مانگی ئابی ساڵی رابردوو (2014) به‌پاڵپشتی به‌رفراوانی سیاسییه‌كانی شیعه‌و سوننه‌و كورد حه‌یده‌ر عه‌بادی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ده‌ست هێناو شوێنی مالیكی گرته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و ده‌مه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی چاكسازی حكومی‌و ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كوتله سیاسییه‌كانیش پێكه‌وه پشتیان تێكرد.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له‌ناو حكومه‌ته‌وه به”نیقاش”یان راگه‌یاند كوتله سیاسییه‌كانی سوننه‌و شیعه گفتوگۆی نهێنییان ئه‌نجامداوه بۆ لابردنی عه‌بادی‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانێكی تر، ئه‌مه‌ش له‌دژی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتووێتییه به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت‌و ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه، له‌دیارترین ئه‌و كوتلانه‌ش ده‌وڵه‌تی یاسا بووه كه عه‌بادی خۆی به‌شێكه له‌و كوتله‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتنی نافه‌رمی له‌نێوان به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی “یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان”ی سوننه‌و حیزبه كوردییه‌كان ئه‌نجام دراوه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، دوا هۆشداریش دراوه‌ته عه‌بادی بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی، ئه‌گه‌ر نا بڕیاری لابردنی نزیك ده‌بێت.
عه‌بادی.. سه‌ره‌ك وه‌زیرانی بێ حیزب
سه‌مه‌ره‌یی دیمه‌نی ئێستا سیاسی له‌وه‌دایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وه‌زیران ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئینتیمای سیاسی خۆین، هه‌رچی كوتله سیاسییه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه بریتییه له‌ده‌وڵه‌اتی یاسا‌و حیزبه‌كه‌شی “ده‌عوه” ئه‌وا دژی عه‌بادی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن كه پشتی تێده‌كه‌ن، ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌یسته به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه كه تائێستا مالیكی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاساوه هه‌یه‌تی.
هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ست په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌بادییان تۆمه‌تباركرد به‌تاكڕه‌وی، به‌و پێیه‌ی راوێژی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانی تر نه‌كردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێ‌كرد كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێ ده‌سه‌ننه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یان له‌چاكسازییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی گرت‌و ته‌نها ماوه‌ی سێ رۆژیان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی روون بكاته‌وه.
عه‌بادی كه تووشی سه‌رسوڕمان بوو به‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی كوتله‌كه‌ی، به‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه كه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتوێتییه به‌ر به‌ڕاوێژ بووه له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كه‌شی راگه‌یاندووه دروستكردنی كێشه له‌م كاته‌دا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی داعش.
هه‌موو ئه‌مانه هێمان بۆ ئه‌وه‌ی كه عه‌بادی له‌ده‌وڵه‌تی یاسا دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و له‌گفتوگۆی بڕیاره‌كانی چاكسازی حكومه‌تدا به‌شداری پێنه‌كردوون، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش توڕه‌بوون، له‌كاتێكدا ئه‌م كوتله‌یه له‌سه‌رده‌می حوكمی مالیكی‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌ڕۆیشت.
یه‌كێك له‌ئاماژه‌كانی تر كه به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر كه‌رتبوونی ده‌وڵه‌تی یاسایه، چونكه له‌ناو ئه‌و كوتله‌یه‌دا ئێستا دوو ئاراسته‌ی دژ به‌یه‌ك هه‌یه له‌چۆنێتی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تداو ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له‌هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵییه‌كانی 2017 ده‌ربكه‌وێت.
گروپی یه‌كه‌م كه‌مینه پێكده‌هێنن كه له‌نوێنه‌رانی عه‌بادی له‌كوتله‌كه‌و به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كاتنی حیزبی ده‌عوه پێكهاتوون، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن له‌له‌نده‌ن هاوڕێی بوون، ئه‌مانه پشتیوانی چاكسازییه‌كانی عه‌بادی ده‌كه‌ن‌و كار ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی گاردی نیشتیمانی تا هه‌موو گروپه شیعه‌كان له‌خۆ بگرێت‌و ببنه هێزێكی نیزامی، هه‌روه‌ها دژی ئه‌وه‌ن روسیا له‌ناو عێراقدا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات، ئه‌مانه له‌عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌وه نزیكن.
گروپی دووه‌م كه به‌هێزترین به‌شی ده‌وڵه‌تی یاسان‌و مالیكی رێبه‌رایه‌تییان ده‌كات‌و به‌شی هه‌ره زۆری په‌رله‌مانتاره‌كان له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مانه سه‌رجه‌میان دژی چاكسازییه‌كانی عه‌بادین‌و دژی گاردی نیشتیمانین، هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرن به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكاو داوا ده‌كه‌ن رێ به‌روسیا بدرێت له‌ناو خاكی عێراقدا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات.
عه‌بادی زیاتر له‌كوتله‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه پشتیوانی ده‌كرێت، نه‌ك له‌كوتله‌كه‌ی خۆیه‌وه، بۆ نموونه ره‌وتی سه‌در به‌رێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌درو ئیئتیلافی مواتین به‌ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ممار عه‌بدولحه‌كیم، ئه‌مانه‌ش هه‌ردوو لایان پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی ده‌كه‌ن‌و رێ به‌گۆڕینی ناده‌ن، هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌یان له‌بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌یه.
