ئافرەتێک کە پێشتر لە کەتیبەی ژنانی داعشدا کاریکردووە و لە شاری ڕەقە و تەمەنی ٢٠ ساڵە باسی ئەو دەستدرێژییە سێکسیانە دەکات کە کراونەتە سەری و دەڵێت “وەک حەیوان سێکس دەکەن هەندێکجار بەهۆی توندوتیژی سێکسییەوە گەیاندومیانەتە نەخۆشخانە”.
خەدیجە ناوی ئەو ئافرەتەیە کە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی داعش دەرچووە، ئەو کۆمەڵێک زانیاری نوێی لایە سەبارەت بە دۆخی خەلافەتەکەی داعش و چیرۆکی خۆی بۆ ماڵپەڕی CNN دەگێڕێتەوە و دەڵێت کە ئەوان هەموو هەوڵێکیان دەدا و بەزۆر هاوسەرگیریاین لەگەڵ دەکردیت ئەو کچە کە زۆرینەی زانیارییەکانی داوە بە مەرکەزی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە توندڕەوی.
ئەو باس لەوە ئەکات کە ناخۆشترین ساتی لە ناو داعشدا ئەو کاتە بووە کە مرۆڤێکیان لە بەردەمیدا سەربڕیوە.
پیتر نیومان ئەندامی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات کە داعش بەردەوام گەشە بەو تەکنیکانە دەدەن کە وادەکەن چەکدارانی داعش پابەندی ئەو گروپە بن.