
1-كاتێك هاوسەرەكەت لە ئامێز دەگریت ڕێژەی خرۆكە سپیەكانی ناو خوێنی هەردوكتان زیاد دەكات و بەمەش بەرگری جەستەتان بەەهێز دەبێت و توشبونتان بەنەخۆشی كەم دەبێتەوە .
2-ئەگەر كێشەیەك دروست بوو لەنێوان تۆو هاوسەرەكەت ئەوە لە باوەشی بگرە ، ئەمە وادەكات خۆشەویستی نێوانتان بەهێز ببێت .
3-كاریگەری دەبێت لەسەر ئارامبونەوەی مێشك و دەرون و ماسولكەكان و دۆخی دەرونی مرۆڤ بەرەو باش بوون دەڕوات .
4-ڕێژەی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین لە خوێندا بەرز دەكاتەوە ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی زیاد بونی خۆشەویستی و متمانەی نێوان هەردوو كەسەكە زیاد دەكات كە یەكیان لە ئامێز گرتوە .
5-بیركردنەوەی خراپ و گومان لە دڵی هەردوو كەسەكە كەمدەكاتەوە ، تێگەیشتن و نزیك بونەوەی نێوان دوو مرۆڤ زیاد دەكات .
6-كاریگەری دەبێت لەسەر زیادبونی ڕێژەی هۆرمۆنی بەختەوەری و هەستكردن بە خۆشحاڵی و خەوێكی ئارام .
7-ئارەزووی بەخشینی خۆشەویستی و ماددی لای مرۆڤ زیاد دەكات ، هەستێك بە مرۆڤ دەبەخشێت بە هیچ شتێك قەرەبوو ناكرێتەوە .
8-دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین لە خوێندا زیاد دەكات و ئەمە دەبێتە هۆی هەستكردن بە خۆشی ئاسوودەی .
9-لە ئامێزگرتن دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی پەستانی خوێن و ڕێكخستنی پەستانی خوێن بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئۆكستۆسین .
10- پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان بەهێز دەكات و بەتوانایان دەكات بۆ بەرەنگاربونەوەی كێشەكان .
سەرچاوە:حياتك