‌یان بدۆشێت، هه‌ر میدیاكارێك له ئێن ئاڕ تی، یان كه‌ی ئێن ئێنه‌وه روویكردبێته كه‌ناڵه‌كه، 3 تا 5 هێنده‌ی میدیاكارێكی دیكه‌ی هه‌ولێر یان دهۆك پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه.
وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری كاره‌كته‌ری به‌رجه‌سته‌ی میدیایی شارگه‌را له لایه‌ن ئه‌و كه‌ناڵه‌وه، ئۆتۆماتیكی وایكردووه، زوومی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر سلێمانی و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی ئه‌و شاره بێت. ره‌نگه به‌رجه‌سته‌ترین نموونه ئاماده‌كردنی راپۆرتێك بێت كه كه‌ناڵه‌كه له باره‌ی سه‌ردانی به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه. له‌و راپۆرته‌دا هێنده‌ی سیاسیانه و بۆ مه‌رامی تایبه‌ت، درووشم به باڵای ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌دا هه‌ڵدرابوو، بینه‌ری سه‌رپێیش هه‌ستیده‌كرد، ئه‌و ماسته بێ موو نییه، مه‌رامی سیاسی له پشت ئه‌و هه‌ڵنان و فووتێكردنه‌وه هه‌یه. چونكه هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی به شان و باڵییدا هه‌ڵیدا، دوو ساڵ له رێگه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌وه، كارێكیان پێده‌كرد، كه با به‌ده‌واری شڕ نه‌كردبێت. ئیدی بینه‌ر مافی خۆیه‌تی بپرسێت ئه‌و چۆن ئاوا بوو به پاڵه‌وانی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی سیاسی كورد له ئه‌مریكا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باره‌شه‌وه، باسوخواسی دهۆك یان بادینان به گشتی له‌و كه‌ناڵه‌دا هه‌ر له په‌راوێزدا ماوه‌ته‌وه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بابای خاوه‌ن كه‌ناڵ به ئامانجی گرتووه.
هۆیه‌كی دیكه‌ش هه‌یه
سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بابای خوێنه‌ر یان چاو‌دێر حه‌وجێی به به‌ڵگه هێنانه‌وه نییه، چونكه هه‌ر ده‌مێكی رۆژ سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌كان بكرێت به ئاسانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌بینیت، كه له باشترین حاڵ‌دا زۆرینه‌یان كۆپی یه‌كدیین. ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ی رێنووسی یه‌كدیش كۆپی ده‌كه‌نه‌وه. كاتێك سایتێكی ئاراسته‌كراوی سلێمانی به ئامانجگرتوو، فۆكسی له‌سه‌ر سلێمانییه‌وه و رۆژانه هه‌واڵی به‌هاداری لۆكاڵی فوو تێده‌كات، ئیدی زۆرێك سایتی دیكه كۆپی ده‌كه‌ن و رادیۆ ناوخۆییه‌كان ده‌یخوێننه‌وه و ته‌له‌فزیۆنه‌كان راپۆرتی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌مووان تووتی ئاسا له یه‌ك گۆشه و یه‌ك جۆر زانیاری ده‌گوانه‌وه و ئه‌گه‌ر بابه‌تی باسكرا‌و بێ بنه‌ماش بێت، له وه‌رگر ده‌كرێته راسته‌قینه‌ی بێ چه‌ندوچوون. هه‌ر بۆیه ده‌بینین خاڵی هاوبه‌شی زۆرینه‌شیان لاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كدییه له په‌راوێزخستنی بادینان و فۆكسكردنه سه‌ر سلێمانی، كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانی ژیان له‌و شاره.
هه‌نگاوی ئازایانه‌ی پێویسته
به گشتی ره‌وشی میدیایی پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، ره‌خنه‌گرتن و خستنه‌ڕووی كه‌موكورتییه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان، پێویستیی ئه‌م قۆناغه‌یه. میدیای كوردی به لاساییكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی ده‌ره‌كی نابێته پرۆفیشناڵ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به كۆپی و په‌یستكردن، بوون به سه‌كۆی درووشم، جوینه‌وه‌ی جوێنراو پێشناكه‌وێت.
پرۆسه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه راسته‌ڕێ بكرێت. پاچه‌كۆڵه‌ی ژێرخانی بكرێت. به زانایی و دانایی و دیدگایه‌كی فراوانتره‌وه پڕۆژه‌ی بنیاتنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر بنیاتبنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و میدیایه ببێته زامنی هاتنه‌دی ژیانێكی باشتر، رۆژێكی گه‌شتر بۆ خه‌ڵك، چه‌سپاندنی بنه‌ماگه‌لێكی مه‌ده‌نی و مه‌عریفی ئه‌وتۆ، لانیكه‌م ببنه سه‌رچاوه بۆ مه‌عریفه‌ی گشتی ئێستا و داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش جێی سه‌رنجه، كه له رووی چه‌ندێتییه‌وه میدیا هاوشێوه‌ی ته‌نی كشاو له كشاندایه، به‌ڵام له رووی چۆنایه‌تییه‌وه، جگه له هه‌ندێك گۆڕانكاری رووكه‌شانه و نمایشكارانه، گۆڕان و پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌هاتووه. جیا له‌وه‌ش هۆكارگه‌لێكی جیاجیا له پشت ده‌ركه‌وتن، گه‌شه و په‌لهاویشتنی میدیای فره چه‌شنه‌وه‌ن. بێگومان باسكردنی ئه‌و هۆكارگه‌له هه‌م كاتی زیاتر و هه‌م پێویستی به شه‌نوكه‌وێكی زانستیانه‌ی فراوان هه‌یه. گرفته‌كه له‌وه‌دا نییه میدیا له سلێمانی یان له هه‌ولێر روو له ته‌نینه‌وه‌یه، به‌ڵكو له جه‌وهه‌ر و ناواخنی گۆڕان و ته‌نینه‌وه‌كه‌دایه ئایا تا چه‌نده زیادبوونی ژماره‌ی كه‌ناڵ چلۆنایه‌تی په‌یام و رێگه‌ی گه‌یشتنی په‌یامی به وه‌رگرانی شار و گوند پێشخستووه.
بێگومان بۆ میدیا به گشتی و میدیای سلێمانی به تایبه‌تی گرنگه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی فراوانتر بكات. چیدیكه وه‌ك میدیایه‌كی ناوچه‌یی خۆی بچووك نه‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت و ببێته به‌شێكی گرنگ له بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری.. كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، ده‌بێت هه‌نگاوی ئازایانه بنێت. ده‌رگای خۆی به رووی وه‌رگرانیدا له دهۆك و ناوچه دابڕاوه‌كان و ناوچه سنوورییه‌كان بكاته‌وه. به جۆرێك وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی بۆ ئاوێته‌كردن و تێكهه‌ڵكێشی كلتووری و سیاسی و رۆشنبیری نێوان سلێمانی و دهۆك كار بكات.
هه‌ڵبه‌ت جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێین له‌م باسه‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگا میدیاییه خۆجێیانه نییه كه تایبه‌ت به رووماڵی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو یان شارێك دامه‌زراوون، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و سه‌رچاوه و كه‌ناڵانه‌یه كه بانگه‌شه‌ی ئاژانس، تۆڕ و سه‌رتاسه‌ری بوون ده‌كه‌ن.