وه‌زاره‌تی دارایی له‌ساڵی رابردودا موچه‌ی 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بۆ ته‌رخانكراوه له‌كاتێكدا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی موچه‌خۆرانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه بوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر له‌سامانی گشتیی به‌هه‌ده‌ر دراوه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ئێستا ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و تێیدا دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی‌و بودجه‌ی وڵات ده‌خه‌نه‌ڕو، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی له‌بنڕه‌تدا نزیكه‌ی 15 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كردوه داواده‌كات، “رێگاچاره‌ی یاسایی بگرنه‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی دارایی، به‌هۆی كێشه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌بودجه‌ی گشتیدا پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌و فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی نین”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كردوه كه “له‌ساڵی 2013 له‌بودجه‌ی گشتیدا پاره‌ی موچه بۆ 31 هه‌زارو 5 كه‌س ته‌رخانكراوه، به‌ڵام پاش به‌دواداچون بۆم ده‌ركه‌وتوه میلاكی فیعلی ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌ئێستادا 15 هه‌زارو 862 فه‌رمانبه‌ره”.
له‌باره‌ی راستی‌و دروستی زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، دلێر تارق، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، “ئه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سه‌په‌ندنه‌كراوه؟ هه‌ر شتێك ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی له‌سه‌ربو واتا ته‌واوه”.
ناوبراو ئاماده‌نه‌بو ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرابكات، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كه زانیاریی نیه.
گه‌نده‌ڵی‌و به‌هه‌ده‌ردان یه‌كێكه له‌و دیاریدانه‌ی تێكرای داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر به‌رزترین ئاستیش دان به‌وه‌دا نراوه كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا كه‌س ئاماده‌نیه ناوی بكه‌ر‌و ئه‌وانه ئاشكرابكات كه له‌پشت ئه‌و دیاریدانه‌وه‌ن.
وه‌ك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌شدا هاتوه، “ته‌نیا ئه‌م وه‌زاره‌ته نیه‌و زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه، وه‌ك وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی‌و بازرگانی‌و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه”.
ئاوێنه‌نیوز:سەرچاوە