سوننه له‌عه‌بادی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه
كوتله‌و حیزبه‌كانی سوننه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك رایان گه‌یاند كه له‌عه‌بادی رازی نین، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا كه “یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان” ئه‌نجامیداو هه‌موو هێزه سونییه‌كانی عێراق له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ئاماده‌بوونی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌ره‌ك كۆمار، رایانگه‌یاند “بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌عه‌بادی بسه‌ننه‌وه كه پێشتر داویانه‌تێ”.
زافر عانی كه یه‌كێك بووه له‌به‌شداربوانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به”نیقاش”ی وت “زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كان له‌عه‌بادی رازی نین‌و هه‌ر یه‌كه‌شیان هۆكاری خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌یه ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه عه‌بادی نه‌یتوانیوه گاردی نیشتیمانی پێك بهێنێت كه ده‌بوو عه‌شیره‌ته سوننییه‌كان له‌خۆبگرێت‌و ئه‌و بێسه‌رو به‌ره‌ییه نه‌مێنێت كه له‌ناو هێزه نا نیزامییه‌كاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بوو حكومه‌ت یاسای لێبوردنی گشتی ده‌ربكات كه له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ری رێك كه‌وتبووین”.
ده‌شڵێت “چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوتله گه‌وره‌كان له‌پشتی په‌رده‌وه قسه له‌سه‌ر ئاینده‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن‌و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌تاكڕه‌وی، ره‌نگه به‌دوای شوێنگره‌وه‌یدا بگه‌ڕێن، به‌ڵام تائێستا ئێمه بڕیاری كۆتاییمان نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی”.
ئێستا نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوو ورده ورده له‌و كوتله سیاسیانه نزیك ده‌بێته‌وه كه خه‌ریكن رقیان له‌عه‌بادی ده‌بێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش مالیكی له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا كۆبووه‌وه كه هه‌تا دوێنێ دوژمنی سه‌رسه‌ختی مالیكی بوو، ته‌نانه‌ت مالیكی تاوانباری ده‌كرد به‌وه‌ی تیرۆریساته‌و خه‌ریكبوو رێی خۆهه‌ڵبژاردنی لێده‌گرت.
كورد سه‌رقاڵی كێشه‌كانی خۆیه‌تی
بۆیه‌كه‌مجار له‌پاش ساڵی 2003وه شوێنپه‌نجه‌ی كورد به‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌وه دیار نییه، ساڵانی پێشوو كورد یه‌كێك بوو له‌كۆڵه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی نێوان سوننه‌و شیعه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی كوردیان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه.
ناكۆكی هێزه كوردییه‌كان به‌هۆی كورسییه‌كه‌ی بارزانییه‌وه‌و په‌كخستنی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌گه‌ر كه‌رتبوونی هێزه كوردییه‌كانی زیاد كردووه‌و له‌به‌غدا كاریگه‌رییان نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ حیزبه كوردییه‌كان گوێ به‌هه‌ڵوێست‌و بڕیاره‌كانی عه‌بادی ناده‌ن‌و نابنه نێوه‌ندگیر له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا، ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه ته‌نها رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه، ده‌یانه‌وێت له‌و رێیه‌وه داهاتێك بچننه‌وه‌و موچه‌ی پێبده‌ن تا توڕه‌یی شه‌قامی كوردی كه‌م بكه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌ران له‌عه‌بادی توڕه‌ن
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشانده‌رانی به‌غداو شاره‌كانی خواروو كه‌وتوونه‌ته ره‌خنه‌گرتن له‌عه‌بادی‌و ئه‌و لافیته‌و دروشمانه‌ی به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه له‌دژی عه‌بادییه‌و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه خۆی دزیوه‌ته‌وه له‌جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه عه‌بادی ته‌نانه‌ت ئه‌و پشتیوانییه جه‌ماوه‌رییه‌شی له‌ده‌ست داوه كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان پشتی پێده‌به‌ست.
له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئابه‌وه خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پشتیوانی عه‌بادییان كرد‌و ده‌ستیان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی سیاسی ئه‌نجام بدات‌و به‌ڵێنیان پێدا كه هه‌تا كۆتایی پشتیوانی ده‌كه‌ن‌و دژی ئه‌و كوتله سیاسیانه ده‌وه‌ستنه‌وه كه رێگری لێده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای سێ مانگ له‌عه‌بادیش بێهیوا بوون‌و ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
هه‌فته‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار عه‌بادی چاوی به‌رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا كه‌وت‌و ئه‌وانیش به‌راشكاوانه پێیان راگه‌یاند كه رازی نین له‌سیاسه‌ته‌كانی‌و به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان.
جاسم حلفی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ی خۆپیشاندانه‌كان به”نیقاش”ی وت “له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی پرسیاری لێكردین: ئایا رۆژێك دێت پێم بڵێن بڕۆ؟ ئێمه‌ش وتمان: به‌ڵێ وا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كان ئه‌نجام نه‌ده‌یت”، ده‌شڵێت “عه‌بادی ئێستا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه پشتگیری ناكرێت، چونكه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌ڵیهێناون ناچنه چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها بڕیاری ئاسایین”.
ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش كه مانگی ئابی رابردوو عه‌بادی سه‌رپشك كرد به‌ئه‌نجامدانی چاكسازی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاریدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لێ بسه‌نێته‌وه‌و عه‌بادی ناچاره بۆ هه‌ر بڕیارێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای په‌رله‌مانتاره‌كان.
داعش‌و ئه‌مه‌ریكاو روسیا
عه‌بادی كه‌وتووه‌ته گێژاوێكه‌وه له‌نێوان فشاری ئه‌مه‌ریكاو ئێران‌دا، مالیكی‌و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن‌و به‌ره‌كانی جه‌نگیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، فشار له‌عه‌بادی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی رازی بێت روسیا له‌ناو عێراقدا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاو هێزه سونییه‌كان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی روسیا ره‌ت بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكا به‌روونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر عه‌بادی رازی بێت به‌هێرشی ئاسمانی روسیا بۆ عێراق، ئه‌وا هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق ده‌كشێته‌وه، ئێستا عه‌بادی له‌بارێكی خراپدایه‌و ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی رابگرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچی چنگ بكه‌وێت.
هه‌موو ئه‌م ناكۆكیانه له‌كاتێكدا رووده‌ده‌ن كه هێشتا داعش به‌هێزه‌و به‌شێكی به‌رفراوانی خاكی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده قه‌زای بێجی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام له‌ئه‌نبارو موسڵ توانیوێتی پارێزگاری له‌پێگه‌ی خۆی بكات.
كورتهێنانی مه‌رترسیدار
حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی قوڵی ئابوریدایه به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاتووه‌ته ئاراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه عه‌بادی ده‌یه‌وێت خه‌ڵك دڵنیا بكاته‌وه‌و له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو له‌وه زیاتر دانی به‌خۆیدا نه‌گرت‌و باسی گه‌وره‌یی ئاستی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كرد.
دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بڕیاریدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكاته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2016، به‌تایبه‌تی كه به‌شی زۆری بودجه بۆ موچه ده‌ڕوات به‌هۆی زۆری ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح پسپۆڕی ئابوری ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازییه‌وه ده‌گاته پێنج ملیۆن فه‌رمانبه‌ر.
مه‌زهه‌ر به”نیقاش”ی وت “سیسته‌می نوێی موچه‌ی سێ ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ بودجه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی”.
به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت رایه‌كی تریان هه‌یه‌و هه‌رزوو ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتنیان ده‌ست پێكرد، دیارترین توێژی مانگرتووش مامۆستایانی زانكۆن، له‌كاتێكدا مانگ‌و نیوێكه ده‌وامی زانكۆكان ده‌ستی پێكردووه.
له‌كۆبوونه‌ویه‌ه‌كدا كه عه‌بادی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆدا ئه‌نجامیدا، بۆ یه‌كه‌مجار رایگه‌یاند “داهاتی ساڵی داهاتووی حكومه‌ت 40 ترلیۆن دینار ده‌بێت، له‌كاتێكدا ته‌نها بۆ موچه پێویستمان به 50 ترلیۆنه”، وتیشی “راسته به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ كه‌س زیانی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن به‌تایبه‌تی شه‌ڕی داعش خه‌رجییه‌كی زۆرمان لێده‌بات”.
هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی موچه سه‌رباز پۆلیسی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی ئه‌ندامانی گروپه شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بووه‌و هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ركرده‌كانیان رایانگه‌یاند كه سه‌د هه‌زار چه‌كداری بێ موچه‌یان هه‌یه.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی “كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا” به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك په‌یامێكی توندی بۆ عه‌بادی نارد‌و رایگه‌یاند “ساڵی 2015 بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی‌و موچه‌ی چه‌كداره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌مانا كه‌مكرایه‌وه كه به‌قه‌د بودجه‌ی یه‌ك مانگی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌ده‌بوو”.
دواجار عه‌بادی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌ماوه، نه ده‌توانێ چاكسازی بكات‌و نه پشتیوانی لایه‌نه‌كانیش به‌ده‌ست بهێنێت، ناشزانرێ تا كه‌ی ده‌توانێت هاوسه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكاو روسیا رابگرێت‌و چی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی شه‌ڕی داعشدا ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌ی له‌عه‌بادی هه‌یه، به‌ڵام له‌ئێستادا دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیران كارێكی ئاسته‌مه، به‌هۆی ئه‌و كه‌رتبوونه سیاسییه‌ی له‌عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌شه‌ڕی داعش‌و ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه قوڵه‌ی رووبه‌رووی وڵات بووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه واده‌كه‌ن تا كاتێكی نادیار حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام بێگومان سه‌ره‌ك وه‌زیرانێكی لاواز ده‌بێت.
سەرچاوە:نیقاش