دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
تره‌مپ كه دروشمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی “دووبارە گەڕانەوەی مەزنی بۆ ئەمریكا” بوو، بووه 45 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكاو به‌سه‌ر هیلاری كلنتۆنی ره‌كه‌به‌ریدا سه‌ركه‌وت.
دۆناڵد تره‌مپ له‌یه‌كه‌م وتاریدا له‌دوای سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێستا كاری پێكه‌وه‌ییه‌و خزمه‌تی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات به‌بێ ئاین و ره‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز.
تره‌مپ كه به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆنی ركه‌به‌ریدا سه‌ركه‌وت له وتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی وتی “كاره‌كانی پێشترمان بۆ كه‌مپن بوو كاری ئێمه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات”.
وتیشی “ده‌بێت ئه‌مریكا جارێكی دیكه پێكه‌وه كاربكات به‌بێ ئاین و ره‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز‌و خزمه‌تی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین و خه‌ونی ئه‌مریكا به‌دیده‌هێنین”.
تره‌مپ كه ملیادرێرو بزنسمانێكی گه‌وره‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی ژیانیدا كه به بازگانیه‌وه به‌سه‌ری بردووه خه‌ڵكێكی زۆری ناسیوه‌و ده‌یه‌وێت وزه‌كانی بۆ خزمه‌تی ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت ملیۆنان خه‌ڵك پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، “پلانێكی ئابوری گرنگمان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی”.
تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد كه هیلاری كلینتۆن به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌و پیرۆزبایی لێكردووه، وتیشی هه‌روه‌ها ئه‌و پبیرۆزبایی لێكردووه.
ئه‌و وتانه‌ی تره‌مپ به‌په‌یامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه لێكه‌درێته‌وه بۆ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای لێدوانه مشتومڕاوییه‌كانی له‌كاتی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردندا، به‌و پێیه‌ی وتاره‌كه نه‌رمی پێوه دیاربوو به‌راورد به لێدوانه‌كانی پێشووی.
هه‌ندێك له‌بیروڕاو لێدوان‌و هه‌ڵوێسته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێ-ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ئه‌مریكاو جیهان، وایكردبوو ناوبراو ببێته كاندیدێكی جیاواز له‌و كاندیدانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا ركابه‌رێتیی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌یان ده‌كرد، دواجار ئه‌و گره‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وه.
له‌گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا تره‌مپ لێدوانێكی سه‌یری دا‌و جیهانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی تووشی شۆك كرد، كاتێك رایگه‌یاند كه عه‌ره‌به ئه‌مریكییه‌كان له‌ساتی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌و وڵاته خۆشحاڵ بوون‌و ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
له‌باره‌ی رێكخراوی داعشه‌وه تره‌مپ به‌پێویستی زانی به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه روبه‌ڕوی داعش ببینه‌وه‌و وتی “پێویسته هه‌موو رێ‌و شوێنێكیان له‌دژ بگیرێته‌به‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دانی توند به‌وپێیه‌ی داعش سڵ له‌به‌كارهێنانی هیچ شێوازێكی توندوتیژیی‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان ناكاته‌وه ، له‌وانه سه‌ربڕین‌و سوتاندنی دیله‌كان به‌زیندویی”.
له‌هه‌ڵوێستێكی سه‌یرو به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له‌بیروبۆچوونی زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مریكاو جیهانه‌وه تره‌مپ پێیوایه “جیهان ئارامتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌دام حسێن‌و موعه‌مه‌ر قه‌زافی تائێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدا بونایه”.
هه‌ڵوێست‌و به‌ڵێنێكی دیكه‌ی تره‌مپ وه‌كو رایگه‌یاندووه دروستكردنی دیوارێكه له‌نێوان ئه‌مریكاو مه‌كسیك ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌كۆچبه‌ری نایاسیایی بۆ ئه‌مریكا كه ژماره‌یان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌زیادبوندایه”.
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تله‌نتیك (ناتۆ) تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دایه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌رجیه‌كانی له‌هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی له‌ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه زیاتره.