کلیل و قفڵی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر پردێک چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و پێش، پیاوێک به ناوی ئێدوارده‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌چێت بۆ پاریس، ئه‌و شاره‌ی که ناسراوه به شاری خۆشه‌ویستی.
ئێدوارد و خۆشه‌ویسته‌که‌ی له سه‌رەتای خۆشه‌ویستیه‌کایاندا بوون که چوون بۆ پاریس، له رێگه‌ی هاوڕێیانی زانکۆوە یه‌کتریان ناسی و هه‌ر له سه‌رەتاوه خۆشه‌ویستیه‌کایان ده‌دره‌وشایه‌وه، چاویان به چاوی یه‌کتری ده‌که‌وت کاتی نان خواردن و هه‌ردووکیان هه‌مان ئاره‌زووی فیلم و گۆرانیان هه‌بوو.
که گه‌یشتنه پاریس کاتێکی زۆریان به‌سه‌ربرد به‌یه‌که‌وه ده‌ستیان لەناودەستی یەکتریدا بوو، ئەو بەسەرهاتانەیان دەگێرایەوە بۆ یەکدی که عاشقان پێکەوە باسی ده‌که‌ن، وه‌کو ناوی مندال و جۆری خواردن، وردە وردە ده‌ڕۆشتن به ڕێگایه تا گه‌یشتنه پۆن دێس ئارتز.
له ڕاستیدا ئێدوارد پلانی له سه‌ره‌تاوه دانابوو بۆ چونیان بۆ پاریس، له گیرفانی چاکه‌تەکه‌یدا ئێدوارد قفڵێکی خۆشه‌ویستی کڕیبوو له “رۆبه‌رت دایس” له‌سه‌ر قفڵه‌که پیتی یه‌که‌می هه‌ردووکیانی نوسیبوو، دوای ئه‌وه ئێدوارد قفڵه‌که‌ی ده‌رهێنا و پیشانی خۆشه‌ویسته‌که‌یدا و روونیکرده‌وه بۆی که حه‌ز دەکات له سه‌ر پرده‌که هه‌ڵیواسێت وه‌کو هێمایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستیه‌که‌یان.
کچه‌که زۆری پێ خۆش‌بوو، دوای ئەوەی ماچی یەکیان کرد ئێدوارد قفڵه‌که‌ی دانا له‌سه‌ر پرده‌که، که پڕبوو له هه‌زاران قفڵی تر، کلیله‌که‌ی فڕێدایه ئاوه‌که‌وه، “به ڕاستی کارێکی زۆر ڕۆمانسی و هێمایی بوو” .
ئێدوارد دەڵێت “حه‌ز ناکات ناوی راستی خۆی بڵێت چونکه له رووداوه‌که شه‌رمه‌زاره، چه‌ند مانگێک پاش گه‌شته‌کایان بۆ پاریس، هەردوو خۆشه‌ویسته‌کە له یه‌کتر جیابوونه‌وه، هەرچەندە جیابوونه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر شتێکی گه‌وره نه‌بوو به‌ڵام هه‌ردووکیان هه‌ستیان ده‌کرد که ناگونجێن به‌یه‌که‌وه”.
قفڵه‌که هه‌ر له شوێنی خۆیدا مایه‌وه، ئێدوارد بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بیری له‌م قفڵه ده‌کرده‌وه، چونکه حه‌زی نه‌ده‌کرد ئه‌م قفڵه بمێنێته‌وه به هه‌میشه‌یی له‌سه‌رپردی پاریس له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی ده‌کرد که په‌یوه‌نده‌که‌یان کۆتایی پێهات ئه‌م قفڵه ئیتر پێوسته نیە.
به‌رده‌وام قفڵه‌که‌ی ده‌هێنایه‌وه به‌رچاوی خۆی ، وەک خۆی دەڵێت هه‌ستم ده‌کرد که گاڵته‌م پێ ده‌کات، لەهەمان کاتدا دەمزانی که ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌مژانه‌یه.
له مانگی حوزه‌رانی پێشوودا فه‌رمانبه‌رانی پاریس بڕیاریاندا که ئه‌م قفڵانه لابه‌رن، چونکه زیاتر له ملیۆنه‌ها قفڵی لێ‌بوو و کێشیان زۆر بوو له‌سه‌ر پرده‌که که بوونه هۆی رووخاندنی به‌شێکی، ده‌ترسان که زیاتر بڕووخێت، هەر بۆیە په‌نجا و چوار ته‌نی قفڵیان لابرد و یه‌کێک له‌و قفڵانه قفڵی ئێدوارد بوو.