لەنێوان ئەو کەسانەی کە وڵاتی خۆیان جێدەهێڵن و ئاوارەی ڕێگاکانی گەیشتن بە ئەوروپا دەبن جگە لە پیاوەکان ڕەگەزێکی دیکە هەیە کە ژنە و لەتەواوی چینەکانی تری پەنابەران ئەگەری ترسناکی و دەستدرێژی هەیە بەرامبەریان.
سەرەڕای تەواوی ئەو دودڵییەی ژنان لە ڕێگاکانی پەنابەریدا هەیانە و هەست بە ئارامی ناکەن، بە هەڵکەوتەی بایەلۆژی لاشەیان ڕووبەڕووی هەندێک حاڵەتی هیلاکی و ئەگەری نەخۆشی ژنانە دەبن کە ئەوەش ئازارێکە سەرباری ئازارەکانی پەنابەرییەتی.
بێگانەیی، ترسناکی، جیاکردنەوەی ناچاری، دەستدرێژی سێکسی، دەستگیرکردنی هەرەمەکیانە، هەموو ئەو ترسانەن ڕووبەڕووی پەنابەران دەبنەوە، بەڵام تەواوی ئەو ترسانە بۆ ژنان دوو بەرامبەر دەبێت بەشێوەیەک هیچ ژنێکی پەنابەر تا گەیشتن بە ئامانجی سەفەر هەست بە ئارامی دڵنیای ناکات.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ترسناکی سێکسییەوە بەرامبەر پەنابەران دەڵێت: ئەو ترسناکییەی ڕووبەڕووی پەنابەرانی ژن دەبێتەوە لاشەیی و ڕۆحییە، ژنان سەرەڕای ئەوە بە هۆکاری پەنابەرانی پارچەیەک بەستەریان دەست ناکەوێت کە ڕێگا لە نەخۆشییە ژنانەکانیان بگرن ئەوەش بۆخۆی جۆرێک لە دوودڵی و هەراسانی لای ئەوان درووست دەکات.
مائیدە یەکێکە لەو ژنە سوریانەی پاش گەیشتنی بە ئەڵمانیا باس لە ڕێگای پەنابەران دەکات و دەڵێت: کەسێک بەتەنها بەو رێگای پەنابەریدا ڕێبکات واتە پێشوازیکردن لە تەواوی ترسناکییەکان، گەیشتن بە ئەوروپا بە شوێنێکی ئارام ئەو شتەیە کە تۆ بە گیانی خۆت دەیکڕیت.
دەشڵێت: ئێمە بە چاوی خۆمان بینیمان کە چەندین ژن بەهۆی هۆکاری بایەلۆژی لاشەیانەوە توشی چەندین حاڵەت دەبوون بەڵام بەهۆی نەبووی کەرەستەی سەرەتای تەندروستییەوە گیان لەدەستداوە، و هیچ ژنێک لە ڕێگاکاندا ناتوانێت بە ئارامی بخەوێت تەنها دەتوانێت ڕابکشێت و چاوەکانی کراوە بن.
تەواوی ئەو ئازارانەی ژنان لە ڕێگاکانی پەنابەریدا دەیچێژن تا کۆتای ژیانیان بۆیان لەگەڵیان دەژی، چونکە بەشێکیان لەلایەن ئەو کەسانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر بە شوشە و موسی ڕیشتاشینی پیاوان کە ئاسەوارەکەی بە جەستەیانەوە دەمێنێتەوە، ئەگەریش لاشەیان ئامانجی ئامێرە تیژەکانی پیاوان نەبوبێت ڕۆحێکی بریندار تا کۆتای تەمەنیان هاوڕێیان دەبێت.