ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس په‌یامێكی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له پێنه‌دانی زانیاری به رۆژنامه‌نووسان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ده‌بێت به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه بكه‌ن و زانیارییه‌كانیان له رۆژنامه‌نووسان نه‌شارنه‌وه، ده‌شڵێن ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه و ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئاراسته ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌نگاوی دیكه ده‌نێن.
راگه‌یه‌نراوی به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی گروپی رۆژنامه‌نووسان
بابه‌ت: ناڕه‌زایه‌تی
ئێمه وه‌ك به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه رۆژانه رۆماڵی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌پێناو گه‌یاندنی زۆرترین زانیاری بۆ هاوڵاتیان له‌چوارچێوه‌ی كاری رۆژانه‌مان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی راست و دروستی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌شێك له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بینه‌وه، ئاماده‌نین مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌كاتێیكدا ئه‌و مافه‌مان به‌پێی یاسا و له‌چوارچێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری دیاریكراوه.
ئێمه وه‌ك ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌خواره‌وه ناومان هاتووه له قۆناغی یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌هیوای ئه‌وه‌ی ناچارنه‌بین راگه‌یه‌نراوی دووه‌م بڵاوبكه‌ینه‌وه، كه به‌دڵنیایه‌وه رێكاری دیكه‌ی مه‌ده‌نی به‌رانبه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی حكومه‌ت ده‌گرینه‌به‌ر كه ئاماده‌نین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن.
ناوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌نووسان كۆكین له‌سه‌ری كه هاوكاری رۆژنامه‌نووسان ناكه‌ن:
1. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
2. وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
3. وه‌زاره‌تی دارایی.
4. وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه.
5. وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
6. وه‌زاره‌تی پلاندانان.
بۆیه داوامان له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانیان به‌ڕووی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستخۆشیمان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگانه‌ی حكومه‌ت هه‌یه كه زۆرترین هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان هه‌یه.
ئێمه وه‌ك ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌خواره‌وه ناومان هاتووه پاڵپشتی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه ده‌كه‌ین:
1. بیلال سه‌عید…. گۆڤاری سڤیل
2. عه‌لی عومه‌ر….. باس‌نیوز
3. سه‌رخیل هاشم… رۆژنامه‌نووس
4. مه‌عروف سه‌رێشمه‌یی…. باس‌نیوز
5. رامیار جه‌واد…. شارپریس
6. به‌همه‌ن عومه‌ر…. رادیوی نه‌وا
7. ره‌وان تالب… رۆژنامه‌ی هه‌واڵ.
8. ئاوات خه‌یرولڵا…. رۆژنامه‌نووس
9. شوان سدیق… ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
10. پشتیوان جه‌لال… كه‌ناڵی سپیده
11. رێباز زێبار… رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف
12. گۆران عه‌بدوڵڵا…. كه‌ناڵی ئین ئارتی
13. دڵشاد هه‌رته‌ڵی…..رۆژنامه‌نووس
14. سامان عومه‌ر… سایتی سبه‌ی
15. محه‌مه‌د عیزه‌دین… رۆژنامه‌نووس
16. سروش سازانی… كه‌ناڵی سه‌حه‌ر
17. سه‌ردار قادر… ئاوینه‌نیوز
18. ریبوار كاكه‌یی… كه‌ناڵی ئین ئارتی
19. شیراز عه‌بدوڵڵا… كه‌ناڵی ئین ئارتی
20. په‌یام نه‌جمه‌دین…. رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو
21. هه‌ڵگورد ئه‌حمه‌د… گه‌لی كوردستان
22. وریا حسین…. …..رۆژنامه‌نووس
23. هۆزان قادر…….. رۆژنامه‌نووس
24. فه‌ره‌یدون بێوار…. رۆژنامه‌نووس
25. رامیار تۆفیق……. شارپریس
26. زیاد ئیسماعیل…. گۆڤاری سڤیل
27. شلێر سه‌عید……. باس‌نیوز
28. شاهۆ ئه‌حمه‌د…. رۆژنامه‌ی ئاوێنه
29. مه‌عروف مه‌جید…. رۆژنامه‌نووس
30. هانا چۆمانی…. رۆژنامه‌ی ئاوینه
31. وه‌لی سه‌لیم…. رۆژنامه‌نووس
32. ئاواره حه‌مید…. رۆژنامه‌نووس
33. هه‌وراز ئه‌حمه‌د…. كه‌ناڵی رێگا.
34. ئاری سابیر… كه‌ی ئین ئین
35. رێبین محه‌مه‌د…. رۆژنامه‌نووس
36. سامان سه‌لمان….. رۆژنامه‌نووس
37. ماكوان عیزه‌ت…. رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
38. بیستون خدر….. كه‌ناڵی ئین ئارتی.
39. قاره‌مان جه‌وهه‌ر…. كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان.
40. محه‌مه‌د عومه‌ر…. ماڵپه‌ری كوردی‌و
41. بێكار مه‌ولود…..گۆڤاری زوولین
42. سۆما حه‌مید….. كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده