نیاز عبدللە :
1-ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و حیزبه چه‌كداره‌كانی پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی نه‌یانكرد بۆ وه‌ستاوه له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا، هاووڵاتیانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیرێ له شێلادزێ و ره‌شاڤه-ی دێره‌لووك ئه‌نجامیاندا.
2-دوای سه‌ركوتكاری له دژی “ته‌ڤگه‌ری ئازادی”، ئه‌مڕؤ یه‌كێتی نیشتیمانی دڵخۆش بوو به گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی “توركش ئێرلاین” له نێوان “پایته‌ختی رۆشنبیری” و “ئه‌سته‌نبوڵ”.
3-پارتی دیموكراتی كوردستانیش وه‌ڵامی دۆستایه‌تییه دێرین و به‌هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ناوهێنانی “هه‌رێمی كوردستان” به “باكووری عێراق” وه‌رگرت.
4-خه‌سڵه‌تی هه‌موو هێزه فاشییه‌كان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك یه‌كه، بۆیه ئه‌مڕۆ جه‌ندرمه‌كانی سوپای توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك پاسه‌وانه‌كانی لق و مه‌ڵبه‌ند به ده‌ستڕێژی گولله وه‌ڵامی توڕه‌بوونی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه و شه‌هید و برینداریان خسته‌وه.
5-ده‌وڵه‌تی توركیا كه ئامانجی داگیركردنی كه‌ركوك و شنگال و ته‌واوی كوردستانه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانێك یان حكومه‌تێك نه‌بوو پێی بڵێ “بریاری 37ی ساڵی 2003 بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ری توركیا له‌ناوخاكی كوردستان” هه‌یه و پێویسته بچنه ده‌ره‌وه.
6-مه‌ترسی راسته‌قینه بۆسه‌ر ژیانی خۆپیشانده‌رانی بریندار و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه هه‌یه كه له دژی ناوچه به سه‌ربازگه كراوه‌كانیان راپه‌ریون، مه‌ترسییه‌كانیش سزاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایه.
7-ئه‌ردۆغان فۆبیای كورد و پارتی كرێكارانی كوردستانی هه‌یه بۆیه هه‌ر دژایه‌تییه‌كی ئه‌و فاشیزمه‌ی به هه‌نگاوی پارتی كرێكاران ده‌بینێت.