ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019 له شارى ووهانى چین ده‌ركه‌وت و سه‌ره‌تا ئه‌و ڤایرۆسه هیچ زانیاریه‌ك نه‌بو له‌سه‌رى، چونكه نوێبوو، به‌ڵام ورده ورده زانایانى بوارى ڤایرۆسه‌كان كاریگه‌رییه خراپه‌كانى ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و تا بێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا بێهوایى ده‌به‌خشێته زانایان له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌شدا باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌وانه‌ى به قورسى ده‌یگرن و دواتر چاك ده‌بنه‌وه، 10 سالأ له ته‌مه‌نى جه‌سته‌یان كه‌مده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا له زۆربه‌ى وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى جیهان له‌وانه‌ش ئه‌مریكا، چین و وڵاتانى ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتى دیكه به‌رده‌وامن، له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌شدا، كه له‌لایه‌ن زانكۆی “گلاسكۆ”ى سكۆتلهندیهوه ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری “ویڵكۆم بۆ لێكۆڵینه‌وه كراوه‌كان” بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا زه‌نگی مه‌ترسی بۆ كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر جه‌سته لێدراوه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌مرن، ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه و به‌ده‌ست نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه 10 ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌وانه ده‌بات، كه توشبون و چاكبونه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه، كه له ئیتاڵیا بونه‌ته قوربانی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام تائێستا پیشانی زانایانی دیكه نه‌دراوه، زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ خشته‌كانی ژیانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و بنكه‌ی داتاكانی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا به‌راورد كراوه، كه زۆر گه‌وره‌یه و چه‌ندین داتای تێدایه، ئه‌و نمونانه‌ش به‌كارهێنراون بۆ دیاریكردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا مردون، توشبو نه‌بونایه چه‌ندی دیكه ده‌ژیان.
تیمه‌كه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی له زانكۆی گلاسكۆ تهئكیدیشیانكردوهتهوه، ئه‌و پێوه‌ره زۆر واقیعیه بۆ دیاریكردنی كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له لێكۆینهوهكهدا داواش له ئاژانسه‌كانی ته‌ندروستی گشتی و حكومه‌تی وڵاتان كراوه راپۆرته‌كانی سیستمی پاراستنی ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ بونی كاریگهیه درێژخایه‌نه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و بڕیاربه‌ده‌ستانی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له قورسایی ئه‌و نه‌خۆشییه تێبگه‌ن.
ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه ماوه‌ى پێنج مانگه بڵاوبوه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتوه‌ته‌وه، تائێستا نزیكه‌ى سێ ملیۆن كه‌س له جیهاندا توشبون و زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 800 هه‌زار كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه، ئه‌مریكا زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتى جیهانه، كه به ته‌نها نزیكه‌ى یه‌ك له‌سه‌ر سێى توشبوانى جیهان له‌و وڵاته‌دایه و زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر چوارى گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر له‌وێیه، به‌دواى ئه‌ویشدا ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، توركیا، ئێران و چین زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانن.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان، كۆرۆنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر سییه‌كان و جگه‌ر و گورچیله‌كان و ته‌نانه‌ت مێشك و چاویش ده‌كات، چاكبونه‌وه‌ش له‌و ڤایرۆسه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، چونكه له‌داهاتودا كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون و زیان له جه‌سته‌ى توشبوان ده‌دات، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌ندین جۆر چاره‌سه‌ر و ڤاكسین بۆ ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وامه، چه‌ندین كۆمپانیا و وڵاتى جیهان كێبڕكێى ئه‌وه ده‌كه‌ن به زووترین كات ڤاكسینێك دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆر به‌ده‌ستبهێنن.
به‌ڵام زانایه‌كى به‌ریتانى هه‌موان بێهیوا ده‌كات و ده‌ڵێت “دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌سته‌مه و به ته‌مای مه‌بن و ئه‌و ڤاكسینه دروست ناكرێت، بۆیه پێویسته جیهان خۆی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا بگونجێنێت”.
له‌وباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی “بزنس ئینسایده‌ر” له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی هه‌ینی “كریستۆڤه‌ر ویتی” گه‌وره‌ی پزیشكانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا وتویه‌تی “به‌ڵگه‌ی جێی نیگه‌رانی هه‌یه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناتوانرێت سیستمی به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاك بكرێت و هان بدرێت، كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ دروستكردنی ڤاكسینێك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19”.
وتوشیه‌تی “چه‌ندین ئاماژه هه‌ن، كه چه‌ندین توشبوی ڤایرۆسه‌كه پاش چاكبونه‌وه، دوباره توشبونهتهوه، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه‌كی قوڵه”.
پێشتریش رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری دابوو له‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و توشبوانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه چاكبونه‌ته‌وه، به‌رگرییان دژی ڤایرۆسه‌كه دروستكردوه و دژه تهنهكانیان دروستكردوه تا بیانپارێزێت له دوباره توشبونه‌وه.
“كریستۆڤه‌ر ویتی” ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسه تاجیه‌كانی دیكه دهستكهوتون، ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه به‌رگری دژی ئه‌و ڤایرۆسانه له جه‌سته به‌خێرایی كه‌مبونه‌ته‌وه و نه‌ماون، پێویسته جیهان هۆشیار بێت له‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دروستكردنی ڤاكسینێك بۆ كۆرۆنا ده‌كه‌ن و وه‌ك هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه ده‌گه‌نه ڤاكسینی كۆتایی بۆی، چونكه كۆرۆنا وه‌ك هه‌ندێك نه‌خۆشی تر نییه، ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌رگرت تا كۆتایی ژیانت پارێزراو بیت لێی.
تائێستاش زانایان سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنى نهێنیه‌كانى ئه‌م ڤایرۆسه‌كه، كه زیانێكى زۆرى له ئابورى جیهان دا و ژیانى سه‌دان كه‌سى كرده قوربانى و سه‌دان چیرۆكى دڵته‌زێن و كاریگه‌رى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌ڵام تائێستا زانایان بێده‌سه‌ڵاتن له په‌یبردن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بونه‌وه‌ره، كه له بنه‌ڕه‌تدا و له زانستى زینده‌وه‌رزانیدا به بونه‌وه‌رێكى زیندو حسابى بۆ ناكرێت، به‌ڵام جیهانى به‌گیرهێناوه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته زلهێزهكانیشى بێده‌سه‌ڵات كردوه و كاریگه‌ریه‌كان چه‌ندین ده‌یه‌ى دیكه به‌سه‌ر جیهانه‌وه ده‌مێنێته‌وه.