ژماره‌یه‌ك له هاوسه‌ری چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی كه توانیویانه له‌ده‌ستیان هه‌ڵبێن و خۆیان بگه‌یه‌ننه توركیا، باسیان له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه ژنانی داعشه‌كان، چۆن به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه، باس له‌وه ده‌كات، كه كه ماوه‌ی ته‌نها دوو مانگ له كه‌تیبه‌ی “خه‌نسا” (پۆلیسی ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی گشتییه له داعش) كاری كردووه.
ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی گێڕایه‌وه، كه جارێك ناچار كراوه دوو هاوڕێی خۆی راپێچی بنكه‌ی كه‌تیبه‌كه بكات بۆ جه‌ڵد لێدانیان.
ئه‌و ئافره‌ته، بۆ رۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” وتی :” تۆمه‌تی یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان ئه‌وه بوو، كه سووراوی كردبوو، له‌گه‌ڵ له‌به‌ركردنی عه‌بایه‌كی ته‌سك.
ئه‌وه‌شی باسكرد، كه سزای له‌به‌ركردنی عه‌با ته‌سكه‌كه 20 جه‌ڵد بووه و سزای سووراوه‌كه‌ش 5 جه‌ڵد، تۆمه‌تی ئافره‌ته‌كه‌ی تریش ئه‌وه بووه كه له‌كاتی لێپرسینه‌وه‌كرد له‌گه‌ڵیا، گوێڕایه‌ڵ نه‌بووه.
وتیشی :” له‌و دیو دانیشتم و گوێم له قیژه و هاواری ئافره‌ته‌كه‌بوو له‌كاتی جه‌ڵدكردندا.
دواتر یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ده‌چنه ماڵی دوعا و لای باوكی گله‌یی لێده‌كه‌ن، به‌ڵام دوعا پێیان ده‌ڵێت كه ئه‌و تازه چووه‌ته ریزی ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌وه و نه‌یتوانیوه هیچیان بۆ بكات، دایك و كچه‌كه وتوویانه ئه‌م رێكخراوه ژیانی له ئێمه تێكداوه و زۆر رقمان لێیانه، وتیشی :” دوای ئه‌وه‌ی رۆشتن، ئیتر سه‌ردانیان نه‌كردرین و رقیان له ئێمه‌ش هه‌ستا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له‌سه‌رتادا، ئافره‌ته‌كانی شاری ره‌قه نه‌یانده‌توانی له‌گه‌ڵ رێنمایی و مه‌رجه‌كانی داعش بگونجێن، بۆیه زۆرجار كه رێنماییه‌كانیان پێشێلده‌كرد، پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرا وه‌كو سزا، كه رێكخراوه‌كه هه‌ستی كرد به‌و شێوه‌یه ئافره‌ته‌كان پابه‌ند نابن، ده‌ستیانكرد به گۆڕینی سزاكه و كردیان به جڵدكردن.
ئافره‌ته‌كه كه خۆی به ناوی”دوعا” ناساند” باسی له كچێكی مامی خۆی كرد به‌ناوی “ئه‌وس” كه له هه‌مان كه‌تیبه كاری كردووه، وتی :” ئه‌وس، بینیویه‌تی كه پۆلیسی كه‌تیبه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵایان برده مه‌یدانێكی گشتی و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه، جه‌ڵدیان لێدا، پیاوه‌كه سه‌ر و ریشی سپی و لاشه‌یه‌كی لاوازی هه‌بوو، پێش جه‌ڵدكردنی زۆر له چه‌كداره‌كان پاڕایه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م پێیاندا كه‌وت، به‌ڵام ئه‌وان بێبه‌زه‌ییانه جه‌ڵدیان كرد”.
ئه‌وس، ته‌مه‌نی 25 ساڵه و دوعا 20 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی توانییان له‌ده‌ست داعش له شاری ره‌قه هه‌ڵبێن، ئێستا له شارۆچكه‌یه‌كی بچووك له باشووری توركیا ده‌ژین، له‌و شارۆچكه‌یه له‌گه‌ڵ “ئه‌سما 22 ساڵ” یه‌كیان گرتووه‌و له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی تردا، ده‌ژین.