لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ پڕۆژەی (ژن‌و دڵڕەقی میدیا) راگەیاندرا

پڕۆژەی (ژن‌و دڵڕەقی میدیا) راگەیاندرا

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

xopishandanujnannxopishandany jnanرۆژی سێشەممە 25ی نۆڤەمبەر ساڵڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییە دژ بەژنان، هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەردەوام توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ئەنجام ئەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی ئاسودە بۆ داكۆكی لەمافی مێینە پڕۆژەی (ژن‌و دڵڕەقی میدیا)یان لەهۆتێل تایتانیك راگەیاند.

 روبار خالید نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لەوتەیەكیدا وتی “میترۆ وەك نێوەندێكی پارێزەری ئازادی میدیا‌و رۆژنامەنوسی ساڵانێكە لەقۆناغی جۆربەجۆردا لەڕێی چاودێریكردنی دەسەڵات‌و دامەزراوەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە هەوڵیداوە لەجوگرافیای كاركردنی خۆیدا بێلایەنانە كار بكات بۆ كۆتایهێنان بە پێشێلكاریی‌و سەركێشییەكان‌و دیاردەی دەربازبونی تاوانباران لەسزا، بەڵام لەگەڵ ئەو چاودێرییەی سەنتەری میترۆش لەچەند ساڵی رابردوەوە بۆ ئێستا هێشتا دەسەڵات لەپێشێلكارییەكانی دەرهەق بە میدیاو دامەزراوەكانی بەردەوامە”.

نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان راشیگەیاند “سەنتەری میترۆ بڕیاریداوە لەقۆناغی داهاتودا هاوشان لەگەڵ پرۆسەی چاودێریكردنی دەسەڵات بۆ پاراستنی مافی رۆژنامەنووسان‌و دانانی سنورێك بۆ سەركێشی سیاسییەكان، بەهەمان شێوە چاودێری دامەزاروەكانی میدیاش بكات بۆئەوەی لەبەرامبەر هەر پێشێلكارییەك هەوڵی راستكردنەوەیان بدات”.

هاوكات خانم رەحیم بەڕێوەبەری رێكخراوی ئاسودە بۆ داكۆكی لەمافی مێینە لەو مەراسیمەدا رایگەیاند “ئاشكرایە ژنان‌و كچانی ئێمەش هاوشێوەی هاوڕەگەزەكانیان لەجیهاندا بێبەش نین لەروبەڕوبونەوەی هەڕەشە‌و توندوتیژی، هەڕەشە‌و توندوتیژیش فرەچەشنن‌و شێوازی جۆراوجۆریان هەیە، بۆنمونە ئەو مەرگەساتەی  بەسەر كچان‌و ژنانی ئێزیدی هێنرا”.

راشیگەیاند “ئامانجی كۆبونەوەی ئێمە ئەوەیە لەسەر جۆرێكی تری توندوتیژی بوەستین كەبەنەزانین بێت یان بەئەنقەست، دەرهەق بەژنان‌و ژنان‌و كچانی ئێمە دەكرێت، ئەویش توندوتیژی میدیاییە دیارە میدیا‌و ماس میدیا بەجۆرێكی مەترسیدار رۆژانە لەسەر جەستە‌و رۆحی ژنان كاردەكەن”.

خانم رەحیم ئەوەشی خستەڕو كە “ئەم توێژینەوەیە بەهاوبەشی سەنتەری میترۆ‌و رێكخراوی ئاسودە ئەنجامدراوە‌و خوێندنەوەیەكە بۆ هەندێك روماڵی میدیای كوردی كەلەسەر پرسەكانی ژنان‌و رەهەندە مەترسیدارەكانی ئەم چەشنە كاركردنە وەستاوە”. 

وتیشی “ئەمەش بەو مانایەی پرۆژەكە لەسەر دیوە خراپەكانی میدیایی كاری كردوە، ئەم كارەش لەرێگەی وەرگرتنی ئەو نمونانەی كە دواجار دەچنە چوارچێوەی پێشێلكاریی‌و دنەدان‌و هاندانی توندوتیژی دژی ژنان”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە