لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ کچێکی نۆ ساڵان لەلایەن 10 چەکداری داعشەوه‌ سکپڕ دەکرێت

کچێکی نۆ ساڵان لەلایەن 10 چەکداری داعشەوه‌ سکپڕ دەکرێت

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

mnallبەپێی ئەو راپۆرتانەی کە لەعێڕاقەوە گەیشتۆتە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کچێکی نۆ ساڵانی یەزیدی دوای دەستگیرکردن‌و بەکۆیلەکردنی لەلایەن دە چه‌کداری داعشەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر‌و بەوهۆیەوە دوگیان بوە.

بەپێی لێدوانی کارمەندانی رێکخراوە خێرخوازییەکان کە لەعێڕاق کاردەکەن. بەهۆکاری ئەو دەستدرێژیەوە ئێستا ئەو کچە منداڵە، دوچاری ئازاری دەرونی‌و جەستەیی بۆتەوە.
یوسف داود، کە وەک کارمەندێکی وڵاتی کەنەدا رێکخراوێکی هاوکاری دامەزراندوەو هاوکاری ئاوارەکان دەکات دەڵێ، ئەو کچە زۆر منداڵە‌و ئەگەری مردنی هەیە لەکاتی لەدایکبونی کۆرپەکەی، چونکە کارێکی زۆر مەترسیدارە.
رۆژنامەکە دەڵێ، لانی کەم دە پیاوی چەکداری داعش پەلامارو دەستدرێژیان کردۆتەسەر ئەو کچە منداڵە. زۆربەی ئەوانەشی دەستدرێژیان کردۆتەسەر، ئەو شەرکەرانەن کە لەهێڵی پێشەوە دەجەنگن، یان ئەوانەی کاری خۆکوژی ئەنجامدەدەن، كه‌ وەک پاداشتێک لەبەرامبەر کارەکانیان ئەو کچەنەیان دەخەنە بەردەست، یوسف داود وای بەرۆژنامەکە راگەیاندوە.
ئەو کچە کوردە یەزیدییە، ئێستا لەبارێکی دەرونی‌و جەستەیی زۆر خراپ دایە. هەروەها یەکێک بوە لەو دو سەد کەسە پیرو منداڵ‌و ژنه‌ی ئەم هەفتەیە دوای هەشت مانگ لەده‌ستگیركردنیان لەلایەن داعشەوە ئازادکران.
یوسف بەڕۆژنامەکەی وتوە، بەشێکی زۆر لەو ژن‌و کچە گەنجانەی ئازادکراون، رەنگە دوچاری شەرمەزاری ببنەوە لەلایەن خێزانەکانیانەوە بەگومان ئەوەی بەشێکیان لەلایەن چه‌کدارە توندڕەوەکانەوە دەستدرێژیان کراوەتەسەر. بەشێکیشیان ئەگەر هاوسه‌رگیرییان کردبێت رەنگە پیاوەکانیان جارێکی دیکە نەیانگرنەوەخۆ. ئەگەر دوگیانیش بن، ئەوا هەرگیز منداڵە ساواکە قبوڵناکرێت. بۆیه‌ نازاندرێت چارەنوسی ئەو ژن‌و کچانە چی دەبێت لەداهاتو، وەک ئه‌وه‌ی‌ داود بەڕۆژنامەکەی رایگەیاندوە.
ئەو کچە نۆ ساڵە ئێستا لەلایەن گروپێکی پزیشکی هاریکاری کوردی‌و ئەڵمانی گواستراوەتەوە بۆ ئەڵمانیا‌و لەژێر چاودێریدا دەبێت تاکاتی هاتنە دونیای ساواکەی ناوسکی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە